قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی دوو)

Thursday, 19/10/2017, 0:47

5328 بینراوە


ئەلکسی دوتوکویل دەڵێ: بەشداریی خەڵك بە بێ حازریی رەوانی وبلوغی فکری مرۆڤەکان راستە و ڕاست ناگاتە ئامانجی ئەو سیستمەی کە پێی دەگووترێ دێمۆکڕاسی. بۆیە دێمۆکڕاسی کاتێك لە کۆمەڵگادا دەتوانێ چەکەرە بکا وخۆی بگونجێنێ کە دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە ئاستی هوشیاریی سیاسی و دەرونی کۆمەڵگادا خۆیان پەروەردە بکەن.
-------------------------------------
ژیانی سیاسی قاسملوو
ژیانی سیاسی قاسملوو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە رێبەندانی ساڵێ ١٩٧٨ز تایبەتمەندی خۆی هەیە. چون ناسینی کەسایەتی مرۆڤەکان کاتێک باش خۆی نیشآن دەدا کە ببنە خاوەن هێز. قاسملوو لەو دەورەیەدا مەودایەکی زۆر زیاترلە کەسایەتیەکانی پێش خۆی رێبەرایەتی حیزبەکەی وەئەستۆوە ببوو. ئەو دەستوری بە هەزاران پێشمەرگە دەدا. بۆ هەزاران کەس لە دانیشتوانی کوردستان ببو بە سومبولی رێبەڕایەتیەکی وشیار ودڵسۆز وبە توانا، کە ئامانجەکانی خەڵکی دەگەیاندە مەبەست. کەش وهەوای زاڵ بە سەر رێبەرێکی کاریزماتیکیی پێویست بوو، ئەو کەسایەتیەش لە قاسملوودا دەبینرا.سەرەڕآی ئەوەی کە حیزب خاوەنی کومیتە ناوەندی ودەفتەری سیاسی بوو، ( و: ٧١ ساڵی رەبەقە حیزبی دێمۆکڕات وەک پاپۆڕی شکاوی لە قوڕ چەقیو هەر ٢٥ کەس کومیتە ناوەندی و٨ کەس دەفتەری سیاسی پێکهاتووە، ئەوانەش هەڕکات ویستیان لێک دەترازێن وهەرکاتیش ویستیان ئاشت دەبنەوە!ئەوەیە پڕۆسەی شەڕ دەگەڵ دوژمن وچآرەسەرکردنی کێشەی کورد؟!) بەڵام هەروەک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتیدا دیتوومانە داربەستووقەوارەی حیزبی لە دەرەوەی سانتڕالیزمی دێمۆکڕاتیکدا لە سەرکردەوڕیبەرایەتی دەکرابەرەو بونی هێزێکی ناوەندی ودەبیری یەکەمی حیزب لە سەرووی تەواوی قەوارەی هێز وبیرکردنەوەدا دەستی بە سەر دادەگیراوەو دەربەست دەکرا!تەنانەت ئەگەر کەسێک بە ڕاستی باوەڕی بە دێمۆکڕاسی بوایە، لە وەها پێگەیەکدا خۆی وەکو دیکتاتۆڕێک دەدۆزیەوە! چونکی زانستی کۆمەڵناسی نیشآنی داوە کە پۆست وپێگە چلۆنایەتی کەسەکانی دیاری کردوە وشکڵی پێداون.
"پێداچوونەوەیەک بە ڕیبەرایەتی وسیاسەتەکانی قاسملوو دوای ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی / ١٩٧٨ز /"
شەڕی نەغەدە!
لە بانەمەڕی ساڵی ١٩٧٨ز حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە یەکەمین کاردانەوەی بەربڵاوی خۆیدا بە چەکدارکردنی هەزاران کەس لە سەراسەری کوردستان خۆ نیشآندانێکی گەورەی (و: مە بەست خۆنیشآندانی چەکداریە) لە شآری نەغەدە سازکرد! شوێنی ئەو کارەش یاریگای تۆپی پێی شاری نەغەدەبوو! کە هەڵکەتبوو لە بەشی ئازەری نشینی ئەو شآرە! پێش دەستپێکردنی موراسیم رێژەی کەسانی چەکدار نومایش کرا! خۆ دەرخستنێکی گەورەبوو کە بەرابەر نەتەوەی ئازەری. هاویشتنی چەند فیشەکێکی هەوایی لە لایان کەسانێکی نە ناسراو لە ناوچەی ئازەری نشین بوو بە هۆی شەڕێکی تەواو قورس وبێ جێ!
دوونەتەوە کە ماوەی ٢٠٠ ساڵ دەبووپێکەوە دەژیان وهاوسەرگیریان دەکرد ببوونە خزمو کەسوکاری یەکتر. بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەڕ گەیشتە ئەو پەڕی دووژمنایەتی! سەدان کەس لە هەر دووکلا کوژران!(و: کاتی روودانی شەڕەکە هاوکات چەند بەر پرسێکی حیزبی وێڕآی قاسملوو لەوێ بون کە ناوەکانیان لێرەو هیچ کوێ دیکە ناهێنم. ئەو چەند کەسە زۆر زوو هەڵاتن ولە شآر دەرچوون، مایەوە خەڵكی هەژار وخێڕ نەدیتوو شەڕی ماڵ بە ماڵ!و ئەنجامی ئەو شەڕە خۆ دڕێنە).تاڵان ووەحشیگەری دوولایەنە سنورەکانی مرۆڤایەتی و ئەخلاقیان تێپەرآند.
دەوڵەتی ناوەندیش زۆرترین کەڵكی لەو شەڕە کرد، بە پشتیوانیکردن لە ئازەریەکان توانی ئەوان بەڕێتە ژێڕ ڕکێفی خۆی وبیانکاتە مقاشێک بۆ پەرەپێدانی سیاسەتەکانی خۆی. دۆڕاوی سەرەکی کوردەکانی نەغەدە بون. کە دوای نزیک لە چوار دەیە تاوانی هەڵەی حێزبی دێمۆکڕات دەدەنەوە. ئازەریەکان زیاتر لە / ٩٥/ لە سەتای دامودەزگای بەڕێوەبەریی شآریان بە دەستەوەیە! کوردەکانیش بێ بەشترین کەسن و وەکی خەڵكی دەرەجە ٢ بە حیساب دێن. کاتیك مرۆڤ دەچێتە شآری نەغدە ئاپاڕتایدی ئافریقای باشووری دێتەوە بیر.
" شەڕی نەغەدە بەشی دوو"
ئەلکسی دوتوکویل دەلێ: لە نیزامی دێمۆکڕاسیدا مەترسی دیکتاتۆڕیی زۆرینە دە بێ لە بیر نەچێ. چان ئەو زۆرینەیە تەنیا بەرژەوەندی چین وتوێژێکی کۆمەڵگا دەپارێزێ! بۆیە دەسەڵاتەکەیان ناتوانێ بێ لایەن بێ وروو لە بەرژەوەندی گشتی کۆمەلگا بکاتەوە. هەر دێمۆکڕاسییەک کاتێک باشترین ئاڵترناتیوێکی سیاسیە کە بتوانێ رووی راستەقینەی خۆی نیشآن بدا.
"شەڕی خۆ دڕێن"
تاقمێک لە کەسیەتتیەکان، پێش بەڕێوەبردنی متینگی شاری نەغەدە حیزبیان ئاگادار کردبوۆوە وهوشداریان دابوو بە قاسملوو کە ئەو متینگە بەڕیوە نەبا./ ئاغای موقەددەسی /. هەروەها ئیمام جومعەی شآر وپێش نوێژی کوردەکان / ئاغای رەحیمی /. بەڵام دوای ئەو شەڕە هیچ کەس لە وحیزبە ئەو سیاسەتە مەرگ هێنەرەی سەرکۆنە نەکردو رەخنەیان لێ نەگرت! هەر کەس مەلا حەسەنی وتیمسار زەهیر نیژادی لە ورمێ بە هۆی سەرەکی پێکهێنانی ئەو شەڕە تاوانبار دەکرد.
ئەو شێوە بیر کردنەوە یانی دوور کەوینەوە وهەڵاتن لە ژێر باری دەسەڵات وبەرپرسایەتی. کەسایەتی مەلاحەسەنی و... دیار بوو کە ئەو کارەیان کرد بە قازانجی دەسەڵات وبەرژەوەندی دژبەرەکان شکایەوە. هەر ئەقلێکی مام ناوەندیش دەتوانێ پێشبینی ئەو کارە بکا کە مانۆڕی خۆدەرخستنی هێز لە شآرێکی دوو نەتەوەیی وەک نەغەدە کەشووهەوای شەڕ دروست دەکاو دەبێتە هۆی کوشتوو کوشتار! بەر پرسایەتی قاسملوو لە وەها بارودۆخێکدابە ، بە شەیتان کردنی مەلاحەسەنی تەواو نابێ. بەڵام پرسەکان ئەوانەن:
بۆ مانۆڕی نیزامی وچەکداری؟
بۆ کۆبوونەوەکان لە ناوچەی ئازەری نشین؟
یەکێک لە لە پێشمەرگە دێرینەکانی نزیک لە قاسملوو بە ناوی / ک، د / بۆ منی گێڕآوە ودەیگووت: قەرار بوو دوای شەڕی نەغەدە لە تەواوی شارەکانی ئەو ناوچەیەی کە کورد وئازەری پێکەوە دەژیان کۆبوونەوە ومانۆڕێ نیزامی بە ڕێوە بچێ. شارەکانی وەک: سایین قەڵا،تیکاب و... بەڵام ئەو ڕیکارە هەڵەیە دوای شەڕی نەغەدە وەلانرا.دوای ئەوە هیچکام لە دوولایەن / دەوڵەت وحیزب / کەسیان بە تاوانباری شەڕو کوشتار وتاڵان نەبردە بەر دەم دادگا ولێپرسینەوە. بە پێچە وانە وەک قارەمانێک سەیر کران!( و: ئەو شەڕە خەریک بوو لە شآری ورمێش دەست پێ بکا. یەکێک لەو پێشمەرگانەی کە بۆ منی گێڕاوە / ع ، ق / گووتی: لە چەند گەڕەکێکی شاری ورمێ بڵاوە بە پێشمەرگە کرا کە تەقە دەست پێ بکا وکورد وئازەریش لەوێ وەک نە غەدە تووشی کوشتار ببنەوە ئەگەر لە ورمێ شەڕهەڵایسابایە وێنەی شەڕی نەغەدە نەدەبوو، چوون ورمێ شآرێکی مەزنە. هەروەها گوتی: ئێمە لە کۆڵانەکاندا بڵاو بوینەوە، کە چی لە پڕ دەماندیت کە لە سەر پەنجەرەی ماڵەکان ڕا خەڵک وژن ومنداڵ ئاوی کوڵیویان بە سەر دادەکردین!. وەزعمان شپڕێو بوو. هیچمان بۆ نەکرا. بۆیە بە ئاسپایی شآری ورمێمان جێ هیشت وشەڕ تەشەنەی نەکرد ئەو کەسەی ئەو سیاسەتەی داڕشتبوو سەرنەکەوت).

لە نووسینی رێزدار: نەوید دانش پوویان.
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
سندوقی: کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە