2ـ خود په‌سندی و خۆبهفریشتهكردن و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو جوانی باشه‌كان له شتێك و كه‌سێك و لایهنێداو به‌شه‌یتان كردن و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ناشیرنیهكان له‌كه‌س و لایه‌نێك و گروپێكدا كارێكی زۆرهه‌ڵه‌یه و كۆمه‌ڵگا به‌وه‌و په‌ڕگیری و ئیرهابی فیكری ئه‌بات .
3ـ بیری ته‌سكی و داخراوی و گۆشه‌گیری و بچوكی هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زیانی هه‌بوه بۆ ئاست و پێگه‌و پێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان ناكرێت به‌ته‌مای ده‌ستكه‌وت و داهێنان و سه‌ر كه‌وتن بیت و هه‌میشه له چوار چێوه‌ی خۆتدا بخولێیته‌وه.
4ـ ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كان و هۆكاره‌كان و ده‌رمانه‌كان زیان به‌خش بن به‌ڵام دواجاركهسانێك به بیر‌و بۆچونی هه‌ڵه به‌كاریان ئه‌هێنێت و زیان به‌تاك و كۆمهڵگاو ژینگه ئه‌گه‌یه‌نن بۆیه گرنگه هه‌میشه به‌ته‌ندروستی بیر بكه‌ینه‌وه .
5ـ به‌رژه‌وه‌ندی خاك و ووڵات و نیشتیمان و گه‌ل ئه‌بێت پێش ههمووبهرژهوهندیه تاكی و كه‌سی و خودی و لایه‌نێكی دیاریكراو بكه‌وه‌نه‌وه،چونكه گه‌ر گه‌ل و خاك و نیشتیمان زیانیان پێ گه‌یشت دوجار هیچ كه‌س ولایه‌نێك براوه نیه.
6ـ گرنگه كار بۆ ئاشته‌وای و ئاشبونه‌وه‌ی نیشتیمانی بكرێت چونكه گهروانهكهین دواجار سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاشته‌وایمان وه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان و سیاسی و ئاینی ...هتد ئه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه دواجار ئارامی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وای ئه شێوێت.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان خاڵی تریش بۆیه هیوادارم هه‌موان چ وه‌ك تاك چ وه‌ك گروپ چ وه‌ك لایه‌ن به‌گیانی به‌ر پرسیارانه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه و هه‌نگاوی دروست بنێن تا ئه‌م ووڵاته له م قه‌یرانه ڕزگاری ببێت ، به‌پلان و نه‌خشه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یران وكێشانهببینهوه كه‌له‌داهاتوودا ڕو ئه‌ده‌ن.