دوا به‌دوای شکستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم که له ماوه‌ی (٢٦) ساڵی ڕابردوو شکستیان هێنا له حکومڕانی ئیداری و ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی، هۆکاری ئه‌م شکسته‌ش ڕوونه که به‌هۆی دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی ناوخۆیی و نه‌بوونی یه‌کڕیزی و بوونی هێزی حزبی و شه‌خسی وهعینادی و ئینکاری به‌رپرسه باڵاکان به‌تایبه‌تی خودی مسعود بارزانی و مۆنۆپۆڵکردنی ده‌سه‌ڵات به نایاسایی و دزی و گه‌نده‌ڵی و نا دادی تاد... هه‌موو ئه‌مانه و زیاتریش بوه هۆی شکست و شکانی شکۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به سه‌د ساڵ چووینه‌وه دواوه.
من نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و دۆخه بکه‌م چونکه ڕۆژانه له ڕاگه‌یاندن شرۆڤه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ و گوێبیست ئه‌بین ، جگه له‌مه مرۆڤی ژیر ئه‌بێ بزانی و تێ‌بگا و دان به هه‌ڵه و شکست و که‌م و کوڕیه‌کان دابنێ، ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژه ڕویدا هه‌موو پێناسه‌یه‌کی خراپ هه‌ڵده‌گرێ، چونکه ئه‌مه ئاش به‌تاڵه ، خیانه‌ته، دۆڕانه، شکسته، ده‌رخستنی ڕووی خراپی و درۆ و نه‌زانینی ده‌سه‌ڵاتدارانه، دواجار مێژوو بڕیار ئه‌دا و له مێژوودا ئه‌مێنێته‌وه.