گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم بە مردوویی لە دایک بوو!

Tuesday, 26/09/2017, 21:26

4227 بینراوە


هاشوهۆشی گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم کپ بویەوە!.
پێس ئەوەی دەستپێ بکەم بە کرۆکی وتارەکەم ، دەمەوێت قسەیەک دەرهەق بەو بەناو رۆشەنبیر و نووسەرە سەرلێشێواوانە بڵێم کە لێڤڵی نەژادپەرستی وتەخوینکردنی بەرمبەریان فڕیی بوو..پێیان دەڵێم: ئێوە هەقە کەمێک شەرم بتانگرێت، نێچیر جێگری سەرۆکی پارتی رووی قێزەوەنی گاڵتەجاڕیی کەشفکرد ، لەگەل ئەوەش هی ئێوەشی کەشفکرد..نەفرەت لەو قەڵەمانە کە بەناوی سەربەخۆیی دەکەوێتە خزمەت تاڵانچی و خیانەتکار و مورتەزەقە و تیرۆریستان.
دەرئەنجامەکانی دەنگدان بۆ گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم ، ئێستا لە ئانوساتی بژاردنی دەنگە پڕکراوەکاندایە و دەیانەوێت بە جۆرێک رێکی بخەن وەک دەزگای جاسوسی میت دەخوازێت.
سەرپەرشتیاری سەرەکی ئەو پرۆسە گاڵتەجاڕییە دەزگای میتە.
مکوڕ بوونی سەرۆکی پارتی بۆ ئەنجامدانی ئەو گاڵتەجاڕییە ، دەگەڕێتەوە بۆ هێندە زۆری فشاری ئەو دەزگایە.
زۆرجار لە لێدوانەکانی سەرۆکی پارتی ئاماژەی روونی پاشەکشە هەبوو ، لێ هەرجاری بزانرابوایە پاشەکشە دەکات ، دەیانهێنایەوە سەر خەتێ.
کاتێ ماکگۆرک لە زاخۆ سەرۆکی پارتی بینی و هەوڵیدا کە ئەو گاڵتەجاڕییە نەکرێت ، پێشتر هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای جاسوسی میت دەرسی دابوو، بۆیە بە تووڕەیی دەرچوون و، کۆبوونەوەکە ئاشبەتاڵی لێکرا.
دەنگۆی مانۆڕی سوپای عێراق و تورکیا باس دەکرێت، ئەو مانۆڕە تەنها شەکلییە ، هیچ کاریگەری سەربازیی و سیاسی لەگەڵ خۆی ناهێنێت.
تورکیا بەلایەوە گرنگە ، جڵەوی هەردولا ، پارتی و حکومەتی ناوەندی بەدەستەوە بێت، بۆئەوەی بتوانێت رۆڵی هەبێت لە قۆناغی دوای نەمانی داعش.
هەردولا لە ماراسۆندان ، یا دەتوانێن بڵێین: سەرۆکی پارتی زیاتر لە هەوڵی ئەوەدایە ، ئەردۆگان و ئاکەپە رازی بکات، هەرچی عەبادییە دەیەوێت تورکیا لە پارتی بکاتەوە ، بەتەنیا جێیان بهێڵێت.
ئەوەی گەمەکە لە هەموان تێک دەدات ، ئەمەریکا و پەکەکەیە.
ئەمەریکا ، نایەوێت ئەو پیلانەی گالتەجاڕیی ریفراندۆم سەر بگرێت ، هەرێمی کوردستان ببێ بە بەشێک لە تورکیا و نەخشەی سیاسی ناوچەکە بگۆڕێت ، بۆیە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە بە ئاشکرا دەڵێت: یەکپارچەیی عێراق هێلی سورە .بە مانایەکی دیکە ئەو گاڵتەجارییەی ریفراندۆم کە دەزگای میت سەرپەرشتی دەکرد ، هیچ نییە جگە لە گەمەیەکی منداڵانە ، بەمردوویی لە دایک بوو.
ئەمەریکا بۆ عێراقیش دەستکراوەیی دەکات تا دەستور نەبەزێنێت .
هەرچی پەکەکەشە ، گەمەیەکی ئەقڵانی دەکات ، دەیەوێت پارتی لە باوەشی ئاکەپە-داعش دەربکات ، چونکە ئێستا ، ئاکەپە داوای کاری چەپەڵی دیکەی لێدەکات کە قابیل بە جێبەجێکردن نییە و بەزاندنی هێلە سوورەکانە، پەکەکە دەیەوێت پارتی لە دەست ئاکەپە دەربهێنێت و، بیهێنێتەوە بەرچاوی خۆی، ئەمە لەلایەک لەلایەکی دیکەوە پێشکەوتنەکانی رۆژئاڤا و باکوری سوریا ، پارتی زیاتر بچووک دەکاتەوە ، بۆ ئەوەی بێتەوە ژێربار و بچووککردنەوەی.
کەواتە ئەوەی گەمەکە تێک دەدات ،لە تورکیاو پارتیو داعش و ئێران ، ئەمەریکا و پەکەکەیە.
رۆژانی دادێ چاوەڕی دەکەین ، بزانین ، سەرۆکی پارتی دەچێتە ژێرباری ئاکەپە-داعش(زهنیەتە مەبەستم) یا تەسلیم بە ئەمەریکا وپەکەکە دەبێت، لە هەردوحالەتدا پارتی لەیەکەمیان ئاشبەتاڵ ، لە دووەمیشیان بچووکبونەوە تا رادەی تەسلیم بوون بە دەستوری عێراق دەبینرێت و کە رەنگە دادگاییشی تێ بکەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە