قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی سێ)

Saturday, 21/10/2017, 22:04

7105 بینراوە


تاقمی ٧ کەسی( پەیرەوانی کۆنگرەی چوار) !
ژیانی سیاسی قاسملوو
ویلتێرکۆمەڵاناس وفەیلەسوفی فەرآنسەیی لە سەدەی ١٨ دەلێ: من دەگەڵ تۆو بۆ چوونەکانی تۆ هاوڕآنیم. بەڵام ئامادەم گیانی خۆم بدەم تا تۆش بتوانی ئازادانە بۆ چوونەکانی خۆت بە زمان بێنێ.
تاقمی حەوت کەسی: کاردانەوەی قاسملوو لە ئاست تاقمی ٧ کەسی کە لە حیزبی دێمۆکڕات جودا ببوونەوە:
لە گەلاوێژی ساڵی ١٩٧٨ز شەڕی دەوڵەتی ناوەندی بۆ پاکسازی کوردستان لە حیزبە چەکدارەکان دەستی پێکرد. دەوڵەت لە بەر لاوازیی ئەڕتەش وسوپای تازە دامەزراوی پاسداران وبارودۆخی جوغڕآفیای رۆژهەڵاتی کوردستان کە سنوری دوورودرێژی هەیە دەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق، هەروەها لە لایەکی دیکەوە بەرەنگار بوونەوەی هێزە کوردیەکان لە پاش ٣ مانگ لەو شەڕە وتووێژی راگەیاند. لە حاڵێکدا بۆ هەموان ئاسکرابوو کە ئەو ئاگربڕە کاتیە ودەسەڵات بە نیازە دووبارە خۆی بە هیز کاتەوە.
حیزبی دێمۆکڕات وێنەی بە هێزترین حیزبی چەکدار، ئەو ئاگربڕەی قەبوڵ کرد! دەوڵەت لە ماوەی کەمترلە ٦ مانگ دەبوو کە بۆ داگیرکردنەوەی کوردستان شەڕێکی دیکەی دەست پێکرد.پاشان هیچکاتئاگربڕی دوولایەنەی رانەگەیاند. لە سەر دەمی کورتی ئاگربڕدا پڕۆژەیەک بە ناوی ( خودگەردانی ) لە لایان نوێةەرانی دەوڵەت پێشنیازکرا کە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێ بە چێ کرابایە پێش بە شەڕێکی ماڵوێرانکار دەگیرا.( و: من باش لە بیرمە کاتی دەنگۆی خودگەردانی بڵاوبۆوە قاسملوو لە وتووێژێکدا راگەیاند کە ئەو لە منداڵێکی ١٣ ساڵەی پرسیوە خودگەردانی یانی چی؟ دەڵێ جوابی داومەوە یانی: سەرگەردانی!مرۆڤی سیاسەتزان ودوورناس ئاوا پرسێکی مێژوویی ناکاتە گاڵتەجاری ڕای گشتی).
بەڵام حیزبی دێمۆکڕات ونوێنەرانی دیکەی کورد ئەو پڕۆژەیان قەبوڵ نەکرد.! لە وەرزی بەهاردا ساڵی ١٩٨٠ز تاقمێکی ٧ کەسی لە ڕێبەران وپێش هەنگانی حیزبی دێمۆکڕآت کە بریتیبون لە: رێزدار غەنی بلوریان / و: رەوانی شآدویادی دەرزوپیرۆز بێ/،ڕەحیم سەیفی قازی / رەوانی شآد /، فەوزییە قازی،فاروق کەیخوسرەوی، نەوید موعینی، ئەحمەد عەزیزی،و مامۆستا هێـن / رەوانی شآد بێ یادی بەخێر/ لە حیزب جودا بوونەوە وناوی خۆیان نا ح،د،ک، پەیرەوانی کۆنگرەی چوار./ ئەو چەند کەسە بەڕێزە تا رادەیەکی زۆر لە ژێڕ کاریگەریی حێزبی تودە دابون وئەوانیش هانیان دەدان ئەو کارە بکەن/.
شی کردنەوەی ئەو تاقمە ئاوابوو، کە دەبێ پڕۆژەی خودگەردانی قەبوڵ بکرێ.(و: لە گوندی شێلائاوێ لە رۆژهەڵاتی شآری مهاباد لە کۆبوونەوەیەکی یەکێتی لاوانی دێمۆکڕات قاسملوو قسەی بۆ گەنجەکان دەکرد. گەنجێکی خەڵكی ئەو دەوەرە لێی پرسی نەزەرت لە بارەی مامۆستا هێمندا چۆنە؟ قاسملووگوتی: هێمن بۆتە جاشی میللی! ودەگەڵ ئێمە نەماوە!لە حالێکدا قازی موحەممەد نازناوی شاعیری میللی لە سەر دانابوو).
بەڵام لایەنی دیکەی حیزبی ئەو تاقمەی بە / جاش / وخایین وبەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی پێناسە دەکرد!بۆیە ڕیبازی دژبەرییوتڕۆرو وزەبروزەنگی لا ئاست ئەو تاقمە بەکار دێنا!(و: قاسملوو بۆ خۆی تودەیی بوو، بەڵام بە هۆی جیاوازیی بیروڕا دەگەڵ چەند کەس لە ئەندامای ناوەندی ئەو حیزبە، لێێان جودا بۆوە.بۆ شکاندن وترساندنی خەڵکی رەخنەگرپێی دەگووتن: ئەوانە تودەیین!وجاشن!دەبێ لە ناو بچن!).هەروەهاکەسانێک بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن، ترۆر دەکران ودەکوژران! دووبرا بە ناوەکانی / جەژفەر کەڕرووبی وعەلی کەڕڕوبی لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی باغێ سیسە ترۆر کران.!(و: عەلی کەڕڕوبی، برای جەعفەر کەسێکی کارگەر بووفەعلەیی دەکرد. ئێوارانیش دەگەڵ کۆترەکانی خەریکی ڕازونیازبوو، ئەو فەقیرە نەیدەزانی سیاسەت چییە. کە چێ ئەویشیان وەبەر رەگباری فیشەک دا تا ئیسپاتی کەن کە دێمۆکڕاتن!).
تاقمێکێشیان خرانە ناو زیندان! لەوانەش، مامۆستا هێمن وفاروقی کەیخوسرەوی تێدابوو.پەیرەوانی کۆنگرەی ٤ بۆ چوون وسیاسەتیان جودا دەگەڵ قاسملوو. بەڵام بە هیچ شێوەیەک جاش وبەکرێگیراوی دەسەڵاتی ناوەندی نەبون. حیزبی دێمۆکڕآت ئەو کات لە چەند شآروسەدان گوند دەسەڵاتی هەبوو. قاسملوو وێنەی رێبەرێکی بێ رکابەری ئەو حێزبە لە ڕێبازی دێمۆکڕاسیدا نمرە / قان / قەبوڵی وەرنەگرت. مرۆڤی دێمۆکڕات نابێ ئەو کەسانەی کە وەکو ئەو بیر ناکەنەوە بخاتە ژێر ترۆر وکوشتن وبێ حورمەتی کردن.
لە نووسینی رێزدار: نەوید دانشپوویان.
وەرگێرآنەوە بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە