کۆسرەت لە بەردەم مەسعود ریسوا بوو!..پاش سێ رۆژ ، ئینجا بینی!

Thursday, 28/09/2017, 18:08

8085 بینراوە


دوای شکستی گەورە لە ریفراندۆم و دەنگنەدانی زۆرینەی هەرە زۆری جەماوەری یەکێتی بە "بەڵێ"ەکەی مەسعود بارزانی ، ئێستا لە پێشدا زیاتر  بۆ مەسعود بارزانی روون بۆوە کە هەر یەکە لە کۆسرەت رەسول و نەجمەدین کەریم و مەلابەختیار هیچ رۆڵێکیان نییە لە ناو یەکێتی ناتوانن کاریگەریان هەبێت، مەسعود بارزانی سێ رۆژە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم رێگری لە بینینی کۆسرەت دەکات. چەند جارێک داوای کردووە مەسعود ببینێت تا ئیمڕۆ رێگەیداوە بینیویەتی. سەرچاوەکە دەڵێت، مەسعود ئیستا شوێنی دیار نییە، کۆسرەت ئاگاداریش نییە، کەوا مەسعود بارزانی ئیستا لە شوێنە فەرمییەکی خۆشی نەماوە و چۆتە شوێنێکی نادیار. بەڵام رۆژانە چەند کاتژمێرێک لە پڕ دەردەکەوێت و دوایی ون دەبێتەوە و نابینرێت.
جێگا شایەنی گوتنە . رێژەی بەشداریی خەڵکی کوردستان بۆ ریفراندۆم بە گوێڕەی سەرچاوەیەکی زانیاری ناو کۆمسیۆن ، نەگەیشتۆتە ٥٠٪ لە هەر سێ شاری هەرێم ، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە ، هەرچی کەرکوکە لە ٣٥٪ تێنەپەراندووە لە چاو کۆی دانیشتوانی شارەکە.
شکستی پرۆژەی مەسعود لە ریفراندۆم لە پاشەکشەکانی بەرامبەر حکومەتی ناوەند بە ئاشکرا دیارە .
سەرچاوەیەک لە دەزگای پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە