بنەماڵەى تاڵەبانى بردیانەوە یان بەرزانیە کان ؟

Wednesday, 08/11/2017, 23:44

2116 بینراوە


ڕۆژى16 ئۆکتۆبەر ئەوڕۆژەى خێڵى بارزان و هاوئاوازە کانیان بەرهەمى ڕیفراندۆمە دۆڕاوەکەیان بە جیهان فرۆشتەوە گوێیان لەقسەى کەس نەگرت ئەو ڕۆژەى تاقمەکەى بنەماڵەى بارزانى ئینزارى سوریان درایە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەو ڕۆژەى کەرکوکى تیا فرۆشرا حشدى وەحشى بەڕێنماى هێزە فشۆڵەکەى بنەماڵەى تاڵە بانى کوردیان کرد بەپەندى زەمانە وەک پێشینانى خۆیان .
ئەم دوو بنەماڵەیە بەدرێژای ئەو ماوەیەى کەشۆڕش یان کردوە سەرەڕاى ئەو هەمو گرفتەى کە هەبوە لەو شۆڕشە شکست خواردوەدا  وەک دڕک وان لەجەستەى میلەتى ڕەشو ڕوتى کورددا ،ئەم دوو بنەماڵە یە وەک گرێی شێرپەنجە وان بۆجەستە هیلاکى ئەم میلەتە. چونکە ئاوى ڕونى کوردایەتیان گۆڕیوە بۆزەلکاوى بنەماڵەى، لێوان لێوییان کردوە لەگەراى چە پەڵیان لەناو ئەم نەتەوە غەدر لێکراوە جۆرێک لەشێرپەنجە دروست بوە کەتەنها بەشۆڕش بەسەر پان کردنەوەى مارەکانى دەسەڵات خەڵک یان جڤات ڕزگارى ئەبێت لێیان ،
چونکە هەر بنەماڵە یەکیان لەشکرێک دەروێش ولەشکرک ێک لەچڵکاو خۆریان لەدەورە کۆمەڵێک شە قاوەن بەربونەتە جەستەى هیلاکى ئەم نەتەوەیە ئەمانە هەتاوەکو گەرایەکیان بمێنێت ئێمەى ڕەشو ڕوت ئێمەى داماو نەجات بونمان مەحاڵە لەم میکرۆبانە محاڵە دەبێت نەوەى نوێ دروشمى فەرەنسیەکان هەڵبگرن کەدەیان گوت سەریان پان بکەنەوە سکیان هەڵدڕن  بەڕیخۆڵەکانى خۆیان لەسێدارەیان بدەن ئەم مافیاو گەندەڵ و گەندە خۆرانە پێیان وایە دەبێت خەڵک بسکیت بخوات لەباتى نان وەک چۆن ئەنتوانێت بەخەڵکى ئەو کاتى فەرەنساى گوتبوو بابسکیت و کێک بخۆن لەباتى نان 
ئەم دوو بنەماڵە مافیایە هەردوکیان دۆڕان لە 16 ئۆکتۆبەردا سەلماندیان بۆدونیا نەدەتوانن حوکم بکەن نەتواناى پارێزگاریان هەیە نەدەتوانن بەردێک لەسەر بەردێک دانێن لەم وڵاتەدا چونکە هەردوکیان تاقمێک دزوچەتەن تاقمێک هەمەجى و ڕیگرن تاقمێک دەشتەکى و خوێن مژن تەنها خەمیان گیرفانیانە نەک قەزیەى میلەتێک ئەمانە بۆهەمو دونیان سەلماند کەپیاوى قانون و حوکمدارى نین بەڵکو پیاوى دەبەنگ و نەخوێندەوارو دەمار گیرو ڕیگرو دزو چەتەن دەنا 25 ساڵ نەیان توانى کیانێک جوگرافیایەکى ئارام دروست بکەن لانى کەم بۆنەوەکانى خۆیان بەڵکو هەر خەریکى دزى و تاڵانى بون بۆیە خەڵک هاوردەکات عیبادى عیبادى 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە