لاشەی سەرگردەکان بۆ سەر گردەکان

Thursday, 05/10/2017, 21:30

6066 بینراوە


گەر وا بڕوات، هەر وەک ئەم بەرپرس و دەسەڵاتدارانە دایانناوە، ئیتر هەموو گەڕەک و کوچە و بەرزاییەک، کە لە سلێمانی هەیە، دەبێتە گۆڕستانی لاشەی پیسی ئەم بەرپرسانە، هەرچی سیاسی، شاعیر، نووسەر، بەرپرسێک، کە دەمرێت ئیتر گردێک، باخێک، حەوشەی ماڵێک دەکەنە گۆڕستان بۆی.ئەم کەلتورە لە دوای راپەڕینەوە کە پارتەکان دایان هێنا و لەماوەی ئەم چەند سالەی رابردوودا شێرکۆ بێکەسیش لە باخجەی گشتی نێژرا، دوایی ئەم کەلتورە ناشرینە چووە لای نەوشیروان مستەفا، وا تالەبانیش بەو شێوەیە گردێک بۆ لاشە پیس و ناموبارەکەکەی داگیردەکرێت.
خەریکە شار دەبێت بە گۆڕستان و ئیتر لە جیاتی گەشتیاران بچنە مۆزەخانە و کتێبخانە و شوێنە گەشتیارەکان، دەچنە سەر گۆڕی ئەمانە، بە مێژووە ناشرینەکانیان ئەو پەیامە رادەگەیەنن، کە هەرچی خائن و ناپاک بێت، بەو شێوەیە پاداست دەدرێنەوە و ئەم شوێنە دەبێت نزرگایان، تا خەڵکی لەگەڵ خیانەت و ناپاکیی ئاشناتر ببن و  شوێن  پێیان هەڵگرن.
پێشتریش لە مەلامستەفا و ئیدریسی کوڕییەوە دەستی پێکرد، لەکاتێکدا لە ماوەی ئەم حاکمێتی هەرێمەدا هەزاران کەسیان بردە سەر گۆڕی مەلامستافا و ئیدریش تا بەخەڵکی بڵێن مێژووی ئەم ووڵاتە لە ئێمەوە دەست پێدەکات، بەڵام نە مەلا مستەفا و نەکوڕەکەی هیچیان لە زاکیرەی خەڵکیدا جێنەهێشت و نەبوونە پاڵەوانی ڕووداوەکان.
بە دوای مەلامستەفا برایم ئەحمەدیان لە لەندەندەنەوە هێنایەوە و کردیانە هەرا و هوریا، لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا برایم ئەحمەدیان کردە پاڵەوان، هەروەها کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێرانیش چەند ئاخوندێکی ناردە سلێمانی و تا دوا ڕۆژەکانی ئەم مەراسیمە کۆمێدیایە مانەوە، گردی سەلیم بەگیان بۆ لاشەی برایم ئەحمەد داگیرکرد، ئەمە لە کاتێکدا لەگەرمەی بێکارەبایدا گردی سەلیم بەگ و گۆڕی برایم ئەحمەد بەشەو چراخان بوو، تا ئیستاش پاسەوان لەوێ نیگابانی دەکات و تەلبەند کراوە و گۆڕەکەی بە بەردی مەڕمەری گرانبەها بۆ رازێنراوەتەوە، بەڵام هیچی لە زاکیرەی خەڵدا جێنەهێشت.
لە دوای برایم ئەحمەد، کەمال خۆشناو لە گردێک و شازاد سائیبیان بردە لای پیرەمێرد و گردی مامەیارەیان کڵۆم داو. ئێستا ئەو شوێنە سەیرانگای شار نییە، دوایش شێرکۆ بێکەس خۆی جیاکردەوە و لە وەستێتنامەیەکدا داوای کرد ببرێتە پارکی ئازادی، تا لە بەژن و باڵای کچان و ژنان بڕوانێت کە هەڵدەپەڕن، من جێگەی شێرکۆم دیوە بەڕێکەوتیش خەڵک بەوێدا ناڕوات، بەڵام ئاواتەکەی هاتەدی و خۆی لەخەڵک جوداکردەوە، گەرچی شارەوانییە درۆزنەکە ووتیان بە ئامانەتە، بەڵام لاشەکەی شێرکۆ وا هەواری هەڵداوە، دوایی بەر لە چوار مانگێک نەوشیروان مستەفای باوکی هەژارانیان لە زەرگەتە و دور لە خەڵکی هەژار کرد بە ژێر خاکەوە.
سبەی تاڵەبانیش دەهێننەوە سلێمانی و لەو دەباشانەی داگیریان کردووە چەندین ساڵە لە حەوشەکە ی دەینێژن، پیاوە فایلدارەکەی ناو یەکێتی ئاوای ووت :" لە دەباشان لە سلێمانی بە خاك دەسپێردرێ".
 خەڵکی کۆیە گلەیی دەکەن کە تاڵەبانی نابەنەئ ەوێ، خەڵکی کەرکوکیش نیگەرانن چونکە تەکێ تاڵەبانی بەنیازی تەرمەکەی بوون.
هەڵبەت وا بڕاوت ئەوا  دوای ماوەویەک کۆسرەتیش دەمرێت ئەویش وەستێتی دەکات لەو گردەی داگیریان کردوە لاشەکەی لە کۆشکەکەدا بشارێتەوە تا عەسران سەیری شەقامی سالم بکات.
 لە هەمووی کۆمێدی تر ئەگەر فاروقی مەلامستەفاش مرد ، ئەوا ئەمیش وەسێت دەکات لە شاری جوان بنێژرێت و دوربینەکەی بۆ دانێن تا سەیری شار بکات بەڕۆژ. شاسوار عەبدول واحیدی کەبابچی ووتوێتی لە چاڤی لاند گۆڕی بۆ دروست بکەن، هێرۆش داوای بەرزایەکانی قەیوانی کردوە دەڵێ بەڵکو وەک نەجمەدینی مەلا منیش ناوبانگ دەرکەم و باخیرەیەکم بۆ دروست بکەن.
 ئەمە چ پاشا گەر دانییەکە؟
 هاوڕیەکم لە ئەوروپا بۆی گێڕامەوە کە بەردێکی گەورە لە حەوشی ئەو ماڵەدا بوە کە کڕیوێتی، هاوڕێکەم ووتی ماڵەکەم لە ناو شاردا نییە بگرە لە جێگەیەکە هەندێک خانوی تێدایە ووتی لەڕێگەی شارەوانیەوە هەوڵم دا بەردە گەورەکەی ناو حەوشەکەم لابەرم، نزیکی ساڵێکی پێچوو تا بڕیاریان دا بەردەکە بتەقێنەوەو لای بەرن و هەموو بەرپرسیاریەتیەکی زیانی دراوسێ دورەکانم هەڵگرم ڕۆژێکیان دانا و هاتن تەقانیانەوەو لایان برد و زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاریشم دا بە کرێی ئەو کارەی بۆیان کردم. میللەتان ئاوا رێز لە وڵات و شار و خاکی خۆیان دەگرن، کەس بۆی نییە بستێک لەو خاکە تێک بدات، کە میللەتێک میژووەیەکی لەسەری دروست کردووە، سەرانی کوردیش ئاوا هەموو شتێک دەشێوێنن و لەگەل لاشە پیسەکەی خۆیاندا هەموو  جوانییەک ناشرین دەکەن.
ئێستاش نەشارەوانی، نە ئەوقافە ئیسلامییە ساختەچییەکان، نەدادگا و نە هیچ کەس ناتوانێت بڕیار بدات بڵێت ئەم قەشمەریاتە ڕاگرن و ئەو لاشە پیسانەمان لێ دوور بخەنەوە.  ئاخر ئێوە بۆ خۆتان لە مردووی تر جیادەکەنەوە، ئەمانە هەموو گرد و شاخ و  شوێنێکیان داگیرکردووە  ناشیانەوێت بەمردویش بەجێی بهێڵن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە