کۆمەڵێک کەس نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکەن

Sunday, 08/10/2017, 12:10

5471 بینراوە


ئەو نامە پیرۆزباییەی لە خوارەوە دەیخوێنیتەوە، لە لایان  چەند کەسێکەوە واژووی لەسەر کراوە، پیرۆزبایی لە مەسعود بارزانی دەکەن، گوایە لە رێگای ئەو ریفراندۆمەی کردوویەتی، بۆ دەوڵەتی کوردیی داوا دەکەن هەنگاوەکان زووتر بنێت و دەوڵەتەکەیان بۆ دروست بکات. هەڵبەت ئێمە لێرەدا هێرش ناکەینە سەر ئەوانەی ناویان لەو لیستەدا هاتووە، رەنگە بەشێکیان لە نائاگایی و هەندێکی دیکەیان کەسانێک بن لە خەمی وڵات و گەلەکەیاندا ئەمەیان کردبێت، بەپێچەوانەی پارتییەکانی ناو ئەو لیستە، مێژوویان نەخوێندبێتەوە، بنەماڵەی بارزانی بە جامەدانەکەیدا بناسن، نەک بە مێژووەکەیدا، بیریان تیژ نەبێت، رابردوویان لە بیرچووبێتەوە، یان لە بیریان نەمابێت، کە چۆن خیانەت و ناپاکی ئەم ٢٧ ساڵە بۆتە بەشێک لە چالاکی و سیاسەتیی رۆژانەیان بەرامبەر بە هەموو کورد و دروستبوونی دەوڵەتی راستەقینەی کوردی، تا ئیستاش بڕوانەکەن بارزانی و پارتیی پەیوەندییان بە تورکیاوە هەبێت و ئەوانیش هاریکاریان بێت، میتی تورکیش پلانداڕێژییان بۆ دەکات، سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئەوەیش دەزانین، کە لە نێو ناوەکاندا کەسانی باشیان تێدایە، لە دڵسۆزیان رەنگە واژوویان لەسەر ئەم نامەیە کردبێت.
نامەکە زیاتر لە نووسینی ئەندامێک، یان لیژنەیەکی پارتیی دەچێت، لە ناوەکاندا جێ پەنجەی هەندێک لەو کەسانە دەناسینیەوە، کە خوێنی پاراستن بەناو دەمارەکانیاندا هاتووچۆ دەکەن. هەمیشە بەناوی نەتەوە بوون و کوردایەتییەوە پرۆپاگەندە بۆ بارزانی و پارتیی دەکەن، لە کاتێکدا دەشزانن، خەونی بارزانی دروستبوونی دەوڵەت نییە، ئەگەر ئەمانە راستییان دەکرد و دڵسۆزبوونایە، دەبوو هەڵوێستیان بەرامبەر بە ژینوسایدی کوردە یەزیدییەکان هەبوایە، کە بە دەستی داعش لەناو بران، داعش دۆستی تورک و پارتییە، بەڵگەکان هەمووی ئاشکرایە و دروستکراو نییە، کە چۆن بارزانی هاریکاری داعش کردووە، کەسێکی وا چۆن دەتوانێت بۆ خەڵک و خاکەکەی دڵسۆز بێت و لە خەمی دروستکردنی دەوڵەتدا بێت، کاتێک ئەم هەموو خیانەتە دەکات، زمانی کوردی لەو بەشە بچکۆلەدا دەکات بە دوو زمانی جیاواز، پارە و سامانی وڵات دەدزێت، سوپای داگیرکەری تورک دەکات بە کوردستاندا!؟ ئەوانەی واژوویان لەسەر ئەو نامەیە کردووە، ئەگەر راست دەکەن، دەبوو ئیستا و پێشتریش هەڵوێستی نەتەوەییانەیان بۆ کوردانی رۆژئاوا هەبوایە، کە چۆن ئەوان لەو ماوە کورتەدا هەموو ئامادەباشییەکیان کردووە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی، بەبێ ئەوەی وەکو مەسعود بانگەشەی ریفراندۆمیشی بۆ بکەن، لێ دەسەڵاتی کوردی کە زیاتر لە ٢٧ ساڵە هیچ  خۆی ئامادە نەکردووە و بەپێچەوانەوە کاری کردووە و کۆمەڵگای کوردی تێکشکاندووە، کەچی ئەم بەڕێزانە زیاتر متمانەیان داوە بە بارزانیی، نەک بە کوردانی رۆژئاوا. پارتیی دوژمنی کوردانی رۆژئاوایە، ئەمانیش دەبێت دوژمنی بن، یان بێدەنگن.لەناو ئەو لیستەدا ناوانێک هەن، ئەوانیش وەکو پارتیی رقیان لە کوردانی رۆژئاوایە و دژیان دەوەستنەوە، بەڵام بۆ بارزانی هەلەکە سەمایانە.
کوردستانپۆست ئەو نامەیە و لیستی ناوەکان بڵاودەکاتەوە. داوای لێبوردن لە هەندێک لەو کەسانەش دەکەین، کە چوونەتە ریزەوە و بە هەڵە واژوویان لەسەر کردووە.
هەر کەسێک لەو بەڕێزانە بە پێچەوانەی پارتیی و دەسەڵاتی کوردی بیردەکاتەوە، کەوتۆتە تەڵەی ریفراندۆمی بارزانیی و فێڵی لێکراوە با ئاگادارمان بکاتەوە، بە سوپاسەوە رێز لە راو و بۆچوونی دەگرین.
ئەم نامەیە لە ئەرشیفی کوردستانپۆستدا دەپارێزرێت
--------------------------------------------
ئاماژەیەک بۆ دۆخی پڕمەترسی و چارەنووسسازی دوای راپرسیی، 
لەلایەن ژمارەیەک لە هاوبیرانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانی کوردستانەوە!
هاونیشتمانیانی قارەمان، گەلی خۆڕاگری کورد!
بەڕێزان، سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان!
سەرکەوتنی راپرسیی سەربەخۆیی باشووری نیشتمان، لە بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان، لە جەماوەری هەموو بەشەکانی کوردستان، لەسەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و، هەروەها لەهەموو هاوبیرانی نەتەوەیی پیرۆزبێت کە ساڵانی ساڵ بێگوێدانە بەرژەوەندیی خۆیان، سەرەڕای گیروگرۆی زۆری دەرەکی و نێوخۆیی، بیری پیرۆزی نەتەوەییان وەک گلێنەی چاو پاراست و پەرەیانپێدا.
دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی 25/9/2017 وەک چاوەڕواندەکرا، رژێمەکانی رەگەزپەرست و داگیرکەر، بێگوێدانە رای جەماوەری کوردستان، بەردەوامن لە پێرەوکردنی سیاسەتی نکوولیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد و، بەتەمان وەک پیشەی سەت ساڵی رابردوویان، گەلەگورگئاسا بەرەو کوردستان هێرش بهێنن و، جارێکیتر باشووری کوردستان نوقمی خوێن و ئاگر و بارووت بکەن.
دوای رفراندۆم، قۆناخێکی تازە لە خەباتی سیاسی و نەتەوەیی کورد دەستپێکردووە. چارەنووسی خەباتی سەت ساڵی رابردووی گەلەکەمان، دەسەڵاتدارێتیی خۆیی و دەستکەوتەکانی چارەکە سەدەی رابردوو، بەم دۆخەی ئێستاوە گرێدراوە. گەر بێتوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەژێر گوشار و هەڕەشە و چاوسۆرکردنی داگیرکەران، لەبڕیارە مێژووییەکەی باشووری کوردستان پاشگەزبێتەوە، ئەوا بەدەستی خۆیان بیری دەوڵەتی کوردی و بیری رزگاریی کوردستان بۆ هەمیشە لە گۆڕدەنێن. لەبەر ئەوە داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین، هەروەک بڕیاری بوێرانەتاندا بۆ ئەنجامدانی راپرسی و، بە یەکگرتوویی پرۆسەکەتان سەرخست، هەرئاواش چاوەڕوانی ئەوەتانلێدەکرێت، بەردەوام بن لەیەکخستن و ڕێکخستنی زیاتری نێوماڵی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بە هێزی پۆڵایینی پێشمەرگە و پشتیوانیی جەماوەری کوردستان، وەک رابردوو نەتوانن شکست بە کورد بهێنن. ئێوە پشتیوانیی رۆژهەڵاتی کوردستانتان بینی، کە چۆن بێسڵکردنەوە لە رژێمی پەت و سێدارە، رژانە سەر شەقامی شارەکان و بەدرۆشمی ''پیرۆزە، سەربەخۆیی پیرۆزە''، هاودەنگی و هاوچارەنووسیی خۆیان لەگەڵ باشووری نیشتمان دەربریی. لە رۆژی ئیمڕۆدا، دەنگ و پشتیوانیی تێکرای جەماوەری کوردستانتان لە گەڵە. بەردەوام بن لە بڕیاری بوێرانە و سیاسەتی نەتەوەییتان و، مێژوویەکی پڕسەروەریی بۆ خۆتان و بۆ گەلەکەتان تۆماربکەن. بە کورتی، هەلی زێڕین و تاکهەڵکەوتووی ساڵی 2003 ی کاتی رووخانی رژێمی سەددام لەدەستچوو، پەژیوانیی ئێوەش چ سوودێکی نییە، گرنگ ئەوەیە ئەم دوا دەرفەتەی بۆ کورد ماوە، لە دەستینەدەن! 
داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین بڕیاربدات لەسەر نووسینی دەستور و یاسای حکوومەتی سەربەخۆی کوردستان و، داوا بکات لە یاساناسانی کورد لەماوەیەکی دیاریکراودا ئەو ئەرکە تەواوبکەن. لەبواری دیپلۆماسیی، کۆمیتەیەک لە شارەزایانی ئەو بوارە پێکبهێنرێ لە کورد و دۆستانی کورد، رووبکەنە کۆمەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەند و ئۆرگانەکانی سیاسیی نێودەوڵەتیی، هەروەها داوا لەو دەوڵەتانەش بکرێت پشتگیرییان لە ئەنجامی راپرسیی کوردستان کردووە، رێبدەن  بەکردنەوەی باڵوێژخانەی کوردستان لە وڵاتەکانیان. 
ئاشکرایە، هەر هێرش و پەلامارێک لەلایەن سوپای عێراقەوە لەدژی کورد ئەنجامبدرێ، بڕیار و فەرمانەکەی لەلایەن رژێمی کۆنەپەرست و داگیرکەری ئێرانەوەیە. لەبەر ئەوە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ و هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر کوردستان، پێویستە سەرجەم حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هێزی پێشمەرگەیانەوە و لە ژێر فەرماندەیەتیی هاوبەش بەرەو رزگارکردنی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕۆن و، هانی جەماوەری رۆژهەلاتی کوردستان بدرێت بۆ راپەڕینێکی سەرتاسەری و راماڵینی داودەزگەی نگریسی کۆماری ئیسلامیی لە کوردستان.
بەرە و هاوپەیمانێتییەکی نەتەوەیی و کوردستانیی لە گەل پارتی کرێکارانی کوردستان پێکبهێنرێت، لە ئەگەری هێرشی سوپای ترک یان گوشاری ئابووریی بۆ سەر باشووری کوردستان، سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژاوا کراوەبن بۆ گەیاندنی هەرچەشنە یارمەتییەکی پێویست بە یەکدیی. بەرینترکردن و فراوانترکردنی هەرچی زیاتری بەرەکانی جەنگ لەدژی داگیرکەران، دنیای ئازاد ناچاردەکات بۆ رێگریکردن لە جێنۆسایدی کورد و، رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی سیاسەتی داگیرکەرانەی رژێمی ئێران و ترک لە ناوچەکە، بەهانای کوردەوە بێن.
داوادەکەین ئەو چەن کەسە نانەتەوەیی و نیشتمانفرۆشانە بەزووترین کات، لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە کە لەسەروبەندی راپرسیی گەلەکەیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی، خیانەتیان لە نەتەوە و نیشتمانیان کرد، بە پیلانی رژێمی داگیرکەری ئێران، هەوڵیاندا راپرسیی لە کەرکووک ئەنجامنەدرێت. هێشتنەوەیان لە دەسەڵات جا بە هەر نێو و هۆیەک بێت، رێیان بۆ خۆشدەکات بەردەوامبن لە پیلانگێڕان  و هاوکاریکردنی داگیرکەران و زیانگەیاندن بە ئامانج و بەژەوەندیی گشتیی نەتەوەی کورد.
نەفرەت و شەرمەزاریی بۆ داگیرکەرانی کوردستان!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی نەتەوەی کورد لەپێناو رزگاریی یەکجارەکی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
بژی ئازادی، بژی سەربەخۆیی، بژی کوردستان!
7/10/2017     

واژۆ لەلایەن:
1  - دوکتۆر حسێن خەلیقی شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوید
2-  حەمەڕەشی هەرەس شاری سلێمانی باشووری کوردستان
3 - ئەندازیار کەمال غەریب شاری ئامستردام وڵاتی هۆلاند.
4  - دوکتۆر محەممەد مەحوی سلێمانی باشووری کوردستان
5 -  کەریم رۆژ شآری سلێمانی/ باشووری کوردستان
6  - حەسەن شافعی شاری ئۆتاوا/ کانادا
 7 - دوکتۆر سیروان ساڵح رەشید مامۆستای زانستگە لە شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
8  - سیروان کاوسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
9  - هەڵۆ بەرزنجی شاری بەرلین وڵاتی ئەڵمانیا.
10  - فەرهاد عەبدولحەمید سلێمانی/ باشووری کوردستان
11  - نووری کەریم ولاتی ئەڵمانیا
12  - نادیە ئەحمەد سوران کۆلن /ئەلمانیا
13  - نەریمان گۆمەیی کۆپێنهاگن/دانمارک
 14 - بەختیار شەممەیی هۆڵەندا.
15 - عیماد عەلی سلێمانی/ باشووری کوردستان
16 - مەلامەجید پاڵانی شاری لیلەسترۆم وڵاتی نۆروێژ
17 - سمکۆ عەلی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
18- ئارام عەبدوڵڵا شەریف شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ.
 - 19یۆنس حەمەد شاری هەوڵیر باشووری کوردستان
20 - قەیس بلباس شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
21- دوکتۆر کاوە رەزا سلێمانی/ باشووری کوردستان
22 - محەممەد قورئانی شاری لەندەن ، بریتانیا
23 - دکتور ئاریان حەسیب ئەلمانیا / کۆلن
24 - دوکتۆر کاوە رەزا سلێمانی/ باشووری کوردستان
25 - ئیبراهیم جەهانگیری
26 - عەبدۆڵڵا حەدیسی شاری لەندەن کانادا.
 - 27ئەیووب رەحمانی لە وڵاتی سویس.
28 - دوکتۆر هۆگر مامۆستا لە زانستگەی سلێمانی
29 - کامەران ئەحمەد شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
30 - ئاری حەمە کەریم لەندەن بەریتانیا
31 - فۆئاد حەمەمین سەراج سلێمانی/ باشووری کوردستان.
32 - بەختیار شابان بەرلین/ ئەڵمانیا
33 - فریاد شێخ حسێن سلێمانی/ باشووری کوردستان
34 - کوردۆ محەممەد مەولوود ستۆکهۆڵم/ سوید.
35 - عومەر فارس/ وڵاتی هۆڵاند.
36 - شوان ئاشنا سلێمانی/ باشوری کوردستان
37 - ئارام عومەر رەشید شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
38 - گۆران دەرگەزەنی بریتانیا
39 - رەزا شوان شاری بێرگن/ وڵاتی نۆروێژ
40 - رێبوار نەڵاسی ولاتی بلژیک
41 - ئەحمەد فەرەج محەممەد بەگی بابان شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
42 - فەرەیدوون قادر هانۆڤەر/ ئەڵمانیا
43 - توانا ئەحمەد سۆران شتۆتگارت/ ئەڵمانیا.
44 - روودی چالاکیی شاری ئۆسلۆ/ نۆروێژ
45 - فەلاح شێخ رەوف وڵاتی سوید
46 - ئالان سیوەیلی شتوتگارت/ ئەڵمانیا
47 - حسەین جاف سلیمانی/ باشووری کوردستان
48 - بەریزعەلی شۆڤیل سوید ستۆکهۆلم
49 - نێعمەت کاوسی شاری لەندەن لە کانادا.
50 - رەزا حەمە فەرەج وڵاتی ئەڵمانیا/ کۆلن
51 - عوسمان تۆفیق ئەلمانیا /شاری بەرلین
52 - بێستوون ئازاد وڵاتی سوید /ستۆکهۆلم
53 - دڵشاد عەلی حەسەن شاری داندفیوورد/ نۆروێژ
54 - دابان دڵشاد حەسەن شاری ساندفیوورد/ نۆروێژ
55 - جەبار عومەر ئەڵمانیا-
56 - شۆرش بەرزنجی لە ئەڵمانیا
57 - حەسیبە ئەمین شآری بەرلین/ ئەڵمانیا
58 - درەخشان ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
59 - بەرزی پشکۆ شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
60 - ساسان خەبات لە ولاتی هۆلاند
61 - لاس ئاری لە لەندەن بەریتانیا
62 - لەنیا ئاری لە لەندەن بەریتانیا
63 - ئاری ئەفراسیاو شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
64 - ئاوات عەبدوللە ئەلمانیا / شآری بەرلین
65 - نەریمان ئەحمەد ولاتی سوید
66 - خەبات جەمال رەفعەت شاری ستۆکهۆڵم/ سوید
67 - زانا حسێن لە بریتانیا/لەندەن
68 - ئەمین ئیسماعیل زادە لە ئەڵمانیا/بەرلین
69 - نادر تەوحیدی ئەلمانیا / شتوگارت
70 - فەلاح کرێکار شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
71 - شاناز قورئانی شاری کۆڵن/ ئەڵمانیا
72 - ئەمین وەیسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
73 - لانە شوان شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید.
74 - تامان شاکر هەولێر/ باشووری کوردستان
75 - مستەفا چوارتای ئەلمانیا
76 - -مشوان خوشناو مامۆستای زانستگە لە هەولیر
77 - سەی کەمال ئیبراهیم هەولێر/ باشووری کوردستان
78 - سۆران کوردی سلێمانی/ باشووری کوردستان
79 - نەرمین محەممەد عەبدولرەحمان ستۆکهۆڵم/ سوید
80 - ئەحمەد نەسرەدین رەسووڵ دەربەندیخان/ باشووری کوردستان
81 - بێلان نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
82 - ژووان نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
83 - بڵند نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
84 - ئیلهام محەممەد سەعید ستۆکهۆڵم/ سوید
85 - لەتیف رەوف مارف ستۆکهۆڵم/ سوید
86 - لانە لەتیف ستۆکهۆڵم/ سوید
87 - لەنجە لەتیف ستۆکهۆڵم/ سوید
88 - خەسرەو قادر ئەمین ستۆکهۆڵم/ سوید
89 -  هونەرمەند عەلا سەلاحیان وڵاتی ئۆتریش (ئاوستریا).
90 - سالار قەرەداخی هولند / ئەمستردام
91 - شیلان نووری ئەحمەد ستۆکهۆڵم/ سوید
92 - حسێن شافعی شآری ئۆتاوا/ کانادا
93 - ئازاد عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا/ڤین
94 - نەوزاد عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
95 - ئاسۆ عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
96 - ئاری ئیبراهیم محەممەد شاری نۆرنبێرگ/ ئەڵمانیا
97 -  هونەر خەفاف ستۆکهۆڵم/ سوید
98 -  فەرەیدوون حسێن ئەفەندی ستۆکهۆڵم/ سوید
99 -  حەیدەر حەمە کەریم ساڵزبۆرگ. نەمسا
100 -  فرمێسک مستەفا شتۆتگارت/ ئەڵمانیا
101 - ئەڤین کاکیی وڵاتی بەلجیک
102 - جوان عەلی شۆڤیل سوید/ ستۆکهۆلم
103 - دلیر ئەنوەر بەریتانیا
-104 بژار چەلەبی هوڵاند
105 - دلشاد سەعید ئەمریکا
106 -  بینای ئەمین ئەلمانیا /بەرلین
107 - قەیس بلباس شاری ئۆسلۆ/ نۆروێژ 
108 - گەرمیان عومەر ئەڵمانیا/دوسلدورف
109 - هەندرین عومەر ئەڵمانیا/ دوسلدورف
110 - سیڤان عومەر ئەڵمانیا /دوسلدورف
111 - شیرین سالەی ئەڵمانیا / ئیسین
112 - ناهید ساڵەی ئەڵمانیا /ئیسین
113 - سیڤان ساڵەی ئەلمانیا /ئیسین
113 - ئەڤین ساڵەی ئەڵمانیا /ئیسین
114 - عارف کەریم سوید /ستۆکهۆلم
115 - شارا کامیل ژیر سلیمانی /باشوری کوردستان
116 - شوان نووری کەریم لە ئەڵمانیا
117 - عەزیزە عومەر دەباغ لە ئەڵمانیا
118 - هەوراز سابیر لە ئەڵمانیا
119 - شێخ ئیلیاس لە ئەڵمانیا
120 - حەمە شوان لە ئەڵمانیا
  -121دانا محەممەد تاهیر لە ئەڵمانیا
122 - شیلان ئەحەڕەش لە ئەڵمانیا
123 - ئارۆ دانا لە ئەڵمانیا
124 - کۆڕەو ئەحەڕەش لە ئەڵمانیا
125 - شنە نووری لە هۆڵاندا
126 - ئاڤان حەمە تاهیر لە ئەڵمانیا
127 - بینایی رێکەوت شاری کۆڵن/ ئەڵمانیا
128 - لەوەند رێکەوت شاری کۆڵن/ ئەڵمانیا
129 - حاجی ئەحمەد خونجە لە ولاتی هۆلاند
130 - نامۆ نووری شاری کۆڵن/ ئەڵمانیا
131 - بەختیار ئەنوەر شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
132 - ئاوات محەممەد تەوفێق شاری ئۆسلۆ/ نۆروێژ
133 - سوهەیلا محەممەد ئەحمەد شاری ئۆسلۆ/ نۆرووێژ
134 - مەنسوور ئەمیری شاری ئۆسلۆ/نۆروێژ
135 - شاهۆ کاردۆخی شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
136 - گۆڤەند تاهیر باشوری کوردستان /سلیمانی
137 - سەلاح عاجی تاهیر باشوری کوردستان سلیمانی
138 - کامەران رەوف حەمە باشوری کوردستان /سلیمانی
139 - هەندازیار بروسکە ئیبراهیم میونشین /ئەلمانیا
140 - فەریق موحەمەد /سلیمانی
141 - جەمال ئەشرەف قارەمانی /سلیمانی
142 - شارا شالی باشوری کوردستان /سلیمانی
143 - ئازاد شکاکی باشوری کوردستان / سلیمانی
144 - بەختیار شەفیق ئاغا/ بەریتانیا /لەندەن
145 - زیرەک حەمید /سلیمانی/باشوری وکردستان
146 - شارا کامیل ژیر /سلیمانی /باشوری کوردستان
147 - سەلاح رەزا سەعید / سلیمانی/باشوری کوردستان
148 - زانا ئەرگوشی
149 - محەمەد ئیمام / سلیمانی/باشوری کوردستان
150 - نیهاد سەراج سلیمانی 
151-  ئارێز داراپوور شاری هانۆڤەر/ ئەڵمانیا
152 - بنار جەلال مەجید ئەلمانیا /دوسلدۆرف
153 - ڤانە عومەر ئەڵمانیا /دوسلدۆرف
154 - عومەر ئەحمەد رەنگینەی سلیمانی /باشوری کوردستان
155 - جەمال سالح سلیمانی /باشوری کوردستان
156 - هیمن مەحمود سلیمانی /باشوری کوردستان
157 - ئەحمەد محەمەد ئابلاخی سلیمانی / باشوری کوردستان
158 - کاوە ئەمین سلیمانی /باشوری کوردستان
159 - لاوەران ئاغا سیوەیلی سلیمانی /باشووری کوردستان
160 - نەهرۆ هەینی سلیمان /باشووری کوردستان
161 - نەهرۆ مستەفا سلیمانی/ باشووری کوردستان
162 - نزار مستەفا سلیمانی /باشووری کوردستان
163 - بورهانی مام خدر سلیمانی /باشووری کوردستان
164 - زەینەب قازی
165- سەلام قادر سلیمانی/ باشوری کوردستان
166 - ئەلی ئەهمەد هەمزە
167- کمال مەحمود هولندا
168 - دڵشاد ئەحمەد سلیامنی /باسوری کوردستان
169 - تەها حوسەین سلیمانی باسوری کوردستان
170 - عومەر ئارام سلیمانی /باشوری کوردستان
171 - کەژاڵ کەلاری شاری کەلار/ باشووری کوردستان
 172 - دیلان بەرزنجی ئەلمانیا /بەرلین
173 - سامی سەلیم
174 - سادق حەمە غەریب قادر
175 - جەبار قادر
176 - ئەکرەم ئەمین
177 - حەمە ئەمین سیوەیلی
178 - هێور شیروان
179 - محەمەد قەرەداخی
180 - تەها حسەین
181 - نەجات مەزهەر ئەلمانیا/ ئیسن
182 - سیڤەر کامەران ئەلمانیا /بەرلین
183 - دەوەن هەلۆ محمەمەد ئەلمانیا/ بەرلین
184 - دیرین عەلی ئەلمانیا /بەرلین
185 - ئاوات عەبدوللە سیەتکی ئەلمانیا /بەرلین
186 - دەرون محەمەد بەرزنجی ئەلمانیا /بەرلین
187 - هیران ئەحمەمەد ئەلمانیا /بەرلین
188-  هاوڕێ بەهاری وڵاتی نۆروێژ
189- محەممەد پارسا شافعی
190-  قادر شکاک /سلیمانی
191 -  سۆران کاوسی شاری یەنشۆپینگ/ وڵاتی سوید
192 -  بێلان شوان شاری یەنشۆپینگ/ ولاتی سوید
193 -  ئاروین کاووسی شآری لەندەن/ کانادا
194 -  ئازاد ئاران شاری ڤییەننا/ ئاوستریا
195 -  ئارش شۆرش
196 - رۆژین کاووسی شاری لەندەن/ کانادا
197 - 
198 - 
199 - 
200 - 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە