قومارچیەکانى دەسەڵاتى باشور خەریکى پاساو هێنانەوەن

Tuesday, 24/10/2017, 20:13

1971 بینراوە


زۆرن ئەو وێستگانەى کە کورد بەدرێژاى مێژوو تیایدا دۆڕاوە بەڵام سەرانى کورد هەمیشە پاساوى نامە عقولیان هێناوەتەوە بۆئەو شکستانە بەرگریان لەڕاى خۆیان کردوە مل هوڕى و خۆبەزل زانى سەرانى کوردى باشور لەکاتى ڕیفراندۆمدا گوێ نەگرتنیان لەڕاى دۆستانى گەلەکەمان وەشارەزایانى سیاسی کوردى گەڕاندەوە بۆچوار گۆشەى یەکەم  گەڕاندیەوە بۆئەو کاتەى کەکەس کوردى تیانەدەناسی .
ئێمەى کورد لەناو خوێنماندایە  داننان بەشکست لەلامان قورسە دان نان بە کەموکوڕیە کان لەلامان یەکسانە بەدۆڕاندن کەلتورى ئێمە فێرى ئەم نەریتە خراپەى کردوین سیاسیە کانیشمان بەهەمان شێوە پەروەردەى ئەم ژینگەیەن دان نان بەشکست لەلایان نیشانەیە بۆبودەڵەى و بۆزەعیفی .
ئەگەر بە شێوەیەکى سایکۆلۆجى پێناسە بۆشکست بکەین شکست دەتوانرێت بکرێتە سەرەتاى هەستانەوە بۆیە ئەمەى بەسەر کورددا هاتوە لەدەڤەرى کەرکوک پردێ دەبێت دانى پیادا بنێین کار بکەین بۆهەستانەوە عینادى و کەلە رەقی لەم پرسەدا نیشانەى دۆڕاندن و هیچ لەبارا نەبونە ئێمە باواز لە خەتا بار کردنى یەکتر بهێنین بمانەوێت یان نا بۆهەموو دونیا دەرکەوت کوردستان خاوەنى سەرکردەیەکى کاڵفام و کەلە پوتە پێشمەرگەش هێشتا هێزێکى فشەڵە ناتوانێت خۆى بگرێت لەبەرانبەر حشدى وەحشى و سوپاى عیراقدا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە