٣ - بایی نەبوون ، یەکێکە لە سیفاتە گرنگەکانی سیاسی زیرەک ، کارێک دەکات لای خەڵکی جێگای ڕیز و خۆشەویستی بێت و بۆچوونەکانی بە هەند وەربگرن ، بە پێجەوانەشەوە ، کەسانی لوتبەرزی لە خۆ بایی ، ناتوانێ لە ناو دڵودەروونی خەڵکی دا جێگا بۆ خۆی بکاتەوە و هەمیشەش لوتبەرزی ملی مرۆڤی شکاندووە .
٤ - نزیک بێت لە بیرکردنەوەی خەڵکی و ئاگاداری ژیانی ڕۆژانەو بارودۆخیان بێت و لە هیچ چاکەیەک خۆی نەبویرێ ، تا بتوانێت زۆر بــە باشی گوزارشت لــە خواست و کێشە و داواکانیان بکات .
٥ - هێمن و سنگفراوان بێت و دوور بێت لە هەڵچوون و توڕەبوون ، چونکە تووڕە بوون و هەڕەشە و هەڵەشەیی دەبێتە دیوارێک لە نێوان خۆی و خەڵکی و رووداوە سیاسییەکاندا و ڕاستەوخۆش بڕیارەکانی دەربارەی رووداوەکان هەڵە و هەڵچوونی پێوە دیار دەبێێت .