فەرەیدون عەبدولقادر هەڕەشە دەکات و دەڵێت مندالەکانیشت دەکوژم

Wednesday, 08/11/2017, 22:32

23308 بینراوە


فەرەیدون عەبدولقادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و  دەستەراست و راوێژکاری مەسعود بارزانی، ئەو کابرا بەدڕەوشتەی کە لە دەریشەوە هەر خەریکی کاری ناشرین  بوو، دوای راپەڕین کە گەڕایەوە بۆ کوردستان، بەدەردی عەرەب دەڵێ: (رجعت حلیمة الی عادتها القدیمە)، واتە حەلیمە خانم گەڕایەوە سەر پیشە و خوەکەی جارانی خۆی.
داوا لە خوێنەران دەکەم کە لێم ببورن  ناچارم  لە هەندێک ئەدەبیات لابدەم و قسەی دڵی ئەو خەڵکە و رەوشتی ئەم کابرایەتان بۆ باس بکەم، هەرچەندە ئەوە زمان و کەلتور و فەرهەنگی من نییە ئەو وشانە ریزبکەم، بەڵام ناچارم وێنەی راستەقینەی فەرەیدونتان پیشان بدەم، ئەگەر ئەو وشانەی لێدەربکەم مانای وایە  فەرەیدونم بە باشی پێناسەنەکردووە.
فەرەیدون عەبدولقادر لە دەرەوە هەرچی کاری ناشرین بوو دەیکرد، ئەگەر دەستی بە نامووسی ژن و کچانی لادێکاندا نەگەیشتبایە  ئەوا دەچووە لای (ئاژەڵ).
کە لە ئەبوغرێب گیرابوو، بڕۆن لە  عومەری سەید عەلی بپرسن، هەر خەریکی سیخوڕی بوو بە سەر زیندانییەکانەوە، لە رێگای بەڕێوەبەری زیندانەکەوە پارەی سیخوڕی وەردەگرت، هەرچییەک لە زینداندا رووی بدایە و بگوترایە، فەریدون  دەیگەیاند، کە  لە زیندان هاتە دەرەوە یەکێک بوو لەو زیندانییە دەولەمەندانەی، کە پارەیەکی زۆری دەستکەوت، فەرەیدون عەبدولقادریش لە زینداندا سیخوری دەکات و بازرگانی بەسەر زیندانەکانەوە دەکات، کەچی دەڵێ من دەستم رەنگین بووە، لە زینداندا گۆرەوی و تەسبیح دوریوە پارەم پێ پەیدکردووە، ئەمەشی بە خەبات و بە کوردایەتی بۆ نووسرا. ئەم زیندانیی کردن و هاتنەدەرەوەیەی، رووداوێکی سەیری هێنایەوە بیرم، کە پۆلیس کابریەکی نێرباز لە سلێمانی دەگرن، بە ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس دەیبەن بۆ لێپرسینەوە، لە پشتەوە هەموو خەڵکی دەیبینن، ئەویش هیچ خۆی تێک نادات، هەڵدەستێتە سەرپێ و دەست دەکات بە (سرودی ئەی رەقیب). فەرەیدونیش کە هاتە دەرێ وەکو سرودی ئەی رەقیبەکە بە کوردایەتی بۆی تۆمارکرا و جەلال تالەبانی کردی بە کادێر و ئەندامی پێشکەوتووی یەکێتیی، بەردەوامیش پەیوەندیی بە بەعسەوە هەبوو.
لە دوای راپەڕین دیسان بەختی فەرەیدون جارێکی تر  کرایەوە بوو بە پیاوی ئیتیلاعات، بوو بە بازرگانێکی گەورەی بێویژدان، بوو بە دزێکی بێشەرم، لە رابواردن و داوێنپیسی تێری خوارد، ئینجا چوو ئوتێلی دانا بۆ رابواردن و پارە پەیداکردن، قومارخانەی کردەوە بۆ دەستبڕین، چەندین ماڵ و موڵک و زەوی داگیرکرد، ئەوەی بەرپرسەکانی یەکێتیی کردوویانە ئەم بە زیادەوە دەیکرد.
لەو دواییەدا مەسعود بارزانی زانی فەرەیدون هەرچی چاکە و جوانیی بێت تێیدا نییە، کردی بە راوێژکاری خۆی، فەرەیدون کەسێکی بێ کەسایەتیی، دەمپیسە، خۆ پارتیی و یەکێتیی پێویستییان بە کەسانی شەریف و پیاوی ناو پیاوان نییە.
لە سەرو بەندی پرۆپاگەندە و ئاڵۆزی نێوان پارتی و گۆڕان، فەرەیدون دەچێتە لای  نەوشیروان، پێشنیار و داوای لێدەکات، لەگەڵ پارتییدا نەرم و نیان بێت، سیاسەتی میانڕەوانە دەببینێت، نەوشیروان گوێی لیدەگرێت، تا تەواو دەبێت ئینجا پیدەڵێت: ئەرێ فەرەیدون مەلهاکەت لە چیدایە!؟ دەستکەوتی باشت هەیە؟!
خوێنەری بەڕێز ... وەکو لەسەرەوە وتم داوای لێبوردن دەکەم کە لەم کورتە نووسینەدا چەند وشەیەکی ناشرین و قێزەوەندم بەکار هێناوە، بەڵام ئەو وشانە بە قەد باڵای فەرەیدونن دامدڕیوە، پڕ بە پێستی خۆیەتی، ئەگەر برواناکەن گوێ لەو زمان و دەمولەوسەی بگرن کە لەو تەلەفونەدا چۆن کەوتۆتە شەڕە جوێن، قسە بە ئاسۆ ناوێک دەڵێت، کاتێک ئەو ئاسۆیە داوای مافی خۆی دەکات و فەرەیدون پارەی خواردووە و نایداتەوە.
سەرنج بدەن چۆن هەڕەشەی کوشتنی لیدەکات، جنێو بە دایک و کەسی دەدات، نەک تەنیا لە خۆی لە ماڵ و منداڵەکەی! ئەمە گەورەترین تاوانە، کەسێک راوێژکاری  سەرۆکی پێشووی هەرێم بێت، ئەو زمانپیسە بێت و هەڕەشە و گوڕەشەیە بکات! هەڕەشەی ئەنفالی خێزانێک دەکات!
(لەسەرەوە ئەگەر ڤیدیۆکە ناکرێتەوە، لێرەوە کلیکی بکە و گوێی لێبگرە).
جنێوە پیسەکانی شایانی نووسینەوە نیین، تەنیا خۆتان گوێێ لێبگرن و ببنە حەکەم بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایەتیی فەرەیدون عەبدولقادر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە