کەرکوک و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر

Tuesday, 31/10/2017, 18:34

2647 بینراوە


ھەتاکو ئیستاش لەپەنا ، دیوارێکی گەڕەکی فیلق پاشماوەی وێنەیەکی سەدام ماوە ئەگەر چی روخساری تێک چووە، بەڵام بەسەیرکردنی بۆت رون ئەبێت، کە ھاوشێوی ئەم وێنەیە ئەمڕۆی کەرکووک ھیچ جیاوازی نییە لە رۆژانی سەردەمی بەعس . تەنیا ساتێک بۆ تێگەیشن لە وەزەعە دەرئەکەوێ ئەمە بە بەرنامەیەکی سەرانی فکری بەعسی کۆن کراوە ئەمانەی کە ئێستا لەناو حوکمی عیراق دان ھیچ جیاوازییەکیان نییە. کە کەرکووک گەڕایەوە بۆ خالی سفر.... گەڕایەوە بۆ سەردەمی ھەشتاکانی بەعس ئەمەش ھەموو کەس توانا و ھەست پێناکا تەنیا ئیمەی کەرکوکی رەسەنی شار نەبێت. چەند رۆژێ لەمەوبەر سەردانی برادەرێکم کرد کە دەرچووی ساڵانی ھەشتاکانە و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو کردووە ، ماوەی چەند ساڵێک کاری دەست فروشتنی شتومەک ئەکات لەسەرگەناری پردی شەھیدان دوای چەند ساتێک زۆر دڵگرانم دی بەھۆی ئەو کارەساتانەی کەرکووک دڵ گران بوو بۆیە بە پیاسە بەرەوو شەقامی ئەتلەس ھاتووچۆمان کرد بەدەم پێکەنینەوە بەڵام وەکو جاری جارانی پێشو بە دەنگێکی نزم کفتوگۆی لەگەڵما کرد ووتی ئەزانی ئەمڕۆ تۆ یەکەم کەسی لە بەیانییەوە لەم بازاڕە بە کوردی لەگەڵیا قسە ئەکەم ئەمە زۆر ترسناکە لەم شارە ووتی ئێمەی کورد گەڕاینەوا بۆ خاڵی سفر رۆژ بە رۆژ سەرانی حوکمی عیراق لە گەڵ دڕاوسێکانیان دنگەی عموود لێئەدەن لەم شارە ھەموو ئامرازەکانی بوونی کورد لەم شارە ھەیە بەرەو شیعە بوونێکی عەرەبی ئەڕوات . ھەروەھا پێمی ووت ئەوانەی بە ناوی نەتەوایەتی و کوردایەتی دزییان ئەکرد لە مسئولەکان ھەروەها پاشماوەی کوردە دزەکان نەمان رۆژیان نەما لەم شارە بەڵام لە ھاوشێوەی دزەکان شیعەکان لەم شارە بە دزییەووە کار ئەکەن ھەموو حسیینیەکان پڕ بووە لە چەک و تفاقی جەنگ شەڕێکی ژێر بەژێر ئەکری دژی کورد . ئەگەر کورد فریای خۆی نەکەوێت زۆر بە پلە دڵنیا بن ئیتر کرکووک ناگەڕێتەوە ئەمەش زۆر تاسیری ھەیە لەسەر تێکرای بوون و نەبوونی کورد لە عیراق دا . برادەرەکەم پێمی ووت زۆر گۆڕانکاری ھەیە بچووکە لەناو شاری کەرکووک، بەڵام ئەگەر تێروانینی بۆ بکەی ترسناکە. لە کاتێک دا ھیچ مسئولێک دەوری نەماوە خودی کاک ئاسو کۆمەڵی پۆلیسی کەرکروک حمایەتی ئەکەن دەسەڵاتی ھیچی نەماوە . بەرادەراکەم زۆر تێڕوانینی ھەبوو . لە کاتێک سەری بەرزکردەوە بە ماتی پێمی ووت سەیر سەرانی شیعە ئەم ئاڵایەی کوردستانیان لە بیر چووە دایگرن لەسەر ئەم عمودە کە لە نزیک پڕدی شەھیدان ئەمەش بە ھۆی رەنگەکانی زۆرکال بوونە ھەروەا شیعەکان زۆر ھیلاک بوون ئەم چەند رۆژە ئاڵا دائەکردن تەواو نەبوون برادەرەکەم زۆر دڵخۆش بوو بەو ئاڵایە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە