پەروەردەی شەمیرانی و دیوە نادیارەکانی یەکگرتوو ببینن

Saturday, 16/09/2017, 23:50

3725 بینراوە


ھەر کەس و لایەنێک تێکەڵی قوڵایی و پشتگیردن لە گەندەڵی بوو دەبێتە بەشێک لەو رێکخستنە گەندەڵیەی دروست بووە, یەکگرتوو ھاوشانی پارتی و یەکێتی تێکەڵ بە گەندەڵی نەوت خۆری بووە.
یەکگرتووی ئیسلامی بە پێچەوانەی پرانسیب و بنەماکانی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبی و شەریعەتی ئیسلامی مامەڵە دەکات, لادانەکانی ئەو حیزبەش بە ئاشکرا لە ٤ ساڵی رابردوو بەدیارکەوتووە تەنانەت لەساڵی ٢٠١٤ ەوە بۆتە کۆڵەکەیەکی بەھێزی مانەوەی دەسەڵات و درێژەدان بە زۆرداری و پاوانخوازی تا ئەو ڕادەیەی بۆ یەکەمجار ئەوەی دەسەڵات بیری لێنەکردبوویەوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەیکاتە پێشنیار ئەویش پاشەکەوت و  کەمکردنەوە مووچەی خەڵکە...
دەست بردن بۆ قوتی خەڵک خیرەتی پارتی و یەکێتی نەبوو بەڵکو ئازایەتی یەکگرتوو بوو, بەڵگەو شاھید کە تەنھا یەکگرتوو پێشنیاری کردووە...
تەنانەت یەکگرتوو لە پای پشتگیریکردن لە دەسەڵات بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری و چەندین پشکی گەورەی لە کۆمپانیا گەورەکانی دەرھێنانی نەوت ھەیە و پێیدراوە بەناوی کۆمپانیای پ.ی.د , سەرەڕای ئەوە یەکگرتوو لەچەند بازارێکی گەورەدا لە ھەولێر و دھۆک یەکگرتوو شەریکە بۆیە ئەو حیزبە بێدەنگی لەپرسی گەورە و نیشتیمانی داوەتە پاڵ پارتی و بای بای لە بەرژەوەندی میللی کردووە.
ئەو رەخنانەی م. مسعود عبدالخالق خاوەنی دەزگای ستاندەر ئاڕاستەی یەکگرتوو کردووە قسە و ھاواری سەدان کادیری باڵای یەکگرتووە و مەبەست تەنیا ئاگا ھێنانەوەی ئەو حیزبە بووە, کەچی پەروەردەی یەکگرتوو لە قسەکانی شێروان شەمێرانی ئاوێتە بووە و خۆیان بە فریاد ڕەس و خاوەنی مەنتیق و عقڵ دەزانن و م.مسعود و ھاوبیرەکانی بە زاڵم دەزانن, ھەموو کوردێکی دڵسۆز گەواھیدەری دڵسۆزی و پەرۆشی م. مسعود و ھاوبیرەکانن کە نوێنەرایەتی گەلی چەوساوە و مەینەت چەشتوون.
لەبری  شاباییکردن بۆ دەسەڵات و پارێزەرایەتیکردن بۆ دەسەڵات و نەوت دزی حەقە یەکگرتوو بیر لە نیگەرانی لایەنگیران و جەماوەرەکەی بکاتەوە کەوا پۆل پۆل لەسەر سیاسەتی پاراستنی گەندەڵی و دەسەڵات لەو پارتە دووردەکەونەوە. ھاوڵاتیەک وتی "یەکگرتوو لە سایەی سەرکردایەتیەکەیەوە بۆتە پێش دز, پاش دز و دەرفەت دز"....
ھەندێک لە فەزاحەتەکانی یەکگرتوو بە کورتی:
لەو کاتەی کادیرانی کۆمەڵی ئیسلامی لە ساڵانی ٢٠٠٦ ھەرەشەو مەترسی ی.ن.ک یان لەسەر بوو کادیرانی یەکگرتوو خزم و کەسوکاری لایەنە ئیسلامیەکانی وەکو کۆمەڵی بەوە ھاندەدا کە گوشار لەسەر کادیرانی کۆمەڵ دروست بکەن واز لە کۆمەڵ بھێنن.
فرسەت وەرگرتن و بانگەشەکردن بۆ لیستی یەکگرتوو لەو ماڵ و بنەماڵانەی کەوا کادیرانی کۆمەڵ دەست بەسەر بوون ، وە ترس و گرتنی نایاسایی ی.ن.ک یان لەسەر بوو.
بۆ یەکەمجار لیستی چاکسازی وەکو یەکەم لیستی ئۆپۆزیسیۆن دروست بوو، ئەو لیستە لەسەر دەستی یەکگرتوو ھەڵوەشایەوە...
ھاوکاربوون لە دریژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم.
دژایەتیکردنی پرۆژە یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم و کۆتاییھاتنی ویلایەتی بارزانی..
کشانەوە دووبارە لە سیگۆشەی ئۆپۆزیسیۆن گۆران و کۆمەڵ و یەکگرتوو...
کشانەوە لە دەیان بەلێن کە بەگۆران و کۆمەڵیان دابوو...
چوونە بەغدا لەگەڵ لیژەی یەکێتی و پارتی...
دژایەتیکردنی پارت و لاینە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە ھەڵبژاردنەکاندا...
دەست تێکەڵکردن لەگەڵ چەندین کۆمپانیای نەوت و بازرگانی نایاسایی بە شەریکی لەگەڵ پارتیدا...
بێدەنگی ھەڵبژاردن و شاردنەوەی کەیسی تیرۆری کادیرە بوێر و دڵسۆزەکانی یەکگرتوو...
کەوتنە ژێر ھەرەشەکانی پارتی و ێولحکردن بە پارە....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە