له‌هه‌ولێر سکرتیرى تایبه‌تى یاریده‌ده‌رێكى مه‌سعود بارزانى کوژرا

Monday, 10.02.2017, 12:52

9024 بینراوە


ئیواره‌ى 30_9_2017 له‌ شاره‌دێى که‌سنه‌زان شیخ سامان شیخ محیدین ئەفسەر لە وەزارەتى پیشمەرگە ، که‌ سکرتیرى تایبه‌تى فه‌ریق شیروان یاریده‌ده‌رى بارزانییه‌ بۆ کاروبارى پیشمەرگە و برازایه‌تی  له‌ به‌رده‌م ماله‌که‌ى له‌لایه‌ن بارزان ناویکه‌وه‌ كوژرا، که‌ کاتى خۆیى شیخ سامان 75 ده‌فته‌ر دۆلارى ئه‌وى خواردووه‌و ، پاش لیکۆلینه‌وه‌ ده‌رکه‌وت بوو که‌ به‌ فه‌رمانى فه‌ریق شیروان شیخ سامان سه‌دان گه‌نده‌لى ئه‌نجام داوه‌و بۆیه‌ له‌دواین هه‌وله‌كانی بارزانی له‌سالی رابردودا بۆ ماوه‌ی سالێك زیندانی كرد و به‌تایبه‌تی دوای هه‌لهاتنى فه‌ریق شیروان بۆ ئه‌وروپا و به‌مه‌رج هاتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولیر و ئازاد کردنى شیخ سامان بۆ خۆى به‌لگه‌ و پیلان بوو تا سامان بکوژریت و فه‌ریق شیروان له‌ کیشه‌که‌ ده‌ر بچیت .
به‌ پێی به‌لگه‌ى جیگرى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ و هه‌ر یه‌که‌ له‌ لیوا ئه‌حمه‌د کۆیى و لیوا بەهجەت تیمز سیلکى ، پشت راست کراوه‌ته‌وه‌ که‌ شیخ سامان بۆته‌ قوربانى گه‌نده‌لیه‌کانى فه‌ریق شیروان .
ئه‌فسه‌رێکی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە




(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4/5)