به‌ هاوکاری ئاسایشی پارتی، دەزگای میت مەجید ئیبراهیمی تیرۆر کردووە


گۆشەیەک لە جینایەتەکانی بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا (بەشی چوارەم)

Sunday, 10.29.2017, 17:21

7844 بینراوە


حوسێن یەزدانپەنا (ژینیڕاڵ سمێڵ) و براکەی بە ناوی حەسەن یەزدانپەنا ناسراو بە (سمکۆ کۆترباز)  دوای ڕیفراندۆم بزانن هەردووکیان چ کێشەیەکی دیکە دەنێنەوە.
------------------------
لە دەستپێکی شەڕی داعش دا و وەک نەریتی هەمیشەیی بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا کە لە ئەحمەدبەگی نەوبەهارەوە بۆ عومەرە سووری باوکی حوسێن و حەسەن(سمکۆ کۆترباز) وەک سیفەتێکی بۆماوەیی ماوەتەوە، ئەوە بریتی بوون لە خیانەت، جاشایەتی، دەسترێژی بۆ سەر نامووسی خەڵک و فینتەیی و ئاژاوە گێڕی لە نێوان خەڵک و خۆهەڵواسین بە سیاسەت و حیزبایەتی لە کوردستان تەنیا بۆ گیرفان و هیچی تر.
دوابەدوای شەڕی ناوخۆیی پارتی و یەکێتی و کاتێک حوسێن یەزدانپەنا گوندی سووسێ جێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە پارتی دیموکرات، ناوبراو لای خەڵکی دەڵێت بە خۆیی و تەنیا چەکێکی قەنناس ڕووبەڕووی پێشمەرگەی یەکێتی بووەتەوە و هەموویان هەڵهاتوون و ئەمیش توانیویەتی بۆی دەرباز بێت بۆ هەولێر.
لە هەولێر بنەماڵەی یەزدانپەنا بە هۆی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیەی سەعیدی کوڕیان لە سەری کوژرا و دواتریش کچی بنەماڵەی نەقشبەندی واتە هامنۆ کچی شێخ مەسعوود و مەعشووقەی سەعید یەزدانپەنا ناسراو بە سەعید ئۆپسالا، درایە حوسێن کۆنە تەواب و ئەویش براژنی خۆی بێ مارەبڕین داگیر کرد، ڕۆژانە تووشی شەڕ و دەمەقاڵە دەبوون. 
هەربۆیە حیزبی یەکێتی شۆڕشگێڕان کە ئامینەی دایکیان (سەرۆکی سیمبوولیک) دەگەڵ سمکۆ ، شوانە کامیارانی زاوایان و فریشتەی کچیان و بێهجەت ناسراو دەگەڵ حوسێن یەزدانپەنا دەبێتە شەڕیان و لە شاری هەولێر دوو برا و دوو حیزب مەشهوور دەبن بە حیزبی بووک و خەسوو.
پاش ماوەیەک شەڕ و کێشە و ئەو کاتەی پارەی سمکۆ و دایکی تەواو دەبێت کە سەرجەمی لە کەسێکی لووڕستانیان بە زۆر ستاندبوو و دواتریش کابرایان کوشتبوو، لە گوندی بەرەکەی خۆشناوەتی سمکۆ ژنی شاپوور دەوڵەتی داگیر دەکات و حوسین یەزدانپەناش شاپوور دەوڵەتی بە گرتن دەدات و ئاسایشی پارتی تاوەکوو ئێستا ناوبراوی بە تۆمەتی مەڕ و ماڵات دزین لە زیندان دا ڕاگرتووە.
دواتریش سمکۆ ڕوو دەکات شاری سلێمانی و لەوێش داوای پارە لە لاهووری شێخ جەنگی دەکات و دەیهەوێت بڵێت ئیتر ئەمیان وەک حوسێن جاشایەتی بۆ پارتی و ئێران و تورکیا ناکات. سمکۆ سەرەڕای درۆ و دەلەسەی زۆر لە سلێمانی دیسان ڕوو دەکاتەوە هەولێر و دەگەڵ ئامینەی دایکی پێکەوە، داوای هاوکاری لە حوسێن دەکەن و ئەویش ماڵێکیان لە گوندی ئیتالی دەداتێ بەو مەرجەی سمکۆ بێتەوە باوشی براگەورە هەر بۆیە لە ئۆتێلێکی شاری هەولێر یەکگرتنەوەی پارتی ئازدیی حوسێن و شۆڕشگێڕانی سمکۆ ڕادەگەیێندرێت.
کاتێک عەلی قازی موحەمەد لە لایەن خەڵکی خاوەن کەسایەتی سەرجەم بەشەکانی کوردستان ئاگادار دەکرێتەوە کە واز لە حوسێن کۆنە تەواب بهێنێت، کوڕی ڕەش ڕازی دەبێت و دەڵێت حوسێن ئابڕووی بە بنەماڵەی قازی موحەمەدەوە نەهێشتووە، بەدڵنیایش وابوو و تەنیا خۆی بە پارە و پووڵەکانی کوڕی ڕەش و مێژووی پێشوا قازی موحەممەدەوە هەڵدەواسێت، ئەگینا حوسێن و سمکۆ و دایکیان لە لای چەکدارەکانیان بەوە ناسرابوون کە بە پێشوا قازی موحەممەدیان دەگوت "گازی مەمەد" و سووکایەتیان پێ دەکرد لە ناو مقەر و چەتەخانەکانیان.
لەم ماوەیەدا ئێمە وەک تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر بە هۆی سەرقاڵبوونمان نەمانتوانی باسی زۆر بابەتی دیکە بکەین لەوانە، هۆکاری دەستبەرداربوونی کۆڕی قازی موحەممەد، تیرۆری فواد دیما لە لایەن چەتەکانی یەزدانپەنا و هەڕەشە لە ئەندامانی پێشووی پارتەکەی حوسێن و ڕوونکردنەوە لە سەر ئەو چەند کەسەی لە وڵاتنی ئەورووپا وەک هاوکاری بازرگانی حوسێن یەزدانپەنا کار دەکەن و ڕێستوورانت و شوێنی دیکەی حوسێن ئیدارە دەکەن کە دڵنیابن باسی ئەوانیش دەخەینەڕوو بە ناو و زانیاری تەواوەوە.
سمکۆ و حوسێن بە بیانووی پاڵەوان بازی لە شەڕی داعش تیمە جاسووسیەکانی ئەمریکا کە پێشتر و دوای ڕووخانی بەعس بەڵگەی تایبەتیان بۆ هاتوچۆی بەغدا بە ناوی " سی ئای ئەی" بە حوسێن دابوو بە چەند جاری دیکە دیتوە.
 لەم دوایانە حوسێن یەزدانپەنا و حەسەن کۆتربازی برای لە ڕێگەی هاوکاری کردن و سیخۆڕی بۆ پافێڵ تاڵەبانی کە حوسێن لە پرسەی جەلال تاڵەبانیش دیسان بەڵێنی پێدابوو کە تیمی تایبەتی ئیتلاعات و سوپای قودس بە ناوی "ئەنساری ئیمامی زەمان" لە سنووری بانەوە دەگەیێنێتە شاری کەرکووک و دژە تیرۆری یەکێتیش سپاسی حوسێن یەزدانپەنا دەکەن کە هاوکاری کردوون بۆ دیزە بە دەرخۆنەکردنی ئەم تیمانەی ئێران پێش گرتەنەوەی کەرکووک لە لایەن سوژای عێڕاق و حەشدی شەعبیەوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی شەڕی داعش دا لە ڕێگەی حوسێن یەزدانپەناوە سەرجەم بەڵگەی سەربازی و ئیداری کەرکووک و مەخموور و دووزخورماتوو و سنوورەکانی دیکە و توانایی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی فرۆشتبوو، بەڵام بەداخەوە نە پارتی و نە زۆرینەی یەکێتی نازانن بۆ سەرەڕای حەساسیەتی ئێڕان بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات حوسێن یەزدانپەنا لە جەبهەکان مایەوە و هەروەها لە پرسەی تاڵەبانیشدا ڕێگەی پێدرا بەشدار بێت. ڕێژیمی ئێران بۆ ئامادەبوونی ناوبراو لە پرسەی تاڵەبانیدا و لە کاتێک دا جەواد زەریف ـ وەزیری دەرەوەی ئێران حوزووری هەبوو پێشی بە حوزووری لایەنەکانی دیکە گرتبوو، بەڵام بۆ حوسێنی جاش پەنا هیچ گوشارێک لە ئارادا نەبوو!
لە ئێستادا حوسێن و سمکۆ هەموو فێعل بازی برای(خانم باز، کۆتر باز، حۆقەباز، مناڵ باز، قومارباز...هتد) خەریکن بە پۆشین و لەبەرکردنی جلی پێشمەرگە و بە ناوی دیفاع لە سنووری باشووری کوردستان چاوساغی بۆ سوپای قودس و قاسم سولەیمانی دەکەن و دژە تیرۆری یەکێتی باش زانیاریان دەزانن، بەڵام وەک مارێک بۆ گیانی پارتی و بە پارەی پارتی پێیان شتێکی خراپ نین.
لە پرسەی جەلال تاڵەبانی پافێڵ تاڵەبانی بە تەشەر بە حوسێن یەزدانپەنا دەڵێت: "جەنابی ژینیڕاڵ ئاگادارین کە میوانەکان بەڕێوەن" کە مەبەست ئەو کاروانە تایبەتەی سوپای قودس بوون کە هەموویان ئۆتۆمبێلی ڕەش بوون کە لە چەند شوێنی سنووری کرماشان و بانەوە پێش شەڕی کەرکووک بە چاوساغی دژە تیرۆر هاتن بۆ کەرکووک بە مەبەستی گرتنەوەی کەرکووک و نانەوەی ئاژاوە لە نێوان پارتی و یەکێتی کە بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا لەم پێناوەشدا وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان بەشداری ئەرکی سەرەکی بوون.
فیلمی هێندی حوسێن لە کوشتنی داعش و پاسدار
لە سەرەتای شەڕی داعش حوسێن یەزدانپەنا لاقی لەسەر جەستەی داعشێکی کوژراو دادەنێت و دواتر بەرپرسێکی داعش کە بە زاراوە خەڵکی لارستانی ئێرانە تەلەفوونی بۆ دەکات و یەزدانپەنا دەڵێت: " ئەوە فۆتۆشاپە و دیموکرات و نەیارانی من درووستیان کردووە".
سەیرتر لەوەش، لەم دوایانەدا ئەو داعشانەی لە شەڕی حەویجە ڕایان کردبوو و بێ تەقە و شەڕ خۆیان ڕادەستی کەماڵ کەرکووکی و پارتی کرد چەند کەسیان بە بێ زانیاری پارتی دەکوژرێن و چەتەکانی یەزدانپەنا پێیان دەڵێن ئەگەر دەتانهەوێت نەتانکوژین دەبێ چیمان ویست بیکەن و هەر بۆیەش حوسێن یەزدانپەنا ئاویان دەداتێ و بە عەڕەبی پەیامی خۆیان پێ دەڵێت و دواتریش چەند وێنەی سێلفی دەگەڵ داعشە هەڵاتووەکان دەگرن و دواتریش دەیاندەنە دەستی کەمال کەرکووکی و پارتی دیموکرات.
لە شەڕی پردێ، دیسان حوسێن یەردانپەنا بە چەپڵە و هات و هاواری چەتەکانی دەورووبەری چەند گوللەیەک دەگرێتە حەشدی شەعبی و چەند پەیج و پێگەی کۆمەڵایەتی بڵاوی دەکەنەوە کە گۆیا حوسێن کۆنە تەواب شەڕی پاسدارانی برای مێژوویی خۆی دەکات و وەک پاڵەوان فسفس چەتەکان چەپڵەی بۆ لێدەدەن.
حوسێن یەزدانپەنا باش دەزانێت بە تەوابوونی شەڕ، بێ گومان ئاژانسی پاراستن لێکۆڵینەوە لە سەرجەم سیخوڕییەکانی ناوبراو دەکات، بۆیە بە هەموو شێوەیەک دەخوازێت شەڕ تەواو نەبێت و ئەمیش بەم سمێڵەیەوە وەک قارەمان بناسرێت نەک وەک جاش و جاسووسی ئێران کە ئەسڵ و فەسڵی جیا لەمە نەبووە و نیە.
ئاگاداربن بەمزوانە بەشی پێنجەم بە بەڵگەی تایبەت پێشکەشتان دەکرێت...
داوا لەو کەسانە دەکەین کە هەواڵی تایبەتی سەکینەی خوشکی حوسێن یەزدانپەنایان هەیە ئاگاداری تیمی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر لە ڕێگەی پێوەندی بە سایتەکەمان بکەنەوە.




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 3.5/5)