قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی چوار)

Monday, 23/10/2017, 17:16

7765 بینراوە


لاوازیی تێۆریکی لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان:
بە درێژایی  مێژووی خۆی ئەو حیزبە لە چەنگ لاوازیی تێئۆریکی وفکری تووشی شڵەژان ودەردوورەنج بووە.( و: دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی ژ،کاف و دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات لە لەلایان رووسەکانەوە، تەنانەت لە سەردەمی نەمر قازیشدا ئەو لاوازییە هەر هەبووە. یەکساڵەی کۆماردا من هیچ ڕێکخستنێک نابینم کە بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵاگا بونی هەبووبێ بەتایبەت هێزی چەکدارو پێشمەرگە. لە کۆبوونەوەی ٢٠،٠٠٠کەسی لە مزگەوتی هەباس ئاغای شآری مهاباد قازی موحەممەد لە خەڵکی هەژار دەپرسێ ئایا شەڕ بکەین یان شەڕنەکەین!واوێدەچی لە خۆی ڕانەدیوە بەرخۆدانی دەستپێبکا. بۆیە بۆ یەکەم جار مامۆدستا هێـمنی هەردەم زیندوو رەخنە لە قازی دەگرێ ودەڵێ: لە جیاتی خۆ بە دەستەوەدان دەیتوانی ڕێگایەکی دیکە هەڵبژێرێ).
قاسملووهۆی ئەوەی خوێندەوارێکی زانکۆبووە وئەزموونی هەبووە لە خەبات، دەیتوانی ئەو بۆشآییە پڕ بکاتەوە. بەڵام بە چآوخشاندنێک بەو ئاسەوارانەی کە بە جێ ماون دەردەکەوێ کە خەبات بۆ دەوڵەمەندکردنی تێئۆری لاوی ئەو زۆر گرینگ نە بووە.! پەڕتووکی/ کوردوکوردستان/ لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆیە بە زمانی / جێکی / نووسراوە. هەروەها ئەنجامنامەیەکی ئامادە کردبوو کە لە بواری دەوڵەمەندی وزانستی زۆر لاوازە. کتێبی ٤٠ ساڵ خەبات زیاتر گوفتمانێکی سیاسی وحیزبییە تا مێژوویەکی زانستی وسەردەمیانە.
ئەو پەرتووکە بە لارێدابردنی مێژووی ٤٠ ساڵ تێکۆشآنی کوردە کە بە ئاشکرا دێتە بەر چاو ودەبینرێ! پەڕتووکی کورتە باسێک لە سەر سوسیالیزم لە سەردەمی بەرەو توانەوەی سوسیالیزمی رووسی / ١٩٨٩ز/ کە دەخوازێ کوێرەڕییەک ئاواڵابکا تا لە درووشمەکانی دژە ئیمپریالیستی خۆی دەرباز بکا ورۆژئاواییەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.
 سوسیالیزمی حیزبی دێمۆکڕاتی بێ پێش ناوو پاش ناو کەرەستەیەکی ئیکسپایر بووە کە لە پڕووپاگەندەی حیزبی / تودە / وەرگیراوە. بۆیە لە دەرەوەی ئەو هیچکات لە کاردانەوەی فەرهەنگیدا جێگای نەبۆتەوە. کتێبی خەیانەتەکانی / قیادەمووەقەت / بەرانبەر بە گەلی کورد کە بە هاوکاری مەلا عەوڵا / حەیاکی / نووسراوە تژی لە ئاشکراکردنەکانی گرینگە لە باوەی بنەماڵەی بارزانی. بەڵام تەنیا لە یەک پاڕاگڕافیشدا کردەوەکانی ئەو بنەماڵەیەی لە شەن نەداوە!
پێویست بوو بنەمای فکری وچینایەتی ئەو بنەماڵەیە شی کراباوە تا لایەنگرەکانیان بتوانن پێناسەیەکی قوڵ وزانستی لە سەر هۆیەکانی یەک بە دوای یەک ولە بن نەهاتووی خەیانەتەکانی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق بە دەست هاتبایە. ئەگەر کاری تێئۆریکی لە بابەتە ئەنجام درابایە لەو سەردەمەدا قاسملوو ئامانجەکانی نەتەوەیی نەدەکردە قوربانی بۆ بنەماڵەی بارزانی. (و: بە پێداگری قاسملوو لە کۆنگرەی ٤دا وشەی ئێڕان بە حیزبی دێمۆکڕاتەوە نووسا!یەکەم هەنگاوی قاسملوو بووبە هۆی دابەزینی هەستی نەتەوەیی کورد لە ئێڕان. من ئەو کارە بە خەیانەتی نەتەوەیی پێناسە دەکەم).
هەردوو دێمۆکڕات ساڵەهایە خۆیان لەو پەڕتووکە بێ خاوەن کردوە(و: لە ترسان ناوێرن دەنگ بکەن چوون مەسعود بە لباد گوێیان دەبڕێ کە چێ وەکی دیش لە خەڵكی هەژار خۆیان وێنەی شێر نیشآن دەدەن).تا نەکەونە بەر هێڕش وغەزەبی دووبارەی بنەماڵەی بارزانی. بێ گومان کاریگەریی بۆ چوونەکانی سیاسی راستی سووننەتی کاریگەریی هەبووە لە سەر هەر دووک دێمۆکڕاتەکان کە لە بنەماڵەی بارزانی نزیک بنەوە.لە سەر پێگەی کۆمەڵایەتی دێمۆکڕاتەکان وپاڕتی سەر بە بارزانی هاوپۆشییەکی سەیر دەبینرێ بە شێوەیەک لێکجوداکردنەوەی لایەنگرەکانیان لە هەر دووکلا هاسان نییە.
لە نووسینی : رێزدار نەوید دانشپوویان.
وەرگیرآنەوە بۆ زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە