Monday, 30/10/2017, 1:54
4807 بینراوە
(ئێران، ئێراق، تورکیا و سوریا، دوژمنە بچوکەکانی کوردن، دوژمنی گەورەی کورد، کورد خۆیەتی) |
راكان سعيد الجبوري پارێزگاری نویی کەرکوک |
ئەم فەرمانی ئیدارییە لە ١٨ / ١٠ /٢٠١٧ دەرچووە کە تێێدا هاتووە (ئومێد کاکەیی)ی کادێری پێشووی دژە تیرۆر، ئیستا بۆتە بەرپرسی حەشد |
ئومێد کاکەیی |
شوان داودی، گومانی لەسەر کە بووبێتە پیاوی دووسەرە لەگەڵ یەکێتیی و لەگەڵ حەشد
ئەنفالی کورد لە توزخورماتوو سەرچاوەکەمان دیسان باس لە کارەساتی گرتنی توزخورماتو دەکات و سەرەتا بەوە دەست پێدەکات، کە ئەو شارە پێشتر بە دەست پیاوە چەکدارەکانی مەحمود سەنگاوییەوە بوو، ئەو پیاوانەی مەحمود سەنگاوی هیچ کاری خراپ نەما کەوا لە توزخورماتوو نەیکەن، ئەمەش بەشێک بوو لە تۆڵەی ئەوەدا کە پیاوە چەکدارەکانی دووز چارەنووسی کوردەکانی ئەو شارەیان دایە دەست حەشدی شەعبی و بۆ خۆیان تێیان تەقاند و هەڵهاتن، ئەوانیش دەستیان کرد بە کوشتنی کوردی سڤیل و سوتاندنی ماڵی کورد، سەرچاوەکە دەڵێت تا سێ چوار رۆژ نزیکەی ١٥ لاشەی کورد لە کۆڵان و سەرشەقامەکان مابوویەوە کەس نەدەچوو بەلایاندا، ئەو شارە ئەنفالی کوردیی تێدا کرا. هۆکارێکی دیکەی ئەمەش ئەو پارتە کوردییانە بوو کە بە زۆر خەڵکیان راپێچ دەکرد بۆ ئەوەی دەنگ بە ریفراندۆمەکە بدەن لە خوارەوە ئەو نامەیە بخوێنەرەوە بەشی دووەم تێیدا بە وێنەوە ناوی چەند بەرپرسێکی پارتیی و یەکێتی بڵاودەکەینەوە کە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەیان بۆ حەشدی شەعبی چۆڵ کرد |
© 2019- Kurdistanpost