بارزانی بە دەیان زیندانی دەکوژێت و پارەی بانکەکانی هەرێمیش تاڵاندەکات

Wednesday, 25/10/2017, 23:35

14529 بینراوە


ئەوەی کە ئیستا لە هەولێر و هەندێک لە ناوچەکانی زوونی زەرد روو دەدەن، هەمان سیناریۆ، یان شانۆگەریی ساڵی ١٩٧٥ە، کە بنەماڵەی بارزانی دووبارەی دەکەنەوە. ئەم قسەیە لە زاری کەسێکی نزیک لە دەزگای پاراستن هاتۆتە دەرێ، کە لەگەڵ چەند زانیارییەکی دیکە ئەم ئێوارەیە بە کوردستانپۆستی راگەیاند.
------------------------------
ئەو سەرچاوەیە وەک بیرهێنانەوە باسی لە زیندانی رایات کرد، کە چۆن کاتی خۆی مەلا مستەفا ئاشبەتاڵی راگەیاند، هەرچیی پارەیەک کە لەبەر دەستیاندا بوو لە بارەگای بارزانی لەگەڵ خۆیاندا ئاودیویان کرد و بەشێک لەو پارانە، لای چەند بەرپرسێکی باڵای دەزگای پاراستن و کەسە نزیکەکانی خۆیان مایەوە، بەو هیوایەی دواجار لێیان وەربگرنەوە، لەوانە شێخ محەمەدی هەرسین، پارەکەی نەدانەوە و لە تۆڵەی ئەوەدا تیرۆریان کرد، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ئەمەش ئیستا دووبارە دەبێتەوە.
 ئیستا هەرچی پارەی بانکەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیی هەیە، لە هەولێر و دهۆک هەمووی چۆڵکراوە و هیچی تێدا نەماوە، ئەو پارانە نزیکەی پێش هەفتەیەک براون بۆ ناوچەیەکی نزیک لە بارزان، سەرچاوەکە نازانێت پارەکان چەندە، دڵنیاش نییە رەنگە هەندێک لەو پارە زۆرە برابێتە ناو تورکیاوە، چونکە بنەماڵەی بارزانی تا ئیستا متمانەی هەر بە تورکیایە کە لەو قۆرتە رزگاری بکات، جگە لەوەیش بارزانی کەوتۆتە ژێر فشاری تورکیا بەوەی هەڕەشەی گرتن و تەسلیمکردنەوەی لەسەرە، کە تەسلیم  بە حکومەتی عێراقی بکەن.

فاخیر مێرگەسووری کە لە ئەشبەتەڵەکەدا مەلا مستەفا  تیرۆری کرد
سەرچاوەکە درێژەی پیدا و ئاشکرای کرد، کەوا کاتی خۆی لە سەردەمی ئاشبەتاڵەکەشدا، لە زیندانی رایات و هەندێک شوێنی دیکە بە فەرمانی مەلا مستەفا زۆر لە زیندانییەکان تیرۆرکران، لەوانە فاخر مێرگەسووری وا ئەمڕۆش بە دەیان کەس، بگرە لە سەرو (300 بۆ 400)  زیندانیی، لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیی لە مەسیف و ئاکرێ و زیندانی شاراوەی تر هێنراونەتە دەرێ و کوشتوویانن. ئەو زیندانیانە چاویان بەستراوەتەوە، لە نیوەشەودا بردوویانن، لە کوێ لاشەکانیان خستوونەتە ژێر گڵەوە، ئەوە نازانرێت، تەنیا ئەوە نەبێت ئەو پیاوکوژانەی بەو کارە هەڵساون کەسی نزیکی بنەماڵە و جامانەسوورن و لە عەشرەتی بارزانن کە بەو کارە هەڵساون.
سەرچاوەکە دەڵێت لە ماوەی ئەم یەک دوو هەفتەی رابردووەدا بنەماڵەی بارزانی کۆمەڵێک کاری نهێنی دیکەیان کردووە، جگە لەوانەی باسم کرد، ئیستا هەندێک لە کەسوکاری بنەماڵەی بارزانی وەکو ژن، منداڵ، بە پەساپۆرتی ساختە رەوانەی دەرەوەی هەرێم کراون، بەڵام نازانرێت ئایا حکومەتی تورکیا دەستی لەمەدا هەیە و یارمەتی داوان، یان ئاگادارە و خۆیان بردوویانن، ئەگەر واش بێت رەنگە وەکو بارمتە لە شوێنێک گلی داونەتەوە، چونکە چەند جارێک هێلیکۆپتەر لە نیوەشەودا هاتووە و لەسەری رەش نیشتۆتەوە، نازانرێت ئەو فڕۆکانە سەر بە چ شوێن و حکومەتێک بووە، بەڵام دەنگۆی ئەوەش هەیە، چەندین سەرکردە و بەرپرسی داعش، هەروەها چەندین تاوانباری کە دۆسییەکانیان لەلایەن بەغداەوە وەستێنراوە، بنەماڵەی بارزانی تەسلیمی نەکردوون، لە هەولێر نەماون، رەنگە بەو شێوەیە دوورخراونەتەوە و خۆیان دەرباز کردووە، هەروەها  ئیستا زۆربەی بەرپرسەکانی پارتیی لە ناو هەولێر نەماون و شوێنیان دیار نییە.
سەرچاوەکە چەند زانیارییەکی دیکەی پێداین، وەک ئەوەی لە کەناڵ و راگەیاندنەکان یش بڵاوکراونەتەوە، ئێمە دووبارە بڵاوی ناکەینەوە، وەکو ئەوەی رەنگە مەسعود دەست لەکار بکێشێتەوە، هەروەها لە حکومەتی داهاتووی هەرێمدا ئەگەر بەغدا رازی بوو ئەوا کۆمەڵ و گۆڕان و یەکێتی رۆڵیان دەبێت و پەرلەمانی کوردستانیش کارا دەبێتەوە. جارێ هەموو ئەوانە قسەن و نەخراوەتە بواری جێبەجێکردن، مەرجیش نییە حکومەتی مەرکەزی لە بەغدا بەمە رازی بێت. چونکە هەر یەکە لەو حیزبانەش کەم تا زۆر وەکو پارتیی دەیان تاوانی گەندڵیی و پیسخۆریی و دزینی سامانی دەوڵەت و هاوڵاتیانی کردووە، تەوێڵیان کەمتر لە پارتیی پۆخڵتر و پیسترە، ئەمانە هەمووی لادانە لە دەستور و یاسای عێراق کە بۆ خۆیان واژوویان لەسەر کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە