ئێران دەیهەویست زەخت بخاتە سەر یەکیەتی تا ڕادیۆی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی دا دابخات و ڕێگری بکات لە چالاکی پێشمەرگەکانی لە ناو کاوردستانی ڕۆژهەلات کە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی نیشتەجێ بون.لە ئاکام دا ئێران بە ئامانجەکانی گەییشت.
تورکیا دەیویست لە بەرامبەر هاوکاری بۆ بارزانی لە شەڕی دژی یەکیەتی نیشتمانی دا بنکە و پایگا لە باشور دامەزرێنێ و بە دو قۆڵی لە گەڵ بارزانی شەڕی گەریلا لە قەندیل بکەن. ئامانجەکانی تورکیاش وەدی هاتن.
ئێراق مەبەستی بو هێزی گەورەی کورد(یەکیەتی نیشتمانی) بکرێتە هێزێکی بچوک و لە درێژەی شەڕی ئەم دو حیزبە دا قەیرانەکانی ئابوری، ئەمنی و سیاسی باشوری کوردستان بە چۆک دابێنێت تا بتوانێ لەم ئاوە قوڕاوە دا دەسەڵاتی خۆی دوبارە بە سەر ئەم هەرێمە دا بسەپێنێتەوە.
ئێران لە ساڵی یەکەمی شەڕ دا دەوری سەرەکی هەبو لە کۆمەکی لۆجێستیکی، چەک و تفاقی جەنگی و پارەی زۆر و پەلکێشکردنی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ هاوکاری پارتی لە دژی یەکیەتی.
ئامرازی یەکەم ئاشکرایە و لە کاتی پێویست دا لە یەک یان هەردوک دەسەڵات( ئیمارەت و دەوڵەت) کەڵک وەردەگیرێت.
ئامرازی دوهەم بە پێی تایبەتمەنی و هەڵکەوتەی هزر و بیر و باوەڕی جەماوەر دیاری دەکرێت. وەک کەڵک وەرگرتن لە دین و مەزهەب، عەسەبیەتی خێل و هەستی نەتەوایەتی.
بنەماڵەی بارزانی و سەربەخۆیی باشوری کوردستان
سوارەی ئێلخانی زادە لە شێعرەبەرزەکەی شار دا دەڵێ:
گوڵم، ههرێمی زۆنگ و زهل، چلۆن ئهبێته جاڕه گوڵ؟