ئاوێنەی شکاو ریکلام بۆ شاسوار دەکات

Tuesday, 19/09/2017, 14:38

6215 بینراوە


سایتی ئاوێنە کە میدیای گەندەڵستانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پڕوپاگەندە بۆ شاسوار واحید دەکات.
دزسوار واحید کە یەکێکە لە دزەکانی سلێمانی چەمکی نەخێریان بۆ دەوڵەتی کوردی داوەتە دەست.
ئاوێنە  دەیەوێت دزێکی بازرگان بهێنێتە پێشێ، ریکلامی بۆ دەکات، وەک ئەوەی شاسوار سیاسیی و تێکۆشەر بێت و هەنگوینی لە کلۆرە دیواردا دۆزیبێتەوە، دەچێت لە فەیسبوکی ئەوەوە قسەمان بۆ دەهێنێت. 
ئافەرم میدیای روو زەرد!
ئاوێنە لەژێر ناونیشانی: "شاسوار واحید هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆکی هەرێم"  قسەکانی شاسوار بڵاو دەکاتەوە. 
دزسوار واحید دەنوسێت: "شەرمە بۆ کەسێک کە خۆی بە سەرۆک بزانێت و ٢٦ ساڵە ئەم شارەی فەرامۆش کردوە، بێت لە یاریگایەک باسی بەناو دەوڵەتی کوردی بکات کە ئێمە چاکمان کردووە و نۆژەنم کردۆتەوە و پارەم تیا سەرف کردوە."
شاسوار کە سواری دزەکانی سلێمانی بووە و بە هۆی ئەوانەوە بناری گۆیژەی هەتک کردوە، خۆی بەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمەکەیدا فش دەکاتەوە، ئەو سەرۆکەی کە هەموو حیزبەکان بە ناڕاستەوخۆ دانیان بە دەسەڵاتەکەیدا ناوە و وەکو سەرۆک قبوڵیان کردووە، گوایە شاسوار خۆی  یاریگاکەی نۆژەن کردۆتەوە، وەکو ئەوەی بە پارەی ئارەقی پشتی باوکی کردبێتی. دزسوار واحید خۆی یەکێکە لە داردەستی دزەکان و ئێستاش دەیانەوێت بیکەن بە ژمارە. دیارە ئەمانیش یەکێک دەهێنن کە لە خۆیان نابوتتر و مەخسەرەتر بێت. ئێستاش رۆڵێکیان داوەتێ کە پیشانی بدەن نمونەی وەکو دزسوار بۆ دەوڵەتی کوردی پێمان دەڵێت (نەخێر).
لە کۆتاییدا بە شاسوار دەڵێیتن: بەو قسانە خۆت  لە سەرۆک و جەردەکانی دیکە جیا مەکەرەوە. تۆش پەڵەیەکی رەشی بە سەر شاری سلێمانیەوە و رۆژت دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە