سیروان"مامز" چەند لە موسای کۆبانی دەچێت؟

Friday, 13/10/2017, 0:37

8962 بینراوە


نازانم کامە هاوڕێم بوو لەو چیایە، کە ووتی: "لە مردن مەترسن، چونکە تاڵی مردن لە ترسەکەیدایە"
------------------------------------
کاتێک موسا لە کۆبانی دوای ئازادبوونی شارەکە، کەناڵێکی ڕاگەیاندن موسای بە جیهان ناساند و وەک پاڵەوانێک پێشوازی لێکرد، ئێمەی کوردیش هەستمان بە مرۆڤبوونی خۆمان کرد و شانازییمان بە کوردبوونمانەوە دەکرد، کە موسامان لە وێنەکاندا دەبینی، کەسێکی هێمن، ئازا، چاپوک، نورانی، بەناو کەلاوەکانی شاردا دەڕۆیشت و چیرۆکی ڕۆژەکانی شەڕی بۆ دەگێڕاینەوە .
لەو کاتەدا جگە لە جامانەسوورەکانی دەوروبەری بنەماڵەی بارزانیی و رێبوار وەلییەکان، هەموومان موسامان خۆش ویست، هەموو لە دڵەوە هەستمان بە خەندە شیرینەکەی دەکرد، وێنەی موسا و شانازییەکەیمان لەگەڵ خۆماندا دابەش دەکرد . 
لەم کاتەدا ئەولادەکانی خێڵی بارزان و دەڵاڵەکانی سیاسەت و فاحیشە سەر لە خەنەگیراوەکانیش ئاگر لە جەستەی داماویان بەربوو بوو، بۆیە هەر کامێکیانت لەو جامانە سوورانە دەبینی، دەچوو لاسایی موسای دەکردەوە و بەتفەنگێکی قەناسەوە وێنەی خۆی نمایش دەکرد، هەر مەسعود بارزانییەوە تا خاڵە دز و گوپنەکەی تا دەگاتە ئەولادەکانی دوای پیاوە مامزەکە ش، تەنانەت کوڕە قارەمانەکەی مەسعود بە مەسعودی ووتبوو هێندە حەزم لە تفەنگی قەناسە دەمەوێ، کە بۆ دوبەیش چووین لەگەڵ خۆمدا بیبەم.
موسا چەندە چرکە قسەکردنی وێنەکانی بوونە ئیلهام بۆ فاحیشە بازرگانەکان پەیتا پەیتا دەچوون لە دورەوە یان لە ماڵەکانیانەوە سەنگەریان لە چەشنی پایگاکۆنەکاندا دروست دەکرد و وێنەیان دەگرت، بڵاویان دەکردەوە و مێدیا بەناو ئازادەکانیش هەواڵی چوونی جەنەڕاڵەکانیان بە خەڵک دەگەیاند.
ئەمانەی خوارەوە  کۆمەڵێک بابەتن کە لە کاتی جیاوازدا لە سەر ئەم سیاسە بازرگانە پوچانە نووسیمان، بەڵام خەڵکی ئێمە زوو زوو شتیان بیر دەچێتەوە.
 
مەسعودی ریفراندۆمچی

لە دوایدا مەحمود ژەنگاوی بە خۆی و قەناسێکەوە وەک کەری دێز خۆی پاڵخستبوو تەقەی دەکرد، سەعدی فایلداریش چوو لە سەر قەنەفەیەک جگەرەی دەکێشا لە پشتی چادرەکانەوە دور لە داعش، کەمال کەرکوکی بە سەرێکی خەنە و وسمەگیراو چوو بۆ وێنەگرتن، مەلا بەختیاری خانەقینی کە ئێستا دەڵێ باوکم خەڵکی قەرەداغە، ئەویش چوو بۆ وێنە گردتن ویستی وەک موسا ناوبانگ دەرکات  حیمایەکەی خۆی لە دوورەوە تەقەی کردبوو، دوایی وتی  لە ئوتوبیلی حیمایەکەی. بەرهەمی ساڵحیش بە قاتەوە چوو، بەڵام قەناسی هەڵنەگرت، پاڤێلیش نەیوێرا تەنانەت بۆنی باروتیش بکات، بەڵام کوڕەکەی ناونا (کۆبانی)، چونکە ترسابوو پیا بتەقێتەوە ووتبووی ئاخ بۆ نەبووم بەموسا؟
 لاهور و پیرێژنەکەی دایکی هەروەها پیرێژنە شاناز هەموویان چوون بۆ بەرەکانی پشتەوە، کە چی ئەو هەموو سەرکردە و بنکردە نەیان توانی بگەنە پاژنەی پێی کالە دڕاوەکەی موسای شەهید، بۆیە شەرم بکەن لە خۆتان بەس وێنە بگرن بە تفەنگەوە چونکە ئێوە نابنە هیچ، چونکە خۆتان هیچن هیچ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە