هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


دوو کەسایەتی سیاسیی لەسەر رەوشی ئەمڕۆی باشوور قسەدەکەن

Thursday, 02/11/2017, 19:09

11506 بینراوە


ئەم چاوپێکەوتنەی کەناڵی ئارین لەگەڵ د. محمەد ئەمین و ناسر حەفید سازی کردووە،  کە لەسەر ئەو رووداوانەی ئەم دواییە کە قسە ی لەسەر دەکەن،
د. محەمەد ئەمین دەڵێت: 
ئەم دۆخەی ئەمرۆ لە کوردستاندا دەگوزەرێت، پاش کەوتنی کەرکوک لەهەموو روویەکەوە ترسناکە  وهەرەشەیە لەسەر بزافی نیشتیمانیی . ساڵانێکە کار ئەکرێ بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بۆ کورد دروست ببێ کە لە دروست بوونی قەیرانی داراییە و لە ساڵی ۲-۱۱-۲۰۱۱ و دەستی پێکرد بە لە پڕێکا نەمانی پارە لە بەنکەکان و بازاڕەکانی دۆلار و ویرانبوونی هەموو کایەکانی ژیان بوون بە هۆکاری ناوخۆیی تا زەمینەی بۆ ئەم کارەساتە خۆش بکەن .
ئیستا حکومەتی هەریم لە حاڵی لاوازی و شکست دایە بەهۆی لە دەستدانی بیرەنەوتەکان و رادەستکردنی دەروازە سنورییەکان بۆیە ئەبێ بزانرێ رۆلی حکومەتی هەریم لە ئیستادا چییە، کە هیچی لە دەستدا نەماوە و عیراق هەموو مەرجەکانی خۆی بە ناوی دەستورەوە بەسەرا ئەسەپینێ! ئەم جا لە لاوازیی حکومەتی هەریم وا ئەکا، کە ئەبێ خەڵک چالاکانەتر لە بواری سیا سی دا دەست بەکا ر بن بۆ ئەوەی بڕیاری سیا سی ئابووری بەدەست خۆی بۆ وەخۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات، نەک کەسانی تری ناشایستە و بێ خەم.هەرچەند ئەمەی رووی دا کارەساتیکی بە ئازار بوو بەڵام ئەمە کۆتایی دنیا نییە، چونکە نەتەوە هەمیشە توانای هەڵسانەوە و بەرهەمهێنا نی رۆلەی تازە و سەرکردەی تازەی هەیە و بۆ دووبارە هەڵسانە ئەبێ عەقل و فکر و شێوازی کارکردن لەگەڵ ئامراز و تەکنیکی کار لە بنەڕەتەوە گۆڕانیان بەسەردا بێ.
تەواویی پرسیار و وەڵامەکان لێرەدا بیبینە: 
--------------------------

ناسر حەفیدیش دەڵێت:
مەسعود بارزانی دەستەڵآتەکەی لەگەڵ خۆیدا دەباتە دەرەوەی سەرۆکایەتیی.
ئەمەی ئێستا روو دەدات پەیوەندیی بە رێکەوتنی کۆنەوە هەیە لەگەڵ پارتە کوردییەکان کە لە دەستوریشدا زەمینەی بۆ خۆش کراوە.
نەخشەی سیاسیی بنەڕەتیی دامەزراندنەوەی عێراقە لە سەر بناغەی فیدراڵیی پارێزگاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستێک دروست بوو کە لە تەواوبووندایە.
تەواوی پرسیار و وەڵامەکان لێرەوە گوێی لێبگرە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە