ئیتر کەس لەگەڵ مەسعود بارزانی وێنە ناگرێت

Thursday, 02/11/2017, 19:55

4245 بینراوە


مەسعود هیچ کاتێک هەستی بەپەیوەندیەک نەکردوە لەنێوانی جیهانی ناوە و دەرەوەی خۆیدا، ئەو هەمیشە بێزار بوو کاتێکیش گومان دەوری دەگرت، هێندە دەبەنگ بوو دەچوو بە دەمژمێر لەگەڵ "فەرهاد پیرباڵ" یان "ئاری هەرسین" یان "فازیل میرانی" یان "هێمن هەورامی" دادەنیشت و گوێی لەستایشی ئەوان دەگرت، بەتایبەتی زۆر کەیفساز بوو کاتێک بیستی کە فازیل ووتی، کە سەرۆک ٣٠٠٠٠ فیداهی هەیە.دوایش "ئەنوەری حاجی عوسمان" ی نەخوێندەوار ووتی: کاک فازیل کەمی ووتوە، باوەڕی وایە لەو ژمارە یە زیاتر خەڵک ئامادەیە بۆ سەرۆک خۆی فیدای بکات.
 ئەم قسانەو لەم پیاهەڵدان و سێڵڤی گرتنە لەگەڵ مەسعود و پڕبوونی تۆڕەکۆمەڵایەتێکان بە وێنەی باوک و کوڕ و کوڕو کوڕەزا و خێڵی بارزان، مەسعودی والێکردبوو کە خۆی لێبێتە "ناپلیۆن پۆناپارت" و هەستی دەکرد لە شەڕی واترلۆ دیسان ئەم سەرپەرشتی دەکات.
 بۆیە کە هەموو بەهارێک خوێن جمان دەبێت وەک نەنکم دەیووت، مەسعودیش خوێنی جمەی دەهات و کاوێژی بە دروستبوونی دەوڵەتەوە دەکرد، نمونەکانی وەک "جەزا چنگیانی " و حەمە رەشید هەڕەس و مەلاسەلەفییەکانیش دەهاتن هانیان دەدا بەڵێ کاتێتی سەرۆک، ئیتر دەهاتن دەیان بوخاری و حەدیسی قولاپیان دەهێنایەوە تا وا لە سەرۆک بکەن فوو بە جوزەلەکەدا بکات و دەوڵەت ڕاگەیەنێت.ئاری کوڕی حەمە هەرسین دەیووت سەرۆک کوڕی مەلامستەفایە وەک باوکی هەڵناخڵەتێت و فێڵی لێناکرێت و باوکی هەموو سیناتۆرە ئەمەریکێکان ناتوانن جارێکی تر فێڵمان لێبکەن و سەرۆک لە گوندێکیشدا بێت دەوڵەت ڕادەگەیەنێت.
 مەسعود چونکە نەخوێندەوارە تەنها لە سەر زانیاری قەرزکراو ژیان دەکات، بۆیە بەخۆیەوە گەلێکیش بەرەو لێوارەکانی هەرەس دەبات، لەکاتێکدا دیمان ئەو بەڵتەچیانە لەبەردەمی پەرلەمان چیان کرد؟ لەکاتێکدا ئەو خوێڕی ژن و پیاوانە ئازایەتیان تێدا نییە بڕۆن ڕووبەڕووی داگیرکەرێک ببنەوە، دەچن وەک دەرەبەگە نەخوێندەوارەکانی گوندی جاران کلکی گوێدرێژ دەبڕن، لای ئەوان ئەتک کردنی ئاژەڵێک ئەتککردنی خاوەنەکەیەتی.
مەسعود کۆمەڵێک قسەی بێسە رو بەری کرد، کە بەڕاستی من شەرم دەکەم کە لەم کاتەدا ژیان دەکەم کە دەبەنگێکی وەک مەسعود بووە بە نمایندەی گەلێت منیش تاکێکی بم.چونکە ئەو پیاوە نەخۆشە تا ئێستا وادەزانێت لە دیوەخانە، دەڵێت: "عێراق بێوەفا بوون، بەرامبەرمان، ئەوروپاو ئەمەریکا پاشەکێیان کرد، ئێمە هەر خۆمانین و چیاکانمان، ئەمە فەرهەنگە " ئەم قسە بێمانا و بێپلانانەی مەسعود کە بە تێکشکاوی و هەناسەساردی لە ووتارێکدا ووتی: جگە لەوەی تازە بیرکردۆتەوە کە بەغداد دەیەوێت هەیبەتی کورد بشکێنێت و کەرامەتمان لەکەدار بکەن.لەکاتێکدا تۆ دەست و دائیرەکەت هەموو ڕۆژێک کوردتان بێکەرامەت دەکرد.مەگەر تۆ نەبوویت بە دەیان ئۆتۆمۆبێلی دەرع و داگیر کردنی سەیرانگایەک و سەدان بازرگانی و دزین و هەراج کردنی ووڵاتێک، بەکەم سەیر کردنی خەڵک و واز نەهێنان لە کورسی دەسەڵات، ئەمە شکاندنی هەیبەتە، یان هاتنی جاشی شەعبی، کە هەموویان دەرچووی قوتابخانەکانی قەڵاچوالان و سەری رەشەی لائێوەیە.
پاشان چەنێک شەرم لەخۆت ناکەیت کە دەڵێیت: من پێشمەرگەم و خۆت لێبۆتە مامە ڕیشە و هاوڕێ جەبارو حەمە بیکەیسی لەکاتێکدا تۆ لەهەموو تەمەنی ژیانت گوللەیەکت لە شەڕێکدا نەتەقاندوە ٢٦ ساڵە شاخێکتان داگیرکردوە لەکۆشکێکا دەژین، کەچی هەر خۆت بە پێشمەرگە دەزانی.من کە ڕۆژانێک دور لەئێستا لەو شاخەبووم شەرم دەمگرێت کە تۆ هەمان ناوت هەبێت کە من لە ساڵانێکدا لە خۆم نابێت.چونکە پێشمەرگە شەهیددارای سەعدی بەگ بوو کە زانی دەستگیر دەکرێت دوانی شەڕێکی ئازایانە و نەمانی فیشيک پێی خۆی شيهید کرد، تۆ هەموو شتێکت شێوان ئێستا هاتووی لەجیاتی ئەوەی خۆت هەڵواسی بەهێمن هەورامی دەڵێیت بەخەڵک بڵێ کە کاک مەسعود "سێ مانگە نەخەوتوە لە جەبهەکانە " چەند پێکەنیناویە سەرۆکی قەزم، بەڕاستی قەزمی ڕۆحی تۆی لەناوبرد، ئیتر تۆی بێفەرهەنگیش ژیانی بازرگانی و سیاسیت کە هیچی لێنازانی دەچیتە زبڵدانی مێژوەوە خەیاڵت خۆش نەکەیت و پاڵی لێبدەیتەوە هێشتا دادگایت ماوە لەسەر سەدان کەیس.
 ئەوانەی سێڵفیشیان لەگەڵ گرتوویت، دەبێ وێنەکان وونکەن و بیشارنەوە چونکە شەرمەزارییە وەک ئەوانەی لەگەڵ سەدام یادگاریان هەبوو ئێستا باسی ناکەن و ناشیانەوێت کەس بیریان بخاتەوە سەرۆکی قەبیلە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە