لیستی دووسەد و بیست شەهیدەکەی"بەڵێ"

Wednesday, 18/10/2017, 21:07

3274 بینراوە


زیاتر لە دوو سەد و بیست کەس کە بە رۆح هەر پارتی بوون، یان تەنیا مەسعود و بنەماڵەکەیان خۆش ویستووە، بەڵام لە رویان نەهاتووە خۆیان دەربخەن، وا بۆ ریفراندۆم سەریان قوت کردەوە و سنگیان دەرپەڕاند کە بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەت هاتونەتە پێشەوە، دەنگ بۆ "بەڵێ"کەی پارتی ئەدەن. چیبکەن ئەم کوردپەروەرانە ناتوانن دەنگ بۆ دەوڵەتی کوردیی نەدەن، کە کاک مەسعود پەیمانی داوە بۆیان دروست بکات! ئەمە لە کاتێکدا هەموو کەسێک دەزانی (خائین و دەوڵەت) واتە: (حوشتر و قاپقاپ).
سەیرەکە لەوەدایە هەندێک لەمانە بندیوارن و سودمەنداندن بە خۆشیان دەڵێن نەتەوەیی. لە فەیسبوکدا خۆیان وەک خەمخۆری کورد دەردەخەن و کەسانی ساویلکەش بە هونەرمەند و بیرمەند و  دکتۆر و چی و چی ناو دەبەن.
یەکێک لەم شەهیدانە ناوی حەکیم کاکەوەیسە کە دەڵێت:
نا نا نەمردم!!  ... نەمردم و ئەم بەیانییە (25 - 10 - 2017) سەعات پێنج لە خەو رابووم و بە پەلە هاتمە سەر خەت ... دەنگم دا کوردستان سەربەخۆ بێ. ئەوجا نۆرەی ئەوەیە خزمەتی کۆماری کوردستان بکەین و گوڵڕێژی بکەین.
بۆیە من لەو کاکە وەیسە و ئەو هاوەڵانە دەپرسم کە واژوویان کردووە، گوایە کاک مەسعود دەوڵەتە کوردییەکەیان بۆ دروست دەکات، من لێیان دەپرسم ئیستا ئێوە لە کوێن؟ لە کام شاخ و کێون؟ لە کام سەنگەردا خۆتان داوە بە ئەژنۆدا؟ لە کوێن و بۆ دەنگتان نییە!؟ ئەرێ خەڵکینە کەس هەواڵیان دەزانێت؟، کەسیان نامەیەکیان لە بەرەکانی جەنگەوە ناردووە؟ کەسیان لە کەرکوک و خانەقین و شەنگال شەهید بووە؟ ئایا هیچ نامەیەکتان لەلایەن یەکێک لەوانە بەدەست گەیشتووە؟
وەڵامی ئەو پرسیارانە دەست ناکەون، ئەمانە ببێ و نەبێ هەر شەهید بوون. هەر لەبەر ئەوەشە بێدەنگن.
(انا للە و انا الیە راجعون).

لیستی ناوی شەهیدەکانی (بەڵێ) بۆ دەوڵەتەکەی مەسعود بارزانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە