به‌ره‌و بایکۆتی حکومه‌تی داتەپیوی هەرێم و پیسخۆر، گه‌نده‌ڵ و تاوانکار

Saturday, 04/11/2017, 2:10

4008 بینراوە


کوردی باشووری وڵات، ئەو خەڵکە سته‌ملێکراو و برسیکراوەی کوردستان، کە بەده‌ستی ده‌زگا تاڵانکه‌ر و ویرانکه‌ری بەناو حکومه‌تی هەریم زیاتر لە ٢٧ ساڵە دەچەوسێنرێتەوە و دەناڵێنێت.
هەمووتان شاهیدی میژووی تاوانە بێوینه‌کانی حکومه‌تی تاوانکاری هەریمەن، کە چۆن ئەم بەرپرسە نەخوینه‌وار و گەمژه ‌و فاشیلانە رابەرایەتیی و سه‌رۆکایه‌تی دەکەن، وه‌ک نوینه‌ر و دارده‌ستی دوژمنان که‌وتونه‌تە تاڵانکاری بەرامبه‌ر بە ژیان و گوزەرانی خه‌ڵکی کردووە، وڵاتیان تالانکردووە و کەوتوونەتە راو و رووت و فرۆشتنی سەروەت و سامانی نیشتیمان، بەبێ ئەوەی بێ سڵه‌مینه‌وە و ترسێک لە سزای گەل لە سەر تاوان و خیانه‌تکاره‌کانیان بەردەوامن . هەموو شاهیدن، کە چۆن سه‌رۆکی ئەنجومەنی دزان بەفه‌رمانی دوژمنان بە مه‌به‌ستی تەواوکردنی پرۆسه‌ی تالانکردن و وێرانکردن بەناوی سه‌ربه‌خۆیی، ئابووریی وڵاتیان داتەپاند و هەموو گه‌لیان برسیی و رەش و رووتکردووە، شکۆی هەموو تاکێکی کوردیان شکاند، زۆربەی خه‌ڵکیان خستە سەر سواڵ لەریگه‌ی چاره‌کە مووچه‌، کە لە به‌ر تاڵانی زیاتر بۆ خۆیان و دوژمنانی کورد نامرۆڤانە ئه‌م چاره‌کەمووچەیەش بەسێ مانگ جاریکیش نایدەن، تا تاکی کورد زیا تر و زیاتر ریسوا و تێکبشکێنن، تا ئامادە بێت هەموو بەهاکانی لێ بسەندرێتەوە و خۆی بفرۆشی بۆ نانێک .
ئه‌م برسی کردن و رویسواکردنەی خه‌ڵک لەلایه‌ن حکومه‌تی تاوانکاری هەریمه‌وە لەکاتیکدایە، کە هەزاران ملیارد دۆلاری خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ و ئه‌نفالکراوی براوه‌تە ده‌ره‌وە بەده‌ستی تاوانکارانی نآو حکومه‌تی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌هەریم، وەک لەهەوه‌ڵه‌کانا بیستان کە تەنها لە تورکیا 75 ملیاردیان داناوە، کە تورکیا ئیستا بۆ خۆی بەکاری دینێت، ئەمە جگە لە 100 ملیارد زیاتر لە مڵک و کۆمپانیا کە هەر لە تورکیا دایانناوە، واتە بە پاره‌ی تاڵانی کورد تورکیایان بەهیزکرد و بووژانەوە و کوردستانیشان لاوازو ریسوا کرد. ئەوەتا پارتی لەم کاتەدا دەیەوێت فەرتەنەیەک بنێتەوە کە دانیشتوانی دهۆک و ئەو ناوچەیە تێوە بگلێنێت و خەڵکێکی زۆر دەربەدەر بن بۆ بەرژەوەندی ئەمان و هاتنە سەر خەتی وڵاتان.
لەبه‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و سه‌ددان هۆکاری تر، بۆیە بە هەموو پیوه‌رێکی موڕاڵیی و یاسایی دەبێت کۆتایی بە حوکمی ئەم دەسەڵات و حیزب و پارتانە بهێنرێت، نەک هەر ره‌وایی بوونیان لە ده‌ست داوە، به‌ڵکو بوون و مانه‌وەیان ترسناک و هەڕه‌شه‌یە لە سەر کورد. لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر هەموومان ئەکات، کە هەر لە ئیستاوە بایکۆتی ئه‌م حکومه‌ت و حیزبانە بکەین، ئەویش بەپێی ئەم میکانزمانه‌ی خواره‌وه‌:
1- به‌رده‌وامی و فراوانکردنی مانگرتنی سه‌رتا سه‌ری و جێ بەجێ نەکردنی هیچ بڕیارێکی ئه‌م حکومەتە رووخاو و تاوانکارە، تا هەڵوه‌شانەوەی دادگایی کردنیان لە دادگاکانی گه‌ل.
2- هەموو مووچە لێبراوه‌کان و برسی کراوه‌کان هەر لە ئیستاوە ده‌ست بکه‌ن بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر حکومەتی رووخاو و هەموو ئەوانەی بەشدار بوون بۆ گیرانه‌وه‌ی مووچە براوه‌کانیان بەناوی پاشەکەوتەوە. 
3- ئاگاداری UN و هەموو وڵاتانی دنیا بکری کە ئیتر ئه‌م حکومه‌تە نه‌ک هەر راوای نییە بەڵکو ئه‌بێ هاوکاربن بۆ دادگاییکردنیان و گیرانه‌وەی هەموو پاره‌کانیان بۆ گەل. 
4- دروستکردنی گروپی فشار لەلایه‌ن کورده‌کانی ده‌ره‌وە لەهەموو وڵاتێک بۆ ئاشکراکردنی سامان و پاره‌ی تاڵانکراو لەلایەن تاوانکار و تاڵانچیەکانەوە وهەروه‌ها تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەریان به‌رامبه‌ر تاوانی ئابووری و سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، کە لە کوردستان ئەنجامیان داوە لە رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای چەکداری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست