هەڵوەشاندنەوەی" هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێم!؟

Tuesday, 07/11/2017, 23:18

2883 بینراوە


هەڵـوەشاندنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێم ئەرکێکی نیشتمانیە و دەرچونە لە کێشمەکێش و هەمو ئەوناکۆکیانەی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمدا بونی هەبوەو هەیە ، خەڵکیش بەم پێشنیارە قــوتاردەبن لە دڵەڕاوکێو مقۆمقۆی بەرپرسو حیزب"  کەلە مێدیاکانەوە  هەردەموچاوە دەردەکەوێت و  دەڵێت ئێمە واین و ئاواش دەکەین"  لەهەمانکاتدا شتێکی باش ئەنجام نادرێ  لەوەی بۆ بینەرانی ڕونــ دەکاتەوە"  هەڵوەشاندنەوەی  سەرۆکایەتی وەزیران و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم تەواوی کێشەکان چارەسەر دەکات"  بەدامەزراندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی  باشتر ئامانجەکە دەپــێکێت و خەڵکی پێ ئاسودە دەبێت ، لای خوارەوە بە ســێ بــلۆك نوسین"  پێشنیار دەکەم تا سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە " کەبە ئەرکێکی نیشتمانی هەرژمار دەکرێ !؟

سەرۆکایەتی هەرێم
بەدابەشکردنی دەسەڵاتەکانی هێشتا ئەوپێگەیە ئەکتیڤەو کاری خۆی ئەنجام دەدات"  جا بەرلەوەی وەزارەتەکان بەپێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم کەپشکێـکیان بەرکەوتوە" بۆ ئەوەی بەرەو هەڵدێرمان نــەبات چارەسەربدۆزرێتەوە، لەماوەی حوکمڕانی مەسعود بارزانیدا جگە لە کێشەو بەردەوامی ململانێکردن لەناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ لەهەمانکاتدا خەڵکی ستەملێکراو لە جاوەڕوانی بریاری سەرۆکایەتیدابون تا هەنگاوێک بنێت و لێبوردەیی هەبێت بە دانپێدانانی ئەوهەڵە سیاسیە دەڕەکی و ناوەکیانەی ئەنجامی داوە ، هەڵبەت ئەمە چەمکێکەو هەمولایەك بە ئاگان لەماوەی حوکمڕانی مەسعود بارزانی و دەسەڵاتی" کە بۆتە پەرتــکردنی پەیوەندیە نەتەوایەتیەکان زایانی زۆری داوە لە سیاسەتی سەرکردایەتی کورد وەك تێکدانی پەیوەندیەکانی کوردانی خۆر ئاواو شەنگال  ناوچەکانی دی ، بە دیکۆمێنتار نمونەمان زۆرەو بەردەوام ڕەخنەی لێگیراوە  بەتایبەت دروستکردنی خەندەق و ڕێگیری کردن لە گەشتکردنی سەرکردەکانی خۆر ئاوا بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن خودی مەسعود بارزانیەوە.  لە ڕوانگەی ناوەکی ئەوەی بوە یەکێک لەهەرەس هێنانی دەسەڵاتەکەی  ئەنجامی ڕیفراندۆم بوو " لێرەدا ئاماژە بە گرنگترینیان دەدەم ئەویش تێنەگەیشتن یان باوەڕنـەبونە !؟  بەرێژەی زۆر دەنگی بەڵێ بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ هەبو  کە هەرتاکێکی کورد لەگەڵ ئەوەدایە ئەمڕۆ یان سبەی سنور جودابکرێتەوە ، بەڵام بەڕێژەیەکی زۆرتر لە سەرکردایەتی کوردو لایەنە سیاسیەکان " خەڵکی ڕۆشنبیرو سیاسەتمەدارو بیرمەند و نوسەران   بڕوایان بەوە نەبوو  ڕیفراندۆم ڕێگە چارەبێت بۆ کۆتا هێنان بە ناکۆکی و سەرکەوتنی پڕۆژەی ڕیفراندۆم و دامەزراندنی ئەو دەوڵەتەی سالانێکە باسی لێوە دەکا، هەڵبەت بوغرابون و بێمتمانەیی و گومڕابونی  وای لە مەسعود بارزانی کرد کە گوێداری زۆرینەی سیاسەتمەدارو ڕۆسنبیران و شارەزایان نەبێت لە بارودۆخی هەرێم و پەیوەندیە  نێودەولەتیەکان بەتایبەت  هەرسێ وڵاتی سلهێزی جیهان ئەمریکاو فەرەنساو بریتانیا و  هـتـد.. شارەزان و بەئاگان لەوەی بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆن بارودۆخەکە خراپتر دەکات" وەك چۆن ئێستا هاتۆتەدی .  لێرەدا ئەم هەڵە سیاسیە سەربەخۆیە  وادەکات سەرۆکایەتی هەرێم چیدی متمانەی پێنەکرێت و  تەواوی دەسەڵاتەکانی هەڵبوەشێتەوە بە سەرۆکایەتی وەزیران و پەرلەمانیشەوە کە ڕێگە جارەی لەکۆتاهی و تەواوی نوسراوەکەمدا هاتوە !؟

سەرۆکایەتی وەزیران 
دەکرێ ئەوە بگوترێ سەرۆك وەزیرانی هەرێم نێچیرڤان بارزانی  یاسای پێـشـێل کردوەو بە بڕیاری حیزبەکەی ڕێگەی نایاسایی گرتوە و  چەند وەزیرێک  جێگەی متمانەبون لای خەڵك و لەناو حکومەتدا دەرکردە دەرەوەی ئیدارەی حوکمڕانی خۆی تەنها لەبەر ئەوەی  هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بون و مەترسی داربون بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی و بەرژەوەندیەکانی پارتەکەی ، وە بەفەرمانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  مەسعود بارزانی و بەهێزی  چەك لە  12ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2015 ڕێگیری کردوە لە سەرۆکی شەرعی پەرلەمان د.یوسێف مەحمەد کە نەچێتەوە سەرکارو ئەرکەکەی" لەوەی پڕۆژە یاسای پەرلەمان پەکبخات، بۆشایی  مەسعود بارزانی ویستی بوو بەنایاسایی و ناشەرعی لە دەسەڵاتی خۆیدا بمێنێتەوە"  بەڕێگیری کردن و داخستنی دەرگای تەلاری پەرلەمان بەڕوی سەرۆکی پەرلەماندا  وەک سەرۆکێکی ناشەرعی لەدەسەڵاتی خۆیدامایەوە ئەوەش یەکێکە لە کارە نایاساییەکان و سەرۆکی حکومەت قبوڵی کردوە" نێچیرڤان بارزانی  لەماوەی  دەسەڵاتیدا دور لە پرسەنیشتمانیەکان و بیروڕای لایەنە سیاسیەکان ، بەهۆکاری پەیوەندی پارتەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ڕوسیاو چەند ولاتێکی دی  بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان" کاری بازرگانی ئەنجامداوە کەلە %90ی  پەیوەندیەکان و کارە بازرگانیەکان لە بەرژەوەندی حیزبیدابوەو ئامانجی خزمەتکردن بە خەڵک و حکومەت نەبوە هەروەك چۆن لە مێدیاکانەوە بیندراو بیسترا 50 ملیۆن دۆلاری لە وڵاتی تورکیا قەرزکرد بەناوی حکومەتەکەیەوە، زۆرێکی دی کە کاربەڕیکاران وەك پەرلەمانتار و وەزیرەکانی حکومەت بە ئاگان هەڵەی تری ئەنجامدراوە، پێویستە لەم ساتەوەختەدا بۆ ئەرکەکانی داهاتو  لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بنەبڕکردنی دەستێوەردانی حیزبی لە کاروباری حکومەت ئەم نەریتە تاکڕویە کەسی حیزبیانە و کۆتاهی بەهەمو چێشمەچێش و ناکۆکیەکان بهێندرێت و بەزوترین کات  حکومەتێکی یاسایی ڕزگاری نیشتمانی دامەزرێت بە پەیکاری نەتەوەیی پەیوەستبێت لەگەڵ ئامانجە نیشتمانیەکان .   

سەرۆکایەتی پەرلەمان"  هەرێمی باشوری  کوردستان
ئایا بونی پەرلەمان و سەرۆکی؟  لەژێر فشاری حیزب و بڕیاری تاکڕەوی پارتیدابێت لەبەرژەوەندی گشتیدایە ؟ (بێگومان نەخێر)  کە بە زەبری هێزو چەك  نەهێشتنی بەردەوامی د.یوسێف لە ئەرکەکانی ؟  بونی تا چەند بەسودەو دەبێت چاوەڕوانی چی لە ئەوسەرۆکی پەرلەمانەبکرێ کە لەژێر فشارو هەڕەشەی حوکمێکدایە دیکتاتۆرەکان ئەنجامیانداوە "  هەروەك ساڵی 1933 لە ئەڵمانیا ئادۆلف هیتلەر پەرلەمانی پەکخست و خۆیکرد بە خاوەنی هەمووبڕیارێك ئەنجامەکەشی جەنگێکی چەند ملیۆن قوربانی  وێرانکردنی دەیان شاری وڵاتان بەتایبەت ئەڵمانیا.  بەو پێوەرە سیاسیەیی پارتی دەسەڵاتی لە حکومەت بەهێزترەو زۆرینەی بڕیارەکانی سەرۆکایەتی  ئەنجومەنی وەزیران و پەکخسنی پەرلەمانە  هەربۆ هەڵوەشاندنەوە باشە .  لەکۆتاهیدا دەڵێم ، بەو جۆرەی خەڵك لەجاوەڕوانیدایە" دەبێت خێراکەین چونکە زۆرمان ماوە"  لەپاش دامەزراندنی  حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی کاری گرنگترمان دەبێت ئەویش یەکخستنی هێزی پێشمەرگەو  هەوڵدان بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەکان و گەرانەوە بۆ ناوچە دابرێندراوەکان و  بەرگری کردن لە تەواوی سنوری هەرێمی باشوری کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە