قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی یەک)

Tuesday, 10/10/2017, 22:40

3499 بینراوە


فردریک نیچە دەڵێ: کاریزماکردن وپیرۆز کردن، سەرچاوەی دیکتاتۆڕی وڕەواییدانە بە زوڵم وستەم. هەر شتێک کە بە کاریزماکرا وناوی لە سەر دابنرێ، بەو واتایە دێ کە تۆ ئەو مافەت نییە بە هاسانی لە بارەی ئەو کەسەدا بیرو بۆچونی خۆت دەر ببڕی.چووکترین رەخنە بەرابەر بە کەسی کاریزما دەبێتە خەسارێکی مەزن وخراپ. ئەو کاریزمایە دەتوانێ هەر بابەتێک بێ: پەڕتووکێک، ئیدۆلۆژیەک، مرۆڤێک، بینایەک و... هیچ کەس ئەوەندە موقەددەس نییە کە رەخنەی لێ نەگیرێ. راستیەکان حەوجێیان بە رەخنەیە نەوەک پێداهەڵگووتن.
نەتەوەی کورد وەک تەواوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕآست هێشتا نەیتوانیوە گوفتمانێکی فەلسەفی وزانستی بخاتە چوارچێوەی هزروڕامانی خۆی.بۆیە رەخنە گرتن لە کە سایەتیەکی مێژوویی کە لایەنگریشی زۆر بێ دەبێتە هۆی بەرپەرچدانەوەی سۆزیی وتووڕەیی وهەمە جۆر سەفسەتەی ناحەز وچووکی وەک: هەڕەشە وتڕۆری کەسایەتی رەخنە گر.ئەو کاتە کە رێکارێک نامێنێ بۆ شیکردنەوە ورەخنەگرتن.
لێهاتوویی بۆ داهاتوومەرجە بۆ فێر بون لە رابوردوو. لەسایەتی وکاریزمایی قاسملوو بەشێکی گرینگی لە مێژووی میللی گەرایی کورد. تا ئەو سەردەمە رەخنەیەکی شیاووجیددی وزانستی لە بارەی قاسملوودا نەکراوە. بەڵام زۆرترین شیکاری ومەزن کردن وگەورەنواندنی لە سەر کراوە بە شێوەیەک کە کەسانێکی کەم دەتوانن کەسایەتی راستەقینەی قاسملوولە کەسایەتی ئەفسانەیی ویدا جودا بکەنەوە. ناساندنی دەرون وپێگەی هەڵسوکەوتی سیاسەتەکانی قاسملوو دەتوانێ بەشەکانی گرینگی مێژووی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاریکی وناروونی رزگار بکاو بیخاتە رووناکی.
" سەردەمی ژیانی سیاسی قاسملوو"
قاسملوو خەباتی سیاسی خۆی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بە پێکهێنانی یەکێتی  گەنجانی دێمۆکڕاتی کوردستان سەربە / حیزبی تودە یان حیزبی کومونیستی ئێڕان/ لە ساڵی ١٩٥٤ز لە شآری ورمێ دەست پێکرد. لە ساڵی ١٩٥٦زلە لایان ساواکی شآی ئێڕان گیرا،لە بەر ئەوەی کە قەولی هاوکاری دەگەڵ / ساواک / دا، لە زیندان ئازادبوو. بۆ نووسەری ئەو بابەتە روون نییە ئەو هاوکاریانە چۆن بون.
بەڵام پاش ئازاد بونی لە زیندان نە تەنیا هاوکاری نەکرد بەڵکوم چالاکییەکانی سیاسی خۆی لە عێڕاق و ئورووپا دەست پێکرد. لە ساڵی ١٩٦٤ز لە کۆنگرەی ٢ی حیزبی دێمۆکڕات لە سەر پێشنیاری ئەحمەد تۆفیق / عەبدوڵڵا ئیسحاقی / قاسملوو بە تۆمەتی گەندەڵی وهاوکاری دەگەڵ ساواکی شآی ئێڕان وبە گرتندانی زۆربەی ئەندامانی حیزبی وبردنی پارەی حیزبی لە حیزب دەرکرا.
ئەحمەد تۆفیق لەو سەردەمەدا گوێ لە مستی مستەفا بارزانی بووە، وسیاسەتەکانی وی بە ڕێوە بردووە. لە راستیدا ئەو تۆمەتانە جێگای پرسیارن ورەنگە لە چوارچێوەی کێ بەر کێی حیزبیدا بگونجێن. قاسملوو دوای ئەوەی دەچێتە ئورووپا لە وڵاتی چێک باوەڕنامەی دوکتورای ئابووری وەردەگرێ ولە زانکۆی پڕاگ تا ساڵی ١٩٧٠ز وانەی ئابووری دەڵێتەوە. لە ساڵی ١٩٧٠ز بە هۆی هاتنی بارودۆخی پێویست دەگەرێتەوە بۆ کوردستانی عێڕآق ولە کۆنفڕآنسی ٣ی حیزبیداساڵی ١٩٧٣ دەبێتە ئەندامی دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە. قاسملوو لە کۆنگرەی ٣ی حیزبیداساڵی ١٩٧٣ز بۆ یەکەمین جار دەبێتە دەبیری یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات وتا کۆتایی ژیان ١٩٨٩ز لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە.

لە نووسینی رێزدار: نەوید دانشپوویان
وەرگێڕآنەوە بۆ زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
(ئەو بابەتە درێژەی هەیە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە