کورتەیەک لە مێژووی" رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە".(بەشی نۆیەم)

Friday, 03/11/2017, 0:10

3818 بینراوە


کارتی میوان
٢٣/٧/١٩٨٨
هەوڵی جێگا بدرێ لەگەڵ خواردندا.
لەسەر کارتی سوور ناوی ئەندام بنووسرێ: کۆنگرەی یەکگرتووی مەڵبەندە خوێندکارییەکان، دروشمی کۆنگرە،کات و شوێن،ناوی ئەندام و ژمارەی کارت.
کارتی میوان، کۆنگرەی یەکگرتوو، دروشمی کۆنگرە،کات و شوێن و ناوی میوان و رێکخستنەکەی.
میوان بۆی هەبوو بێتە کۆنگرە، لێ هیچ مافی دەنگدانی نەبوو.
کارتی دەنگدان و کارتی هەڵبژاردن.
ئەگەر رێکخراوێک پاڵپشتی هەر کوردێکی کرد، واتە ئەو کوردە دەتوانێ بەشداری کۆنگرە بکات.
کارتەکان، کاک دەشتی ئەکسا دروست و ئامادەیان دەکات.
خواردن، مەڵبەندی بەرلین ئامادەی دەکەن.
٢٤/٧/١٩٨٨ و پرسی گرنگ  و کێشەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان. 
راپۆرتی سیاسی، دەستووری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆنگرە، دەستووری ناوخۆیی.. قسەیان لەسەر کرا.
هۆڵ
ـ سۆکسە: دەمانەوێ هۆڵەکە بە تابلۆکانی هونەرمەندی شێوەکار هاوبیر عومەر تۆفیق برازێندرێتەوە.
ـ مەڵبەندی پراگ: با هەموو لایەک تابلۆکان ببینین.
ـ مەڵبەندی بەرلین: لە هۆڵی پێش هۆڵە سەرەکییەکەدا،
ـ ئەکسا: هەمان بۆچوونی مەڵبەندی بەرلینمان هەیە.
سەرئەنجام، بڕیار درا،لە هۆڵی یەکەمدا تابلۆکان هەڵواسرێن.
ـ سۆکسە: ئاڵای کوردستان دەبێت لە هۆڵەکەدا هەڵبواسرێت. ئێمە نووسینی دروشمی کۆنگرە بە زمانی کوردی و پیتی لاتینی و زمانی ئەڵمانی و  ئینگلیزی لەسەر قوماش،یان کاخەز و کارتۆن لە ئەستۆی خۆی دەگرین. هەر نووسین و بابەتێکی لەم چەشنە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو ئامادە بکرێ.
ـ مەڵبەندی پراگ: ئەو ئاڵایە هی کۆماری مەهابادە.
ـ ئەکسا: هەڵواسینی زیانی نییە،لاشمان باشە هەڵواسرێت.
ـ مەڵبەندی بەرلین: لەبەرئەوەی تا ئێستا لەسەری رێکنەکەوتووین، شتێکی زەحمەتە.
ـ کۆماکورد: ئاڵا هەبێت شتێکی باشە.
ـ سۆکسە: ئێمە بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری ئەم خاڵە نابین و دەبێ هەبێت و هەڵبواسرێت...لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەوە، تا ئێستا نەرمیمان زۆر نواندووە و بە گیانی ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە،بۆ یەگرتن هاتوونەتە پێشەوە. بەڵام چیدی ئەم خاڵە جێی گفتوگۆ نییە. 
ئیدی ئەوان زۆریان گووت و ئێمە نەمانسەلماند، دەرئەنجام، دوای مل نەدانی ئەوان، ئێمەش کۆبوونەکەمان جێهێشت. بەڵام تا دەمی دەرگاکەش برادەرانی کۆمەڵە، مەڵبەندی بەرلین کاک فەوزی ئەسعەد و کاک حەمەئەمین دوامان کەوتن و رێگەیان پێنەداین، کۆبوونەوەکان جێبهێڵین و گفتی چارەسەرکردنی کێشەکەیان داینێ.. ئەوە بوو ئێمە بە نابەدڵی، چووینەوە نێو کۆبوونەوەکە.
سەرئەنجام: بڕیار درا مەسەلەی ئاڵا، هەڵبگیرێ بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو،چونکە نەکرا ئەو کاتە لەسەری رێکبکەوین.
ـ کۆمیتەی ئامادەیی کۆنگرە،پێشنیازی دەستەیەکی بەڕێوەبەری کۆنگرە دەکات،بەر لە کۆنگرە بە ماوەیەک.
ـ هەوڵ بدرێ بۆ هەموو لیژنەکان بە ناوی کۆمیتەی ئامادەییەوە پێشنیاز بکرێ.
ـ پۆلیس ئاگادار بکرێتەوە.
ـ دەستەی ئاسایشی خۆمان هەبێت و ئەم خاڵە زۆر گرنگە.
ـ ووتەی کۆمیتەی ئامادەیی.
پێڕەوپرۆگرامی ناوخۆ
کۆمەڵەی یەکگرتووی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا
ماددەی یەکەم: ناوەکەی  مەڵبەندی بەرلین و پراگ داوایان کرد،وەک خۆی بمێنێتەوە.
ـ سۆکسە: گەر هەمووان لەسەر ناوێکی نوێ رێکبکەوین ئەوە باشە،وەک "کۆمەڵەی یەکگرتووی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا".
ـ ئەکسا: کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئەوروپا.
ـ کۆماکورد: هەمان ناوی ئەکسا.
سەرئەنجام،رێکەوتین لەسەر ئەوەی ناوێکی نوێ بدۆزرێتەوە.
ـ سۆکسە : گەر ناوەکە بە KSSE مایەوە،وا دەبێ لە عەرەبییەکەیدا "الاکراد " بکرێ بە " الکرد". الاکراد هەڵەیە و لەسەر کێشی الاعرابە.
AKSA: کوردستان داگیرکراوە.
KSSE پراگ: داگیرنەکراوە رژێمەکان خراپن.
SOKSE: کوردستان داگیرکراوە و ئەمەش هیچ گفتوگۆکردنێکی ناوێ و مەسەلەیەکی بەڵگەنەویستە.
پێناسەی کۆمەڵە
"کۆمەڵە رێکخراوێکی کوردستانی و پیشەیی، دیموکراسی، سەربەخۆیە، پێکدێ لە خوێندکارانی کورد و رۆڵەی کەمەنەتەوەییەکانی کوردستان،کە لەدەرەوە دەژین و دژی ئیمپریالیزم و کۆنەپەرستی و زایۆنیزم و ئەو رژێمە کۆنەپەرست و دیکتاتۆر و فاذشیستانەی کە نەتەوەی کورد دەچەوسێننەوە.بەشێکە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لە پێناوی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی".
٧/٨/١٩٨٨ و ١٤/٨/١٩٨٨ کۆبوونەوە کرا، دەربارەی ئەرک و ئامانجەکان و پێڕەوپرۆگرامی کۆمەڵە گفتوگۆ کرا... بڕیار درا دەنگدان لە کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ بڕیاری کۆنگرە بەجێبهێڵدرێ. لە کۆبوونەوەی دووەمیشدا باس لە دروشم و خواردن و هۆڵ و خاڵە تەکنیکییەکانی دیکە کران...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە