کۆمپیوتەرو مرۆڤ

Sunday, 24/09/2017, 13:53

10561 بینراوە


کۆمپیوتەر ئامێرێکی میکانیکی ئەلەکترۆنیە و مرۆڤ کۆمپیوتەرێکی ئۆرگانیکی یە، هەردوکیان لە کاتی لەدایکبوندا یان دروسکردندا هیچ زانیاریەکی ئەو تۆی تێدا نیەو دەبێت هەنگاو بە هەنگاو فێریان بکەیت کە چۆن زانیاری هەڵبگرن و سود لە زانیاریەکان وەربگرن.
هەردوکیان بە وزە کار دەکان، کۆمپیوتەر بە وزەی کارەبایی دەتوانێت ئامێرەکانی ناو کۆمپیوتەرکە هەڵسوڕێنێت و کارەکانی تۆ دەتەوێت بۆتی ئەنجام بدات.
مرۆڤ دەبێت خۆراک بخوات و خۆراکەکە بگۆڕێت بۆ وزە تا بتوانێت جوڵە بە جەستە بکات و توانی بیرکردنەوەو کار کردنی هەبێت.

کۆمپیوتەر:
کۆمپیوتەر کە ئێمە بە ئامێرێکی زۆر زیرەکی دەزانین  و لە ژیانی ڕۆژانەدا بە هەموو جۆرەکان سودی لێ وەردەگرین ، وەک بەکار هێنانی  مۆبایل، کۆمپیوتەر ،  سەیارە، تەیارە، کەشتی، جی پی ئێش و مانگی دەستکرد هتد...
کۆمپیوتەر کە پێک هاتوە لە دوو بەش بەشی هارد وەیر کە لەو ئامێرانە دروست بوە کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک ( هارد، مێمۆری، پڕۆسێسۆر، بۆردی ئەلەکترۆنی چەدن پارەیکەی تر ) بەشی دووەم سۆفت وەیرە کە بەرنامەی پێ دەڵین بۆ هەڵسوراندنی داواکانە.
واتە ئەگەر کۆمپیوتەر دروست بکرێت بەرنامە یان سۆوفتوەیری تیدا نەبێت هیچ زیرەکیەکی تێدا نیەو ناتوانێت بزانێت ١+ ١ چەند دەکات. کەواتە سۆفت وەیرە بڕیار دەدات لەسەر زیرەکی کۆمپیوتەرەکەت وە هاردوەیر بڕیار دەدات لەسەر خێرایی و توانای هەڵگرتنی زانیاری.
نمونە ئەگەر بەرنامەی وۆردت نەبێت ناتوانیت فایلی وۆرد بکەیتەوە، یان ئەگەر بەرنامەی پی دی ئێفت نەبێت ناتوانیت نە فایلی پی دی ئێف دروست بکەیت نە بیخوێنیەتەوە.. ئەمەش ئەوە مان نیشان دەدات تا بەرنامە زیاتر لەناو کۆمپیوتەرەکەتتدا هەبێت کۆمپیوتەرکەت  زیرەکتر دەبێت و توانای زیاتر دەبێت.

مرۆڤ:
مرۆڤ یەکێکە لە بونەوەرە زیرەکەکانی سەر گۆی زەوی بەراورد بە ئاژەوڵ و باڵندەو گیاندارە ئاوییەکان.
مرۆڤ بە هەمان شیوە لە دوو بەش پێک هاتوە، بەشی ئۆرگانیکی جەستە و جەستەش بە هەمان شیوەی کۆمپیوتەر پڕە ە ئامێری کارکردن وەک( سی،گورچیلە،دڵ، جگەر،ڕیخۆلە ، میزەڵان..هتد) تا بتوانێت خۆراک بگۆڕێت بۆ وزەو مرۆڤەکە بتوانێت بژی.
مرۆڤیش بەهەمان شیوەی کۆمپیوتەر کە لە دایک دەبێت هیچ نازانێت واتە مێشکی بەتاڵە وەک هاردی کۆمپیوتەر بێ بەرنامەیە.
لەناو مرۆڤەکان بە هەمان شیوە زیرەک و زیرەکتر هەیە ئەویش بەهەمانشیوەی کۆمپیوتەر پەیوەستە بە بەرنامە رێزی مرۆڤەکە. واتە ئەگەر مرۆڤێک بهێنیت  دوور لە هەموو مرۆڤایەتی لەگەڵ مەیموندا بژی هەمان زیرەکی مەیمەنەکەی دەبێت و بە هەمان بەرنامەی مەیمونەکە هەڵسوکەوت دەکات.
بەڵام ئەگەر مرۆڤەکە بهێنیت هەر لە منداڵی یەوە فێری زمان و زانستی بکەیت لە کۆتایدا مرۆکەش وەک کۆمپیوتەرەکە زیرەک دەبێت.
واتە چی کۆمپیوتەر چی مرۆڤ ئەگەر بەرنامە رێزی نەکرێن هەردوکیان زیرەک نین و هیچ توانایەکی ئەوتۆیان نابێت کە زیاتر بێت لە توانای ئاژەڵەکان یان گیاندارەکانی تری سەر گۆی زەوی.
ئەمەش وامان لی دەکات کە بیر بکەینەوە و بۆی هەیە ئێمە لە ناو یاری یەکی کۆمپیوتەریدا بژین و ژیان بەو مانایەی ئێمە لێی تێگەیشتوین بونی نەبێت. بۆی هەیە کۆمپیوتەر کۆپی مرۆڤ بێت بەڵام بە شیوای میکانیکی دروست کراوە نەک ئۆرگانیکی. بۆ ئەم وتەیەش نمونە زۆرە، فڕۆکە ئامێرێکی میکانیکیە کە دەفرێت، باڵندە ئۆرگانیکیەو دەفڕێت. ماسی ئۆرگانیکە و لە ناو ئاودا مەلە دەکات ، ژێردەرایی (غەواصە) میکانیکیەو لە ژێر ئاودا بەکار دەهێنرێت.
هەڵبەتە لێکچونەکان هێندە زۆرن بۆی هەیە  مرۆڤ بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری بێت و کۆمپیوتەریش ئێستا کۆپیەک بێت لە مرۆڤ بەڵام بە شیوەی میکانیکی.
ئێستا پرسیار ئەوەی ئایا ئێمە لەبنەڕەتتدا لە ناو کۆمپیوتەرێکدا دەژین و بە بەرنامە دروست کراوین یان خودا مرۆڤی دروست کردوە و ئێستا مرۆڤ کۆپی کارەکانی خودا دەکاتەوە؟

تکایە بۆچونەکانتان لە کۆمێنت بنوسن بازانم ڕای ئێوە چۆنە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە