كۆمپانیای سیڵك وەی بە شەش كاروان بە فڕۆكەی دیبلۆماسی چەك و تەقەمەنییەكانی گواستووەتەوە و لەهیچ شوێنێك ڕێگری لێنەكراوە و پشكنین و بەدواداچوون بۆ فڕۆكەكان نەكراوە. لە هەر كاروانێكدا فڕۆكەكانی سیڵك وەی حەوت كاتژمێر و نیو وەستاون بۆئەوەی بەتاڵ بكرێن لەو چەك و تەقەمەنییانەی گواستوویانەتەوە.
بەپێی بەڵگەنامەكانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، كۆمپانیای سیڵك وەی ئازەربەیجانی، جگە لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دروستكردنی چەك و كۆمپانیا تایبەتەكان لە بەڵقان و ئیسرائیل و ئیمارات و هێزەكانی ئەڵمانیا و دانیمارك لە ئەفغانستان و هێزەكانی سوید لە عێراق كردووە.
كۆمپانیای سیڵك وەی سەرجەم ئەو چەك و تەقەمەنی و كەلوپە سەربازییانەی بە فڕۆكەی دیبلۆماسی گواستووەتەوە و هیچ باج و گومرگێكی لێنەسەندراوە و هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی و لێكۆڵینەوەیەكیش لە دژی نەگیراوەتەوە بەر و بەوشێوەیە زۆر بەئاسانی و بەبێ ڕێگری سەدان تۆن كاروانی چەكی گواستووەتەوە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان.