خوشکەکەی هەیفا وەهبی وێنەیەکی مەسعود بارزانی بڵاودەکاتەوە

Sunday, 10/09/2017, 15:11

9032 بینراوە


زۆر کەس دەزانین، بەتایبەتی لوبنانییەکان، کە خوشکەکەى هەیفا وەهبى چ کەسێکە و خاوەنى چ ناو و شۆرەتێکە، ئەو یەکێکە لەو کچانەى کە خۆى بە شاى وروژێنەرو روتکردنەوە ئەزانێت، سەرلەبەرى کلیپ و وێنەکانى هەمووى روت و وروژێنەرن، بڕواناکەم لەو بوارەدا کەس هەبێت شان لە شانى بدات. پار ساڵ ئەو کچە هاتەهەولێر و میوانى پارتى بوو، بەسەدان هەزار دۆلاریشى بۆ خەرجکرا ، ڤیدیۆیەکشى بۆیادگارى بڵاو کردەوە کە لەناو مەلەوانگەیەکدا لەهەولێر مەلە دەکات. ئەمڕۆش لە هەواڵێکدا کە کەسانى ئەو بنەماڵەیە هەستاون وێنەیەکى مەسعود بارزانیان بڵاوکردۆتەوە گوایە مامى هەیفا و رۆلا دروستیان کردوە کە پارەیەکى باشى تێچووە، لێشى نوسراوە مەسعود بارزانى (خوا بیپارێێت) .
ئەوەتا ئەوە کرۆک و ئاکارى پارتىیە، لەپێناو ناوبانگ و ناودەرکردن و خۆ دەرخستنی سەرۆکەکەیان (مەسعود بارزانی)لایان ئاساییە و شانازیشى پێوەدەکەن کە هەرچى ئەستێرە و نمایشکارى فیلمى سێکسى و پۆرنۆیە ناوى بێنن و ستایشى بکەن ، وێنە و خەڵاتى بدەنێ. ئەوەى کە مەبەستە ئەوەیە کە هەرکەسێک نەخۆشى خۆ بەکەم زانین و ناپاکى و ئیفلاسى وهیچ و پوچى تیا بێت، حەز ئەکات بەهەر شێوە و رەنگێک بێت ئەو عەیب و لەکە و ناتەواوییە لەسە رشانى خۆى لابدات بیشارێتەوە.
مەسعود یەکێکە لەوانەى کە مێژووى خۆى و باوک وبنەماڵەکەى پڕە لە خیانەت و ناپاکى وبێ ئابڕویى و دەردى سەرى، لەماوەى تەمەنیدا هیچ شتێکى واى نەکردوە کە تاکە کوردێک شانازى پێوە بکات، جگە لەکۆیلە و پیاوانى نۆکەرى، کەسى دیکە وەک مرۆڤیش تەماشاى ناکات، جا بۆیە بۆ ئەوەى ئەو شەرمەزارى و شورەیى یە لەسەر شانى خۆى لاببات،دێت پەنا دەباتە بەر ئەو کارانە. لەلایەک بەملیۆنان دۆلار دەدات بە گروپێکى مافیا و چەتەى ئیتاڵى تا خەڵاتى بکەن، لەولاوە بە سەدان دەفتەر دۆلار دەبەخشێت بە مۆزەخانەکان تا وێنەى مەلاى باوکى بڵاو بکەنەوە.لەلایەکى تریشەوە بەسەفتە دۆلار ئەبەخشێتەوە بەنوسەر و مێژوو نوسانى بێگانە تا یەک دوودێرى لەسەر خۆى وباوکى بنووسن.
پارتى بۆیە ئەو کارە بەکەسانى بێگانە دەسپێرێت، لەلایەک ئەیەوێت رووى رەش و تاڵى خۆى لەبەردەم میدیا و جیهاندا سپى بکاتەوە. لەولاشەوە بۆیە ئەو ئەرکە ناسپێرێت بەکەسانى ناوخۆ، (گەرچى لەناوخۆدا زۆرکۆیلە و نەفامى هەیە) بەڵام ناخوازێت ئەوە بکات لەبەر ئەوەى کەسێک نى یە لەئاست و پلەیەکى باڵادابێت و خۆى نەفرۆشتبێت و مایەى رێز وستایشى میللەت بێت، رازى بێت ناپاکى و خیانەتى بنەماڵە بەنووسین و وێنەیەک پەردە پۆش بکات خۆى بخاتە بەر نەعلەتى میللەت و مێژوو، لەولاشەوە بۆخۆشى چاک دەزانێت کەکردنى کارێکى لەوشێوەیە جگە لە درۆ و خۆ خەڵەتاندن شتێکى دیکە نى یە و،تەنانەت خۆشیان باوەڕى پێناکەن. هەربۆیە ئێستا پەنا دەباتە بەر ئەو کارەو بەوەش رازى و مەمنوونە کە کەسانى سێکس باز و بەرەڵا و سۆزانى وەک (رۆلا یموت) ىخوشکى هەیفا بەدێڕێکیش ناوى بێنن و باسى بکەن ، دڵنیاشم بۆ ئەو کارە و ئەو وێنەیە بە هەزاران دەفتەر دۆلارى بەخشیوە.
کورد ئەڵێت مەنجەڵ بەدواى سەرقاپدا دەگەڕێت، مەسعودیش رێک و رەوان ئاستى رۆشنبیرى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و جفاکى و تەنانەت ئاکار و رەوشتیشى لەو ئاستەدایە، بۆیە کەسێکى وەک ئەو سۆزانییە بانگەشەى بۆدەکات و، وێنەى دەنەخشێنێت. جا برایان سەرۆکێک ئەوها بێت، کەسێکى وەک ئەو سۆزانییە ستایشى بکات و بە سەرۆکى هەرێمى بزانێت و(حەفیزەهولڵاى )بۆ بڵێت. ئەبێت لەچ پلەو ئاستێکدا بێت؟؟!، ئاخۆ جەنابى سەرۆک چەنێک پارەى پێشکەش بەو سۆزانیە کردووە؟ لەکاتێکدا ئەو سۆزانییە بۆ هەر گرتەو وێنەیەکى وروژێنەر بە سەدان دەفتەر دۆلار وەردەگرێت، ئەرێ بەڕاست تۆ بڵێت هیچ خزمایەتى و شتێک لەنێوان بنەماڵەى بارزانى و بنەماڵەى هەیفا نەبێت؟وا ئێستا هەست سۆزى بۆى جوڵاوە ؟ سەربارى ئەوەش لەگەڵ ئەو هەموو وێنەو کلیپ و گرتە وروژێنەرانەى (رولا یموت)لاى من هەر ئەوم لە مەسعود لابەنرخترە.گەرچى ئەو سۆزانییەو لەش و لارى خۆى نومایش دەکات و پارەى پێ پەیدا دەکات ، بەڵام خۆ تاوان وخراپە وناپاکى دەرهەق بەمیللەتەکەى ناکات، هەروەها سوودیشى بۆ کۆمەڵێک هەیە ونانى لەسەر دەخۆن و، ژمارەیەکى بێ وشماریش گەنج و هەرزەکار لەوێنە وگرتەکانى چێژ وەردەگرن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە