" ئێمە هیچی ئەوتۆمان بۆ مناڵانی کورد نەکردووە کە شایانی باس بێت، بگرە قەرزارباریشیانین، دەبا رێگای دانەوەی ئەو قەرزە بگرین و دواڕۆژێکی وایان بۆ ساز بکەین کە ئەو بەندانە ـ مەبەستی لە بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی منداڵانە ـ لەوانەش زیاتریان بۆ بهێنینە دی. چونکە مناڵانی کوردیش وەکو هەموو مناڵانی جیهان جوانکیلە و ئێسک سووکن و شایانی خزمەتن.." دەشڵێ: " با راست و رەوان پێتان بڵێم: خوڕەی قەڵبەزەی کوێستانەکانمان پولێک ناهێنێت ئەگەر قاقا و تریقەی مناڵەکانمانی لەگەڵدا نەبێت، قاقا و تریقەی مناڵەکانیشمان نابێت، ئەگەر ئێمە نەبین"
دەشڵێ: "مناڵەکان: نازانم چ بەهرەیەکی خوایی و چ هێزێکی نادیار و تەلیسماویتان پێیە هەرچەند سەیرتان ئەکەم، هێمنی و دڵنیایی و بێخەتایی و ئێسک سووکی و جوانکیلەیی و ساکاری و گەشی و رووناکی و هـیوا و زەردەخەنە ئەبینم، ئێوە بەو مناڵییە وەک ئەستێرەیەکی جریودار، پرشنگی ئەو هەموو شتانە بە دەوری خۆتاندا ئەپرژێنن "
تا ئێستا ئەوەی بەرچاوی ئێمە کەوتووبێت، دەربارەی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و رەخنە و هەڵسەنگاندنی چیرۆک و هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین: