پەنابەر و ڕیـفراندۆم !؟

Saturday, 23/09/2017, 13:13

2522 بینراوە


بەنابەرو خوێنەری ئازیز ، بیروڕام لەم نوسراوەدا ئەوەنیە کە لەگەڵ سەربەخۆۆیی نەتەوەکەماندا نەبین بەڵکو بەپێجەوانەوە چونکە هەر نەتەوەیەک خاوەن کلتورو ئاڵاو ئاین و زوبانێکی تایبەتبێت واتا خاکیشی هەیە، ئێمەی نەتەوەی کورد بێبەشــ نین لەو خاکە بەپیتە سروشتیە کانزایە بەرفراوانەو حەقی خۆشمانە ببینە دەوڵەت، بەلام ئایە کێ مافی ئێوە دەدات دوای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان، بەر لە دەنگدان دەبێت لێرەدا ڕاوەستین و لە ڕوانگەی ناوەکی و دەرەکی چەند پرسیارێ لە خۆمان بکەین.
پەنابەری کورد" بەتایبەت ئەوڕێژە زۆرەی لە ولاتی ئەڵمانیا جێنشینن گرنتی نەکراوە بۆ دوای ڕیفراندۆم کە ئایندەی چی لێ دێت ، لە پاش ڕیفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی گەر وڵاتانی ئەوروپی مافی پەنابەریان نەداتێ و ڕیپۆرت بکرێنەوە بۆ کوردستان کێ حەقیان پێ دەدات و ژیانیان دەپارێزێ ، چونکە هەر نەتەوەیەك خاوەنی سەربەخۆییێت ، بۆ مافی پەنابەری لە هەر وڵاتێکی جیهان هەمو یاساکانی پێش ئازادیان نادرێتێ و شتەکان بەجۆرێکی تر دەگۆڕێ، لێرەشدا ئەوە دەتواندرێ بوترێ ئایە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی هاتون یان خەڵکی پێش ڕاگەیاندن و ڕیفراندۆم؟
وەبیر هێنانەوەیەك لە ڕاگەیاندن و جیابونەوەی مێژوی سەربیاو کۆسۆڤۆ ، پەنابەرانی ئەو وڵاتە واتا کۆسۆڤۆ چیان لێ هات و ئایندەکەیان چی بوو ؟ دەمەوێت ئەوە بڵێم ئایە بەختی پەنابەری کورد لە ولاتانی جیهان بەتایبەت ئەوروپا هەمان ئایندەی دەبێت و زۆرێکیان ڕیپۆرت دەکرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستانی باشور ؟ ھەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی زاتی ھەبوو لە سەردەمی کوشتارگەکانی لە دژی دانیشتوانەکەی ، هاوشێوە چۆن کورد زەرەر مەند بوە لە وێرانکردنی پێنج هەزار گوند و کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەو ئەنفال و هاتنی ڕژێمی بەعس و داگیرکردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی جەنگی ناوخۆ، لە مانگی شوباتی ٢٠٠٨ سەرۆکی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ لە رێگەی نامەیەکەوە بۆ هەموو ولاتانی جیهان جیابوونەوەی کۆسۆڤۆی لە سربیای ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن حکومەتی ناوەندی سربییەوە ڕەتکرایەوە، سەربەخۆیی بۆ کۆسۆڤۆ پاڵپشتی کرا لەلایەن ناتۆ ئەڵمانیاو فەرەنسا بەتایبەت، تورکیا و زۆربەی وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان و عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین و یەمەن و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، لە کاتێکدا ڕووسیا زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە ،ب دواتر ئەویش دانی نا بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ زیاتر لە ١٢٥ دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە و ھەندێک دەوڵەتی ئەوروپی ھەن وەک ئیسپانیا دانیان بە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا نەناوە لەبەرئەوەی ئیسپانیا سەربەخۆیی ھەرێمی باسک ڕەتدەکاتەوە لە خاکەکانی خۆی لەبەرئەوەی پشتی ھیچ جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت.
هاوشێوە ئێستای هەرێمی کوردستان ، ئەوکات خەڵکی کۆسۆڤۆ لە شارو گوند و ناوچەکانیان ڕۆژانە ئاهەنگیان دەگێرا بەتایبەت ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی ئەوروپا بون و مافی پەنا بەریان نەدرابو  لەکەمپەکاندا مابونەوە ، پاش راگەیاندن و جیابونەوە ، وڵاتی ئەڵمانیا هۆڵەندا فەرمانێ کرا کە ئەوانەی کەیسیان لەسەر باری کۆمەلایەتی و سیاسی هەیەو تایبەتە بە کێشەی سەربیا و مەکەدۆنیا ڕەوانەی پرشتینا بکرێنەوە لەگەڵ جەند یاسایەکی دی ئەمەش مافی پەنابەری زۆرێك لە هاولاتیانی کۆسۆڤۆیی ڕاگرت و بوە نیگەرانی ڕەوەندی کۆسۆڤۆ، سەدان هاوڵاتی کۆسۆڤۆ لە سەر داوای خۆیان گەرانەوە سەدانی تر بەزۆر ڕەوانەی وڵات کرانەوەو سەدان هاوڵاتی تر لەکەمپەکاندا لە جاوەڕوانیدابون ، وە ئەوانەی کێیسیان کۆمەلاتی ناو کۆسۆڤۆ هەبوو یان لەگەڵ حیزبە کۆسۆڤۆیەکان و بەرپرسەکان ، مافی تەواوەتیان دراێێ، زۆرێکیان مافی پەنا بەری دوساڵی یان زیاتریان هەبوو لە پاس راگەیاندن و جیابونەوەی کۆسۆڤۆ لە سربیا بۆیان درێژ نەدەکرایەوە بەوەی خاوەنی دەولەت و بونەتە نەتەوەیەکی سەروەر لە بانگراوەندی دەولەتدان .
هەڵبەت ئێوەی پەنابەر دەبێت خۆتان بۆ ئەم چاوەڕوانیە ئامادەکەن و هێزێکی تایبەتان هەبێت کە زۆرێكتان نیگەران دەبن بەتایبەت ئەوانەی کێیسەکانیان لەسەر ئەو ناوچانەیە کە سەر بە وڵاتی ئێراقە، پێویستە ئێوەی پەنابەر داوای یەکلا کردنەوەو گرنتی ژیانتان بکەن لە حکومەتی هەرێم و مافی خۆتان داوابکەن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەلایەتی یان لە ڕێگەی نوسەران و ڕۆژنامەو مێدیاکانەوە ئەو باسە بگەیەنە بەرپرسیارانی ڕاگەیاندنی دەولەت و ڕیفراندۆم ، ئەودەولەتەی ڕادەگەیەندرێ لەسەر دەستی ئەو کەسایەتیانە دەبێت کە ئێوە کەیس و شکایەتان لێکردون و مافی پەنابەریان لەسەر وەردەگرن ئێوە بەهۆکاری ئەوان برسی بون زەرمەندی ژیان بون ئێستاش لە پێناو هەمان حوکومڕانیدا دەکەونە بەر چاوەڕوانیەك کە هێشتا دیارنیە و ئایندەتان نادیارە ، داوای مافی خۆتان بکەن لە حکومەتی هەرێم تا ماف و جارەنوستان دیاری بکرێ. پێویست دەکات نوسەران لێرەدا ئاماژە بە بیرورای خۆیان بدەن و ئەم باسە بکەنە داکۆکی کردن لە مافی پەنابەران پاش ڕیفراندۆم ، من وەك خۆم لێرەوە پشتیوانی پەنا بەران دەکەم داوادەم مێدیاکانی کوردستان گرگی بدەن و چارەنوسی پەنا بەران قسەی لەسەر بکرێت تا حکومەتی هەێم ڕێگا جارەیەك دیاریکات لەسەر ئایندەی پەنابەران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە