داعش و گەیشتن بەعیرفانییەت و مەعریفە

Friday, 15/09/2017, 19:48

5516 بینراوە


 ئەم داعشە بەرلەوەی بگات بە حۆرییەکانی ئاسمان، وا لەسەر زەوی خەریکی حۆرییە زیندووەکانە، ئەوەتا بە موجاهیدەکەی تەنیشتی دەڵێت: لغاوەکەی بەر مەدە برا دینییەکەم،  با تەواوبم  سەرەی تۆش دێت! دوایش دەچین وەسڵی خۆمان دەردەکەین و چەند ڕکاتێک نوێژ دەکەین بۆ ئەوەی لە گوناح پاک ببینەوە، چونکە جامانە سوورە چەکدارەکانی شەنگال! فریا نەکەوتن کچانی دیکەمان وەکو کچە کوردە یەزیدییەکان بخەنە بەردەست و ڕاوی تربکەین.
ئەو وێنەیەی سەرەوە دەقا و دەق ئەو پەیامەی تێدا دەخوێنرێتەوە.
---------------------------
ئەو بودییانەی واز لە دنیای مادیی دەهێنن و دەچنە خەڵوەتەوە، پێیان دەڵێن (زن)، زنەکان دەڵێن: "ئەگەر مرۆڤ گەشتێک بە ناو دەروونی خۆیدا بکات، ئیتر نە پێویستی بە مزگەوتە، نە بە پەرستگا و نە بە کڵێسەکان".
بۆیە منیش رام وایە ئەگەر مرۆڤ سەیری دەروونی خۆی بکات، ئیتر ناڕوات بە دیار مەلایەکی چڵکنی ساختەچییەوە دابنیشێت تا گوێ لە درۆکانی بگرێت و پەیمانی چونە بەهەشتی بداتێ، کاتێک مرۆڤێکی نورانی، خاوێن و دڵپاک دەبێتە خاوەنی ڕووناکیی ئیتر سنوری ئەخلاقی نابەزێنێت و تاوانێک ناکات، کە هیچ دوعا و وەسڵێک پاکی نەکاتەوە.
من کە لەم وێنەیەم ڕوانی زانیم، کە مرۆڤە بازرگانە دینییەکان چەندە درۆزنن، چەندە ڕیاکارن، دروستکراون بۆ ئەوەی تاوان بکەن، بۆ ئەوەی جوانی لەسەر ئەم زەویە نەهێڵن.ئاخر قەت داعشێکتان دیوە دار بڕوێنێت، باخ ئاوبدات، گوڵ چەپک بکات، منداڵێک ژیرکاتەوە، هۆنراوەیەک بخوێنێتەوە، گوێ لە مۆسقایەک بگرێت؟
موبەشرە مەسیحییەکان دەڵێن: مرۆڤ دەکرێت لە دوای هەموو تاوانێک داوای لێبوردن بکات و خواش دەیبەخشێت.
سەیرە..! ئەمە لە دەست دەرچونی فیشەکێک نییە، ئەمە جوێنێک نییە لە توڕەییدا بە بەرامبەرەکەی بدەیت، ئەمە پلانێکە کە دوو سەربازی دینیی ئیسلامیی داعش لەجێگەی نزا و پارانەوە و نوێژ، دەستدرێژی لە ئاژەڵێک دەکەن، وێنە چەندە ڕاستگۆیە ئەگەر ئەم وێنە قێزەونە نەگیرایە ئەوە نەمان دەتوانی قسە لەسەر تاوانێک بکەین کە سەربازەکانی ئاینی ئیسلام ئەنجامیان داوە.
 بەدەر لەوەی سەفەر ژیانێکی کورتە، کەچی لە لای ئەمانە، کە خۆیان کردۆتە سەربازی دین، نە گوڵی نیولوفەر لایان دەست دەکەوێت نە شنەی شەماڵێکی خۆش، بەڵام خوێن و سەربڕین و سوتان و دەستدرێژییکردن لەهەموو شتێک شتێک، لە ئاژەڵ لە سروشت لە منداڵ لەژن ڕەواییی پێدەدەن، ئەمانە چێژ وەردەگرن لەوەی یاری بە برینەکان بکەن، ئەمانە بەتەواویی مانا، کەسانی سادیسن، ڕاستە ژیانەکانی تاک دێن و دەچن، مەلاکان ڕۆژ تا ئێوارە ئامۆژگاریتان دەکەن، بەڵام کەسیان تاکو ئێستا نەهاتوون لەسەر داعش ووتەیەک بڵێن، چونکە ئەوانیش دەسەڵاتیان هەبێت، هەمان یاسای شەریعەت پەیڕەو دەکەن، سەمەرە لەوەدایە هەرچی بەسەر کورددا دەهێنن، دەنگ ناکەن، لێ بۆ موسڵمانەکانی بورما ڕێپێوان دەکەن، کەچی بە بەر چاوی زەقی دیندارەکانەوە تورکەکان کورد دەکوژن سوکایەتی بە براو خوشکە ئێزیدێکانمان دەکەن، ئەوانە هیچ ناڵێن وەک چۆن بۆ ئەم وێنەیەش هیچ ناڵێن.
 
سەمەرەی ئەم چەکدارە دینیانە لەوەدایە شەرم لەخوا ناکەن بەس لە مرۆڤی دەکەن سەروچاوی خۆیان پێچاوە بەڵام نازانن خوا دەیان بینێ کە خەریکی چین؟ 
ئێمە بۆ خوڵقاندنی کەسایەتی هەوڵی هیچ نادەین لەسەردەمێکدا دەژین وێنەیەک پەردە لەسەر هەموو شتێک لادەدات، دوای وردە وردە دەبینین کە شتگەلێک لەپشتی هەموو بانگەوازخوانێک هەیە و دەزانین چی دەگوزەرێت، کە پڕێتی لە کێم و جەراعەت، بۆیە شڵەژانی ناوێت و کەسیش نایانەوێت کە پاراستن بکەنە بنەما، مەسەلە لەوەدا نییە ئێمە چۆن سروشتیی بین، بەڵکو لەوەدایە کە چۆن ناسروشتین لە بیرکردەنەوەدا.
 کاتێک ئەم وێنانەم دی نەم توانی قسە نەکەم، چونکە ئەمانە هەڵگریی هەر باوەڕێک بن، سەربازی هەر لایەک بن خەڵکانی سوک و بێڕەوشت و ناسروشتین، بەڵام ئەوەی کە زۆر ناسروشتیە ئەوەیە کە ئەمانە نمایندەی ئاین ئاوا بەرخورد دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە