سەرۆکێکێکى درۆزن و ساختەچی و میللەتێکى دەبەنگ

Sunday, 29/10/2017, 17:47

2027 بینراوە


27 ساڵە ئەم سەرۆکە و هاو ئاوازە کانى ئەم باندە مافیایەو شوێن کەوتوە کانى خەباتى شاخ دەفرۆشنەوە بەنەوەى نوێ باسی داستانە سەرکەوتوە کانیان دەکەن هەریەکێکیان وەسفى خۆى بەجۆرێک دەکات کە خۆى لێبۆتە پاڵەوان دۆنکیشۆت ئاسا شەڕى دژى تەیارەو دەبابەو هێزە ئاسمانیە کانى کردوە لەکونجى زیندانە کاندا ئەشکەنجە دراوە دەیان ئەفسانەى تر دروست دەکەن بۆخۆیان وەک دۆنکیشۆت خۆیان بەپاڵەوان و بە ئەفسانە دێتە بەرچاو هەڵبەت بێویژدانیە کەدان بەو ڕاستیەدا نەنێین کە چەندین کوڕى قارەمان هەبون لەو پێناوەدا پلەى شەهدیان بەنسیب بوە بەڵام ئەوەى سەیرە ژمارەیەکى زۆریان خاوەنى فایلى جاسوسین بەسەر هاوڕێکانى خۆیانەوە زۆر جار ئەم بەناو شۆڕشگێڕانە بونەتە هۆى دروست بونى لەشکرێک لە جاسوس کەلەژێر زەبرى ئەماندا پەیوەندیان کردوە بەڕژێمى بەعسەوە زۆرن ئەو نمونانە ئەمە پاکانە نیە بۆجاسوس و خۆفرۆشان بەڵام ڕاستیەکەو نابێت بشارێتەوە 
بەختیار على لەکتێبی کەشتى فریشتە کان باسی مەملەکەتى دەم بۆران دەکات بەتەواوى باسی ڕوداوەکانى ناو شۆڕشمان بۆدەکات لەناو شۆڕشدا دەیان هەڤاڵ شێرخان و عەقید جەنگیزو نەغەدەخان هەبون کەتائیستەش لەگوندەکاندا پاشماوەى پیسی ناوگەڵى ئەوان هەیە دەیان قوربانى ژن هەن کە مێردە کانیان ناردون دەستیان بەسەر ژنەکانیان گرتوە ئیستەش دێنە سەر شاشە کان و وەک فریشتە خۆیان نمایش دەکەن دەیانەوێت شۆڕشمان پێ بفرۆشنەوە .
لەباشترین حاڵەتدا ئەوان سەعاتەکانى شۆڕشیان بەدۆلار وەر گرتەوە شەوانى ى خەباتیان بەدۆلار حیساب کرد بیستو حەوت ساڵە تاڵانى دەکەن بیرەنەوت و هەرچى رەفاهیەتى ژیانە هەمویان هەیە بۆخۆیان و نەوەکانیان پێشمەرگەش 1500 دینارى چاپی پێیە کەشەهید دەبێت ئەوانەى لەشاخ شەهید بون هیچ کامیان خەباتیان بۆ دۆلارو سەیارەى درع لەشفرۆشى ڕوسی و سەعاتى 70 دەفتەرى نەکردوە بۆ ئێوەى تاڵان چى مەدڵنیام گەر ئیستە هەستنەوە دوایەکتان دادگاى دەکەن نەفرەت لەو ڕۆژانەش دەکەن کەتیایدا شەهید بون  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە