تاقیکردنەوەى کادیران

Friday, 15/09/2017, 0:21

31330 بینراوە


دوو نوکتە:
--------------
*- رۆژێک مەسعود بارزانى لەلاى ئۆجەلان ئەبێت،لەگفتوگۆ و قسە وباسدا،مەسعود لە ئۆجالان ئەپرسێت: چۆن ئەو کادیرانەت وا پەرەوەردە کردوە کە لەهەمووشتێکا بەتوانابن و، تواناى وەڵامدانەوەى  خێرایان هەبێت وەڵامەکەشیان راست و دروست بێت.؟؟ ئۆجەلان لەوەڵامدا ئەڵێت من لەسەر بنەماى فیکر و تێگەیشتن و  لێهاتووى پەروەردەم کردون، کە بتوانن وەڵامى هەموو پرسەکان و بەڕەوانى بدەنەوە.مەسعود بارزانى ئەڵێت چۆن چۆنى؟ ئۆجەلان ئەڵێت ئێستا یەک نموونەت بەپراکتیکى  پێدەدەم ، بەچاوى خۆت ببینە.. ئۆجەلان بانگى جومعە(جەمیل بایک) دەکات و لێى دەپرسێت جومعە ئەمە کێ یە لەدایک و باوکى خۆتە،بەڵام نەخوشکتە نەبراتە.؟! جومعەش یەکسەر دەڵێت سەرۆک ئەوە(خۆم)م.
مەسعود زۆر سەرى لەو وەڵامە سوڕئەمێنێت و لاى جوان ئەبێت. پاشان مەسعود دەگەڕێتەوە بۆ باشوور، حەز ئەکات ئەویش ژیریى و لێهاتوویى کادیرەکانى تاقیبکاتەوە،ئەنێرێت بەدواى فازیل میرانى و لێى دەپرسێت: فازیل ئەوکەسە کێ یە لەدایک وباوکتە،بەڵام نەخوشکتە نەبراتە؟؟ فازیلیش دواى چەند سەعات بیرکردنەوە،هیچى دەستناکەوێت،بەمەسعود بارزانى ئەڵێت ماوەم بدە بیر بکەمەوە وکاتێکى تر وەڵامت بدەمەوە، مەسعودیش رازى ئەبێت، فازیل میرانى بەپەلە ئەنێرێت بەدواى دەزگاى رۆشنبیرى وراگەیاندنى پارتیدا کە ئاخۆ کامیان وەڵامى ئەوپرسیارە ئەزانن، سەرەئەنجام کەسیان نایزانن، یەکێک لەپارتى یەکان بەفازیل ئەڵێت، من پێم باشە بچین بۆلاى ئەڤین ئاسۆ ئەو لەهەمووان زیرەکترە. دڵنیام وەڵامەکەى ئەزانێت، کە ئەچن بۆلاى ئەڤین ئاسۆ یەکسەر ئەڵێت ئەو کەسەى کە لەادیک باوکمە  و نەخوشکمە نەبرامە ئەوە (خۆم)م.فازیل میرانى بەپەلە و دڵخۆشى ئەگەڕێتەوە بۆلاى مەسعود و ئەڵێت سەرۆک وەڵامەکەم دەست کەوت، مەسعود ئەڵێت ئادەى چى یە؟ ئەڵێت ئەو کەسەى لەدایک و باوکمە و نە خوشکمە نەبرامە ئەوە (ئەڤین ئاسۆ)یە. مەسعودیش ئەیاتە قاقاى پێکەنین ئەڵێت گەمژە ونەفام دوورۆژە گەڕاویت بۆ ئەو وەڵامە کەچى نەشت زانیوە!! ئەوکەسە ئەڤین ئاسۆ نى یە بەڵکۆ (جەمیل بایک)ە
نەوشیروان و ناوى کوڕەکەى
* لەسەردەمى شاخ  نەوشیروان مستەفا ئەمین ، کوڕێکى بوو ناوینا (نما) کە کورتکراوەى هەرسێ پیتى یەکەمى خۆى و باوکى باپیرین(نەوشیروان مەستفا ئەمین) بەرپرسێکیش کەناوى (ساڵح  محمد تۆفیق ) بوو،زۆر زۆر موعجیبى نەوشیروان بوو .زۆر حەزى لەلاسایى کردنەوە ئەکردەوە  بۆ ئەو کارەى نەوشیروان  بڕیاریدا ئەویش  بەهەمان شێوەکە مناڵى بوو ناوى مناڵەکەى وا بنێت، بەڵام کەلاى برادەران باسى کردبوو وتووبیان کوڕى باوکم ئەوە چۆن ئەبێت، دانیشە حەیاى خۆت مەبە.وتبوى بۆ ئەى ئەوەنى یە نەشیروان وایکردوە بۆ منیش وا نەکەم ؟وتیان باشە ئەزانى مناڵەکەت ناوى ئەبێت بەچى ؟ ئەویش ئەڵێت نەوەللا؟ ئەلێن براگیان ناوەکەى ئەبێت بە(سمت) کابراش تا توانیبوى جنیوى بە دەورو بەرو نەشیروان یابو بۆ ئەو بەزمەى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە