حیزبایەتى و سیاسەت لە باشوور بە واتای چی دێت؟

Thursday, 26/10/2017, 23:29

3734 بینراوە


ئەم پارتانەی باشوور وایان لێکردین کە بەم شێوەیەی خوارەوە پێناسەی سیاسەت و حیزبایەتی بکەین!
حیزبابەتى لە باشوور واتە وەک مۆتەکە سواربوونى میللەت، تا هەناسەی لەبەر دەبڕێت، ماشینەوەى سەر و ماڵ و موڵکی هاوڵاتی، دەست خستنە بینەقاقاى خەڵکی! حیزبایەتى واتە رەفتاری بێ نامووسى و بێ ئابڕوییانە، بەرەڵایى و بێ ئەخلاقى. درۆزنى و دوو ڕوویى، ویژدان هەراجکردن، لەخشتە بردن و فریودان، بەکارهێنانى میللەت و جەماوەر وەک پەیژە و پلیکانە بۆ سەرکەوتن و گەیشتنە کورسى. واتا هەراجکردنى ناموس و ئاکار، واتا سڵ نەکردنەوە لە لەدەست دانى بەهاو و رێز. رازیبوون بەتەجاوزکردن بۆ سەر خوشک و دایک. واتا سەرشۆڕى و ملکەچى و بەدرەوشتی. زەلیلى قبوڵکردن، واتا نۆشکردنى سوکایەتى و پێڵاوخستنە ناودەم. واتاى تف بارانکردن و نەفرەت .واتا پەرستن و بە کاریزماکردنى لەشفرۆشیی و داوێنپیسی و بادانەوە بۆ هۆمۆ بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و خواستی بەرامبەر. واتا ماستاو و مامەحەمەیى و کلکە لەقێ. واتا تەسلیم بوون بە هەموو داخوازییەکانى سەروخۆت و رازیبوون بە سەرشۆڕى و دەستەمۆبون. واتا دەست خستنە ناو دەستى هەموو خوێرى و چەورە و بێ ئاست و ئابڕو تکاو..بێ بەریبوون لە مرۆڤایەتى و راستگۆیى و بەڵێن ..
ئەمانەو زۆریى تریش پێناسەو رەنگدانەوەى سیاسەت و حیزبایەتین لاى ئێمە، کە سەرچاوەکەی لە خیانەت و سیخوڕیی و وڵاتفرۆشتن گەشە دەکەن، کە لەتەواوى ژیانى رۆژانەى سیاسەت و حیزبایەتیدا رەنگیان داوەتەوە. هەرچى حیزب و رێکخراوێکى سیاسى پەیڕەوى ئەوها نەبوو، سیاسەت و حیزبایەتى نازانێت. گەر پەیڕەویشى بکات ئەوا هەموو ئەمانەى ئەبێت تێدا مەوجود بێت، گەر نا لە ئەلف و باى سیاسەتى باشووردا شکست خواردووە. کێ هەیە پێمان بڵێت فڵان حیزب دەستپاک و دەم و داوێن پاکە؟! بۆخاترى میللەت خۆى لەو ئەتوار و ئاکارە پیسانە دور دەخاتەوە؟ کێ هەیە پێمان بڵێت من سیاسیەک ئەناسم داوێن پیس نییە، دز نییە! درۆزن نییە! تەماع ناکاتە مڵک و مال و ناموسى خەڵکی ؟! لەپێش هەموویان پاسەوان و سەگەکانى دەوروبەرى؟! کێ هەیە پێمان بڵێت فڵان حیزبى چەورە و بێ ئابڕو بۆخاترى خۆشگوزەرانى و چاککردنى بار و گوزەرانى میللەت دروست بووە؟ بێگومان هیچیان. ئەوەشى دڵى خۆش بێت و پێى وابێت ئەو حیزب یان ئەولایەنە بۆخاترى میللەت و جەماورە هاتۆتە بوون، بۆ داکۆکى لەوان دامەزراوە، جگە لەچوارپێ و گەمژەیەکى روتەڵە هیچى تر نییە.
 ئایا هیچ حیزب و لایەنێک هەیە بەرژەوەندى میللەت بخاتە پێش بەرژەوەندى حیزب و خۆى؟! هیچ سیاسى و ئەندامێکى حیزب هەیە کە قسە و گوفتارى وەک یەک بێت؟! لەگەڵ میللەت نا لەگەل خۆشیدا راستگۆبێت؟ هیچ سیاسیى یەک هەیە خاوەنى ئابڕو ناوبانگێکى باش بێت؟ بێگومان لەسەر ئەرزى واقیعى سیاسەتى کوردستاندا شتێکى لەو شێوەیە نییە، گەر باسیش بکرێت جگە لە ئەفسانە و چیرۆکى خەیاڵى هیچى تر نییە.
 تکایە تۆى خۆشباوەڕ کە تائێستاش پێت وایە حیزب و سیاسیەکان بەهەشتێکت لەسەر زەوى بۆ بونیاد دەنێن، تا ئێستا وادەزانیت گەر ئەوا نەبن تۆناتوانیت بژیت و بخۆیت و هەناسە هەڵمژیت. تکایە تکایە گەر تا ئێستا بە وتە و قسە و نامیلکە و دروشمى بریقەدار سنگت ناوە بەگوللەوە، وەرەوە هۆش خۆت، تۆزێک بیر بکەرەوەو، ئاوڕێک بۆ ژیان و ساڵانى رابردوت بدەرەوە، بزانە بەرهەمى سیاسى و حیزب بۆ تۆ چى بووە، جگە لەماڵ وێرانى نەهامەتى و دەردى سەرى؟ ئەوانە جگە لەخەڵک خەواندن و بێهۆشکردن و مەستکردن هیچى تریان لە هەگبەدا نییە. ئایا هیچ سیاسیەک هەیە کەپاش خۆى رەحمەتى بۆ بچێت؟ ئایا هیچ سیاسى و حیزبێک هەیە بە نەمرى و بەرزى ناوى مابێتەوە؟ کامیان هەیە، کە بێقیمەتیی و بێ ئابڕوویى و سەرسەرێتى خیانەت و درۆزنى، وڵاتفرۆشى نەبوبێتە ناسنامەی؟ بەو سیفەت و پێناسانەدا نەناسرێنەوە؟!
کامیان هەیە کە لەسەر حسابى میللەت و خەڵک دەیان ئوتومبیلى گران بەهاى نەکڕیبێت، ؟ کامیان هەیە ژمارەى کۆمپانیاکانى لە پەنجەکانى هەردوو دەست و قاچى کەمتر بن؟ کامیان هەیە سەروەت و سامانەکەى لە سەدان ملیۆن دۆلار کەمتر بێت؟ کام سەرکردە، یان بەرپرس هەیە، گردێکی داگیرنەکردبێت، یان نەیەوێت داگیری بکات؟ کامیان هەیە تەماعى لە ناموسى ژنى پاسەوان و ناسیا و پور و کچى پور و ئامۆزای نەبوبێت و ئەتکى نەکردبێت؟ کامیان هەیە دەیان ئاپارتمان و ڤێلاو شوقەى نەبێت؟ کامیان هەیە گاڵتە بەکەرێتى و بێ عەقڵى تۆ نەکات کە شەو تابەیانى وەک سەگ پاسەوانى دەکەیت ئەویش لە ژوورەوە خەریکى رابواردن لەگەڵ لەشفرۆش و سۆزانی. کامیان هەیە لەپێناوى مانەوەى لەو پۆستەدا ئامادەى هەموو سەرشۆڕییەک نەبێت، کامیان هەیە خاوەن رەوشت وئ اکارێکى باش بێت بەنموونە باسبکرێت؟ رابردویەکى پاک و بێ خەوشى هەبێت؟ گەر تۆش مەیلت بەلاى هەرکامێکیان بچێت و چەپڵەو بۆ هەر کامێکیان لێ بدەیت وشەڕە پەڕۆ بۆ هەر حیزبێک بکەیت، ئەوپێناسەو وەسفانەش بەسەر جەنابیشتا ئەسەپێت زۆر زۆر دڵنیابە! .
بۆیە تۆى ساویلکە، تۆى فریودراو، تۆى خۆشباوەڕ. گەر تا ئیمڕۆ لە خشتە براویت بۆخاترى موچەیەکى بندیوار، یان هەر بەرژەوەندییەک سەرى رەزامەندیت بۆ لایەن و چەورە سیاسییەک لەقاندبێت، بە دوو قسەى حەماسى و هەست بزوێنى گەمژەیەک هەڵچوبیت، ئەوا تۆ زۆر نەفام و گەمژەیت، یان یەکێک ئەو خەسڵەتانەی سەرەوەت تێدایە، یان دەتەوێت وەکو ئەوان بیت، بەڵام بۆت نەلواوە!
دڵنیابە زۆریش دڵنیابە، نەحیزب بۆ خزمەت و بەرژەوەندى تۆیە، نە وڵات بۆ تۆ ئەبێتە بەهەشتى خەونەکانت، ، گەر کۆیلە و کاسەلێسى حیزب بیت ئەبێت تا ماویت بەتەماى ژیانێکى شەرەفمەندانە نەبیت، بەتەماى پێکهێنانی خێزانێکى راستگۆ و پاک و بێ غەش نەبیت، بەتەماى ژەمێک خۆراکى سەربەرزانە نەبیت! بۆخۆت چاوت هەیە، گوێت هەیە، هەموو ئەوشتانەى باسمکرد رۆژانە بەچاوى خۆت ئەیبینیت، بۆیە نەک سبەینێ هەر ئێستا نەفرت و تف بارانى حیزب و سیاسەتى سەرانى دۆڕاو و بەزیو درۆزن و بێ ئابڕوی سەرکردە و بەرپرس و حیزبەکانی باشور بکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە