عەلی حەمە ساڵح وێنەکەت قسە دەکات نەک ڕوونکردنەوەکەت

Thursday, 28/09/2017, 1:31

5640 بینراوە


لەسەرو بەندی قەشمەری ڕۆژەکانی ڕیفراندۆمدا، وێنەیەکی عەلی حەمەساڵح و ئاشتی عەبدوڵای نەوت دز بڵاوکرایەوە، عەلی هاتە سەرخەت و ووتی: "ئەو وێنەیە لە كۆنگرەی نەوت لە لەندەن ساڵی 2015 گیراوە گوایە ئاشتی حەرامی چووە و دەستی كردۆتە ملی،  رێباز حەملانی وەزیرە خرپنەکەی  گۆڕانیش بەپەلە وێنەكەی گرتوە".
------------------------------
ئەمە جگە لە قەشمەرجاڕی، ئاستی ناعەقڵانی ئەم کابرایەش دەردەخات، جگە لەمە چیتر لەهەناوی ئەم ڕوونکردنەوەدا نابینرێت! ئەوەتا تۆ ئاسودانە دانەشاشەکانت نمایش دەکەیت و گەیشتویتە لوتکەی ئاسودەبوون، لەو کاتەدا ئێستا خێرە پاساو دەهێنیتەوە گوایە غەدریان لێکردویت و وێنەیان گرتوویت؟ واتە کارەکە رووی داوە و لێ ویستووتە بیشاریتەوە، بەڵام کە وێنەکەت گیراوە ئیتر هەموو شتێک روونبۆتەوە! بۆیە پێی دەڵێم:
عەلی گیان چاکترە واز لەم درۆ و دەلەسانە بهێنن، ئێوە هەمووتان دیوی یەک دراون، مەگەر دوای ئەو وێنەیە خوا دەزانێ چیتان کردووە و چەند شتی ترتان لای دەزگا بەدناوەکەی پاراستن گیراوە! (واللە اعلم)، بۆیە ئەمڕۆ یەکسەر هاتیتە سەر خەت و ووتت من دەنگ دەدەم بە بەڵێ.
 ئەمە لەکاتێکدا چەندین ساڵە لە ناو پەرلەمان و لەسەر کەناڵی تەلەفیزیۆن و راگەیاندنەکان، خۆت کردۆتە سەرەنێزەی عەدالەت و یاخیبون و نمایندەی پاکیی! ئەو دەسەڵاتە بەدز و گەندەڵ و فاسید وێنا دەکەیت، لەکاتێکدا لە خۆت ناپرسی داخۆ چۆن دز فاسید گەندەڵ شەوکوت خائین دەتوانێت گەلێک بباتە سەر کەنارەکانی ئارامیی و نیشتمان دروست بکات؟ گەر وایە ئەم وێنەیە چییە؟
ئەم وێنەیە دەڵێت ئاشتی حەرامی دز! ئەگەر دز بێت واتا هەردووکتان دزن! ئەگەر فاسید بێت هەردووکتان فاسیدن! ئەگەر وا نییە و تەنیا ئەو دزە، بۆچی بە خۆشییەوە خەنی بوویت!  دەڵێیت رۆن بارزانی لە قەلبت دەدەیت! (رۆن بارزانی، پەیوەستە بە قسەیەکی نەستەقی کوردی، کە لێرەدا گونجاو نییە بینووسمەوە) ئیتر کوا ئەوانە دزن کاکە عەلی حاسیبە؟ ئەوە تۆیت دز و فاسیدی، یان هەردووکتان لەیەک دەچن...! 
وێنە ڕاستگۆترین چرکەیە، بۆیە ڕوونکردنەوەکەت هێندەی تر گومانی نەهێشت، تۆ و نمونەکانی وەک خۆت، کە شەو و ڕۆژ لەسەر شاشەکان چەنە دەدەن هەمووتان دەرچوی هەمان قوتانخانەی فەسادیین و هیچ نین جگە لە دز و درۆزن!
خۆ چەکدار دەوری نەگرتنبووی وێنەت نەگرتایە، ئەگەر وەڵامت بۆ ئەمە پێێە، دەبێت لە پێشدا لە خۆت بپرسیت، کەوا چۆن دەچی بۆ کۆنگرەیەک دزێک نمایندەی سامانی گەلەکەت بێت؟
بەڕاستی من تێناگەم چۆن نەوشیروان مستەفا، ئێوەی کردە شت؟ ئێستا گومان هەموومانی تەنیوە، بۆیە جارێکی تر مێشکی خەڵک مەبەن، تۆ ئەوەیت کە دەترە قیتەوە لەگەڵ عەبدوڵای دزدا کە هاوپیشەن پێکەوە!
هەرچی بکەیت نابیتە پاڵەوان چونکە تۆ کەسێکی خۆرسک نیت، دروست کراویت دەسەڵات پێویستی بەوەیە نمونەی وەک تۆی هەبێت کە لە ماڵە خەزورانیدا چەند دەفتەر دۆلار بدزرێت و بۆ چاوبەستنیش مانگانە عەمرەیەک بکەیت بە ناویدا و خەنە و وسمە بێنیتەوە بەدیاری و لەگەڵ کاروان دا نزا بکەن.
تا دەسەڵات بەردەوام بێت و دوکانی ئێوەش کڵۆم نادرێت. هەر بۆ خۆتان بڵێن بەڵی بۆ ریفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی..سەرەنجامی ئەو بەڵێیەتان نزیک بۆتەوە، کە نە خێری بۆ خۆتان تێدا دەبێت، خوا بکات کوردیش تووشی بەڵای بەڵێ نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە