دەوڵەتێک هاوشێوەی سعودیە بێت، هەر بۆ بەردە بارانکردن باشە

Friday, 15/09/2017, 3:56

5953 بینراوە


ئەو هاش و هوشەی کە بنەماڵەی ال بارزانی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بەرپایان کردووە، جگە لەداهۆڵێکی چەواشەکاری زیاتر هیچی دیکە نیە، هەر وەکوو ئەڵێن بەردی زلل هەڵگرتن نیشانەی نەوەشاندنە، سەرەتا پێم باشە کە هۆکاری ئەم ڕیفڕاندۆمەو داهاڵۆ سەربەخۆیی ڕوونبکەینەوە. ئێستا هەموو دەزانینن کە ئیتر کاری داعش کۆتایی هات، کارەکەیان تەنها تا ئێرەبوو، ڕەنگەیشە وەک خانەی زیندووی گیانلەبەرەکانی کە قڕیان تێکەووتووە جارێکی دیکە لەژێر ناوێکی دیکە بیان ژێننەوە، بۆ نموونە سەدان و هەزاران جۆری گیانلەبەر هەیە کە قڕانیان تێکەووتوە، بەڵام بە ڕێگای" دی ،ئەی،ئێن، کەیانەوە دەتواندرێت جارێکی دیکە کۆپیان لێبگریردرێتەوە و بە ڕێگای زانستی ژیانیان بەردا بکرێتەوە. کە بەلای کەمەوە١٠هەزار ساڵ پێش
 ئەمڕۆ قڕانیان تێکەووتووە. داعش کۆتایی هات، ئیتر ئێستا عێراق بەرەو عێراقێکی خۆکۆکرنەوە سەقامگیری هەنگاو دەنێت و ووردە ووردەش، دەبێت لەهۆکاری هاتنی داعش لێکۆڵینەوە دەست پێبکرێت. دیاردەکانیش سەراپا ئاماژە بە تێوەگلانی مەسعود و بنەماڵەکەی دەکەن،کە هۆکاری سەرەکی هاتنی داعشە.  لەم کۆمەڵە ڤیدێۆیەدا تەواوی هاتنی داعش ئاشکرا دەکرێت، ئەوەشیان لەزمانی خۆیانەوە، بۆ نموونە لە زمانی اسیل نجێفی، عەلی حاتم، نوری مالکی....هتد. کەلەپێش هاتنی داعشەوەیە. هەروەها لە ڤیدۆی دووەمدا خوودی مەسعود البارزانی بە ئاشکرا هەڕەشە دەکات.

هەروەها هەروەکوو پێشتریش باسمان لێوەکرد، ئێستا بەرژەوەندی زل هێزەکانی سەربە ڕۆژئاوا گەلەکەمان یەکیانگرتووە، بۆ مەسیەر کردنی و دابین کردنی بەربوومی ناوچەکە، بەتایبەت نەوت گاز و بەرهەمەکانی دیکە، ئەمەش بەبێ کورد بەڕیوە ناچێت، چوونکە کورد بۆتە ژمارەیەک کە ئیتر ناتواندرێت پشگوێ بخرێت، بۆ ئەمەش دەبینن کەلەم دواییەدا،ووردە ووردە بەئاشکراو نهێنی چاوپێکەووتن لەگەڵ پەکەکەدا دەکرێت، گۆترە نیە کە دەبینن ئەڵمانیا شوڵی لە تورکیا هەڵکێشاوە،کە تورکیا گەورەترین بازاڕی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەڵمانیایە، نزیکترین ووڵات لە تورکیاوە بە درێژایی جەنگە گەورەکانی بۆ نموونە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، تورکیا هاوپەیمانی عوسمانیەکان و تورکییا نوێ بووە. هەروەها تەنانەت ئەمەریکاش و بەریتانیاش و فەڕانسەش، بە غەزێلێکی نوێ مامەڵە لەگەڵ پەکەکە دەکەن، نوێنەری ترامپ بۆیەمجار ووتی پەکەکە سڤیل ناکوژێت. هەروەها زلهێزێکی وەک ئەمەریکا کەهەمیشە تورکییای وەکووتانجی ڕاو بەکارهێناوە، ئێستا دەبینن کەهیچ گرنگیەکە بەتورکیا نادرێت، هەرچەند تورکا داد بێدایەتی کە چەک نەدات بە یەپەگە، کەچی ئەمەریکا زیاتر وزیاتر چەک بۆ یەپەگە دەنێرێت. ئەمانە بەڵگەن کە ئیتر تورکیا تانجی ڕاوەکەی جاران نیە، هەرچەند تورکیا هەمان تورکییا جارانە و هیچ گۆڕانکاریەکە ڕووی نەداوە بەلایەنی تورکیەوە، ئەوەی گۆڕاوە هەڵوێستی ڕۆژائاو هاوپەیمانەکانیەتی لە ڕووی تورکیادا.
ئەم هۆکارانە وا دەکات کە کوردستانی گەورە بنیاد بندرێت،تورکیاش هەستی پێدەکات و ئاگاداری ئەم نەخشە ڕێگایەیە. ئێستا بەرژەوەندی تورکیا و ڕۆژائاوادژ بەیەک وەستاوە، چونکە تورکیا دژایەتی پڕۆژەکانی ڕۆژئاوا دەکات، مەسعود بارزانی هاندەدات و دەیترسێنێت، کە ئەگەر کارێک نەکات ئەوا ملی دەکەن بە پەتەوە لەسەر هێنانی داعش بۆ عێراق و کوردستان، هەروەها تورکیا ئەو نەخشە پیشانی مەسعود دەدات کە کوردستانی گەورە بەڕێوەیەو ڕاگرتنی مەحاڵە، کەواتە دەبێت پەلە بکرێت بۆ ڕیفڕاندۆم، هەر هیچ نەبێت ئەگەر نەمانتوانی کەپیلانە هەڵبوەشێنینەوە ئەوا کوردستانێکی سەربەخۆمان دروست دەکەین و ئێوە ڕابەری بین، ئەگەر بێت و ئەها نەکەین ئەوا کوردستان دەکەوێتە دەستی کۆڕوکۆمەڵێک کە دەنگی ئێمە و بنەماڵەی تێدا دەخنکێندرێت، ئەگینا ئەم پەلەپڕوزێیەی بۆ چیە، ئەگەر ئەوان سووربن لەسەر سەربەخۆی بۆ هەر دەبێت پێداگری بکرێت هەر ئێستا، خۆ نانیان بە ساجەوە نیە؟
ئەو دەوڵەتەش کە ئەردۆغان چاوەڕیی دەکات، هاو شێوەی دەوڵەتەکەی سعودییە دەبێت، هەموو دیتمان کە سەرۆکی ئەمەریکا "دۆناڵد ترامپ" لەپڕ هاتوو ٣٨٠ملیارد دۆلاری لە خەزێنەی سعودییە لەگەڵ خۆیدا برد،هەرچەند ئێستای باشوری کوردستان هەمان شێوازی سعوییە، چوونکە هەموو دەزانینن کەنزیکەی ٢٠ بنەکەی سەربازی تورکیا لەناو خاکی باشووری کوردستاندایە، هەروەها دەرامەتی نەوتەکەش دیسان لە تورکیادایە، ئەردۆغان بە ئاشکرا دزی لەگەلە هەژارەکەی خۆی دەکات، ئیبجا وەرە پارەی نەوتەکەی کوردستانیشی بکەوێتە دەست!
دیسان هەروەها ئەو دەوڵەتەی کە ئەردۆگان و مەسعود داوای دکەن دەبێت بەمجۆرە داراییەکانی خەرج بکرێت، ئەمیرێکی ئیماراتی تەنها کێکێک بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی کوڕەکەیان دەکڕن بە بەهای ٧٥ ملێۆن دۆلار. ئاخر دەبێت تەنها کێکک چی بێت کە ٧٥ ملێۆن دۆلاری پێدرێت، جگە لە سەرسەرێتی،چوونکە هەربەرانبەر ئیمارات ڕۆژانە یان هەر ٢٤ کاتژمێرێک ١٠٠ سۆماڵی موسڵمان لەبرسا دەمرێت،ئاگاداری خانوەکەی نێچیریشن کە هێندەی قەڵای فیرعەنەکانی پارەی تێچووە، ئاگاداری خانوەکانی مەنسورو  مستورو کەبە بەهاترین خانووی سەر ڕوی زەمین دەژێردرێن، هەروەها بە ملێۆنان دۆلار دۆڕاندنی گەجەرووگووجەرەکانی بنەماڵەش ئاگادارین،دوایش هەر خۆیان دینە سەر ئەکرانی تێڤیەکان و ئەڵین پوورە نیە. هەروەها هەروەکوو پێشتر باسمان کرد کە لە ووڵاتانی عەرەبیدا بە ملێۆنان خەڵک لە لیواری مەرگدان ٧،٣ ملێۆن مرۆڤی یەمەنی لە لێواری مەرگدان، ڕۆژانە ٣٠٠٠ کەس تووشی کۆلێرا دەبێت،
 
کەچی دەسەلاتدارانی ئیماراتی٣٠ ملێۆن دۆلار دەرخان دەکەن،بۆ کارەساتەکەی "هارفی"ئەمەریکا 
یان ترومبێلی هەرە گرانەکان دەکڕن، نەک هەر ئەوەش بەڵکوو بە ئەڵماس دەیشی ڕازێننەوە، ئیتر گەلیش  لەبرسا دەمرێط یانا ،زۆر بە سانای دێتە سەر ساشەو ئەڵێ پورە نیە.
بنەماڵەی ئال سعود عەرەبستان هەروەها مەسعود ال بارزانیەکەی لەمەڕ خۆشمان هیچ شانزایەکیان نیە، جگە لەنامەردی و خۆفرۆشی، بەم کارە نامەرادانە شانازای بۆخۆیان دروست دەکەن،شازادەی سعودیە لە هوتێلێکی گرانبەهای پاریسدا نووست کەبەهاکەی ٥٥ ملێۆن کرۆنی سویدییە.
ئەمانە ئامادەن سامانی ووڵات تەنانەت لەگەڵوگوونی خۆیاندا خەرج بکەن،کچی شا عەبدوڵا، بە ملێۆنەهای خەرج کردوە تەنها بۆئەوەی سمتی هاو شێوەی کیمکاردیشان بێت.
خۆ ئەگەر بۆ نموونە لەگۆگلە بنوسیت " فضائح اميرة سعودية" ئەوسا دەزانیت کە ئەمانە چ جۆرە گەجەرووگوجەرێکن.
نهێنیش نیە،کە هەر ئێستا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هەمان شێوەی سعودییەکان هەڵسووکەوت دەکەن،وەکوو گووتمان کە نێچر کەشتی گەورەی لە سامانی خەڵک کڕیوەو دەشڵێت پورە نیە.
ئەنجامەکەشی بە پێی کۆمەڵێک ڕاپۆرت لەسەا٢٥ خەڵکی سعودییە هەژارو نەدارن ، لەسەر زبڵدانەکان دەژین.
هەروەها ڕاپۆرتێکی دیکە ئەڵێت کە لە سەدا ٤٢ژنانی سعودییە هەژارن، لەسەدا٧٥ بێ سەرپەرشتن،
ئەمەش وێنەی حکومەتەکانی سعودیە و کەنداون،مەسعود و ئەردۆغانیش ئەم نموونە دەوڵەتەیان بۆکورد پێباشەو ئارەزووی دەکەن. لە ڕاستیشدا لە زۆربەی هەرە زۆری بوارەکاندا بیرکردنەوەی سعودیەکان و ال بارزانیەکەی خۆشمان لەیەک دەچن، پێسترش بابەتێکم نووسی لەژێر ناوی نە کوردستان دەبێتە سعودیە، نە بارزانیش بە ال سعود،
هێشتا هەر سوورم باوەڕ دەکەم کە دەتوانین کە خێڵی مچە بهێنینە خوارەوە. ڕیگە نەدەین کە کوردستان بکەن بە سعودیەو مەسعودیش بە شای سعودیە.
تەنها بۆ بیرهێنانەوە، فەرەح هاوسەر شا ئەڵی: خەڵکی ئێران زۆر هەژارو برسی بوون،بەڵام کاتێک فلیمسازێکی بەریتانی لەکارەکەیدا شکستی خوارد،من ١٥ ملێۆن دۆلارم پێبەخشی، هەروەها فەرەح لەهەمان بیرەوەری خۆیدا ئەڵی ساڵانە ملیاردێک دۆلارمان داوە بە ئاو کارەبای شاری لەندەنی بەریتانی. خەلیکیش برسیە برسی نیە کەیفی خۆیەتی، گرنە ئەوان کە پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە بکەن. تورکیا مڕبووە بە پارەی نەوەتی باشوور، نێچیریش ئەڵی پورە نیە.


 
 
 


انور الحمداني .. الكورد و البارزاني ودولة كوردستان (وثائق تكشف لاول مرة )


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە