لە دزی گەورە ھەڵمان کڕان، ئیستا نۆرەی بەچکە دزەکانە

Wednesday, 18/10/2017, 19:07

4131 بینراوە


کوڕگەل بە چاوی خۆتان سات دوای سات درۆ، ساختە و خیانەتی حیزب و مەسئولە دزەکان دەبینن، کە چۆن لە سەر شاشەی تەلەفیزیۆەکان. مەسئول دوای مەسئول درۆ نەکەن، هەروەها ئەم حیزبانە ساختە لەو میللەتە نەکەن؟
یەکێک لە بەرهەمی ساختەکانیان شاسوار واحیدە، ئەو کەسە رێگایان دا کەناڵی تەلەفیزیۆنی هەبێت و زەویی داگیر بکات، کۆشک و تەلار دروست بکات، پارەی خەڵکی بدزێت، لەولاشەوە برینداریان کرد، تا متمانەی بۆ دروست بکەن!  ئێستا ئامادەیان کردوە گاگەل کۆ بکاتەوە و قسەی بۆ بکات. شاسوار لە سەر تەلەفیزیونەکەی بانگەشەی ئەوە دەکات، رۆژی پێنج شەممە سەعات سێ بچن گوێ بگرن و قسە بۆ خەڵک دەکات و ناڕەزایی خەڵک دەردەبڕێت. شاسوار ئەگەر پیاوی دزەکان نەبێت چۆن دەتوانێت ئاوا بە ئاشکرا خەڵک کۆ بکاتەوە؟ شاسوار ئەگەر خۆی یەکێک نەبێت لە دزەکان و بۆ ئەوانی نەکات چۆن ئەتوانێت گرنگترین ئەرز لە سلێمانی وەرگرێت و بیکات بە پڕۆژە؟
دەمەوێت لێرەوە بڵێم ئەوەی بەدەم شاسوارەوە بچێت ، ئەوەی لە هەر شارێکەوە سواری سەیارەی بکەن و بیبەن بە بوکی بۆ شاسوار ئەو خەمخۆری بێت هیچ رێزم بۆی نیە ئەقڵی گایەکی لەسەرا بێت باشترە. زۆر عەیبە بۆ خەڵکێک ئاوا ئاسان خۆی سوک و سەلیم بکات.
ئەم مەسئولە دزانە هەتا دێت ئاستی هوشیاری و کەرامەتی خەڵک دەهێننە خوارەوە بۆ ئاستی کە سانی وەکو شاسوار کە دەڵێی مارمێلکەیە و دەمی سور کردوە. تۆزێک پیاو بن ، مەبن بە مەیمون هەڵپەڕن بۆ هەمو کەسێک ، تەماشای پاشەڵی بکەن دەبینن هەمو گیانی دەست بڕی و گەندەڵیە.
ئیتر پێویست بە قسەی زۆر ناکات هەمو کەس بایی ئەوەندە ئەم دزانە و کلکەکانیان دەناسێت کە دوایان نەکەوێت مەگەر خۆیشی وەکو ئەوان بێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە