سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان_عێراق شەرعیەتی لە كوێوە هێنا؟

Sunday, 01/10/2017, 21:31

2037 بینراوە


ئەمرۆ یەكشەمە  1ی ئۆكتۆ دوا كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم پێك هات ,  لە كۆتادا ناوی خۆیان  گۆڕی بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان- عێراق, دەبوایا  ئازایانە یەك پەیامیان بۆ گەلی قارەمانی كەتەلۆنیا بناردایا , لە كاتێكدا جەماوەری كوردستان بە تایبەت ئەو 92,73%ی دەنگدەرانەی كوردستان كە دەنگی  بەڵێیان بە سەربەخۆیی دا, چاوەڕوانی ئەوە نەبوون ئەم بەڕێزان گوایە لە دوا چركەكانی  پەیوەندیدان  لە گەڵ  عێراق , ئەم داش  عێراقە  بۆ ناوە تازەكەیان هەڵبگرن , چیرۆكی  داش عێراق هەندێك  برادەری ناو ئەنجومەنەكە  خۆیان كارەكتەری سەرەكی بوون لە هەشتاكان خۆش و درێژە .
سەرەتا  بزانم  ئەم  بەڕێزانە  پرسی پارتە سیاسییەكانی خۆیان  پێ بوو , وا بە دەست  بەرز كردنەوەیەك  ئەو بڕیارەیان  دا؟؟,  ناوی خۆیان و ئەركەكانیان گۆڕی,كێ ئەوانی تەخویل  كردووە؟,  خۆ پێشتر حشك  و ینك لە بری سەرۆكایەتی  هەرێم  پرۆژەو داواكاری وایان پێشكەش كرد كەس گوێی لێیان نەگرت .
ئەم گۆڕینی ناوە بێ گەڕانەوەی نوێنەران  بۆ حیزبەكانیان دەربڕی  جدی نەبوونی ژیانی  حیزبایەتییە   لە كوردستان , دەنا  نابێت  بێ بڕیاری  بە كۆمەڵی  حیزبەكان  رێگا بە   ئەندام بوونی ئەو كەسانە لەو ئەنجومەنە بدرێت , بێ ئەوەی بەرنامەو  پەیرەوی ناوخۆو  بارەگای  دیاری كراو بێت .
دواتر  ئەم ئەنجومەنە  دەسەڵات  لە كوێوە  دەهێنێت ؟, دەسەڵاتەكانی چین ؟, ئەرك و مهامی چییە لە ئایندە؟.
ئایا ئەنجومەنەكە  دەبێتە ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش , كە زۆر ناوەكانی نزیكە لە یەكەوە , لە كۆتادا دەڵێم , خەریكە  سبەیش لە دوێنێ  دەچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە