ئەمڕۆ هەواڵی تیرۆرکردنی ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتیی کە تا ئیستا هیچ لایەن و راگەیاندنێک راستییەکەیان باس نەکردووە، بڵاودەکەینەوە، چاوەڕوان بن

ئەمڕۆ هەواڵی تیرۆرکردنی ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتیی کە تا ئیستا هیچ لایەن و راگەیاندنێک راستییەکەیان باس نەکردووە، بڵاودەکەینەوە، چاوەڕوان بن

قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی حەوت)

Thursday, 11.09.2017, 16:15

3596 بینراوە


 کۆنگرەی ٨ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان
ژیانی سیاسی قاسملوو:
قاسملوولە کۆنگرەی ٨ی ئەو حیزبەدا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کومیتە ناوەندی حیزب لیستی / فیکس / کە پێکهاتبوون لە کەسانی گوێلەمست ولایەنگری خۆی بە سەر کۆنگرەدا سەپاند.! پاش بەهاری ساڵی ١٩٨٨ز نزیک لە نیوەی ئەندامانی رێبەرایەتی وبەشێکی زۆر لە بەدەنەی ئەو حیزبە جودا بوونەوە!قاسملووش هۆشداری دایە بەشی جوێ بۆوە  کە، ئەو مافەیان نییە ناوی حیزبی دێمۆکڕات بۆ درێژە پێدانی خەباتی خۆیان کەڵک وەرگرن!(و: زۆر سەیرە ئێستێش ئەو میراتە هەر ماوە هەر لایەکیان خۆیان بە میراتگری ناوی ئەو حیزبە دەزانن! حیزبێک کە بیرۆکەکەی قەت لە سەر خاکی کوردستان گەڵاڵە نەکراوە، پرس ئەوەیە ئەدی بۆ داهاتوو چۆن وڵات بەڕێوە دەبەن؟ لە سەر قامیشە شەکرێک زگی یەکتر دەدڕن. دۆزی کوریان چۆن پێ چارە سەر دەبێ؟ ).
ئەوان قەت گوێیان نەدا بەو قسانە.بەرهەمەکەشی سەپاندنی شەڕێکی خوێناوی بوو بەسەر ئەو کەسانەی کە جودا ببوونەوە.ئەوان بۆ پێشگرتن لەو شەڕە لە هەر جێگایەک هێزەکانی قاسملووی لێ بایە خۆیان دوور ڕادەگرت. بەڵام لە یەکەمین هاتنەوەی هێزەکانیان بۆ ناو خاکی ئێران لە سنووری عێڕاق، هێزەکانی قاسملوو پێشیان لێدەگرن وشەڕ دەست پێدەکا وچەند کەسیان لێ دەکوژرێ/ ساڵی ١٩٨٨ز/ . تا ئەوکات کە قاسملوو زیندووبوو ئەو شەڕە داسەپاوە بەردەوام بوو. دوای ئەوەی کە تڕۆر کرا هێدی هێدی ئاورو گڕی شەڕی دوولایەنەی ئەو جووتە بەرەو کوژانەوە چوو  وئاشتی رووی تێکردن.
" لۆمپەن سالاری لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕاندا"

لە ژێڕ ڕێبەرایەتی قاسملوو:
سیستمی ئەحمەد تۆفیق لە دەیەی ١٩٦٠ز لە سەر دەرکردن ووەلانانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی پاک ودڵسۆزبوو کە خۆی سەپاندبوو بە سەر چوارچێوەی حیزبی دێمۆکڕاتدا. بۆیە ئەو کەسانەی کە فکری سوسیالیستی ودێمۆکڕاتیکیان هەبوو، هەروەها پێکەوە ژیانی جودا بیریان قەبوڵ بوو، گرفتی گەورەیان بۆ دروست دەبوو.هەر بۆیە لۆمپەنەکانی وەک: کەریم خاڵدار،متەلیبی داشقە چی،تاهیر شآکاک،رەمەزان عەجەم، کەماڵی کوڕی هاشمە کەچەڵ،یوسف گووشوارە، جەعفەر گووشوارە،رەحمان سینگ شێر،حوسێن مەسچدی، سمایل مەسچدی،عەبوو عیمادی،عەوڵا قوون چکۆلە وخەسرەوی کوڕی، عەلی خەجێ،حەسەن شآگووپ ، مەحەممەد گووگە و...دەگەیشتنە ریزی فەرماندەیی بۆ پێشمەرگە! ( و: چەند کەسێک لەو ناوانە پاشآن چەکی پێشمەرگایەتیان دانا و ئەماننامەیان وەرگرت و گەڕآنەوە ماڵی خۆیان لە مهاباد. ئەو چەند کەسە دوای ماوەیەک لە لایان حیزبەوە ترۆرکران!) هەرکام لە وانە شەعبان بێ مێشکێک بون کە ڕۆلێ مەزنیان گێڕآ بۆ پاراستنی سوڵتان!
ئەوکەسانە بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای خۆیان خەڵکێکی زۆریان سزادا! یان بۆ خۆیان سەرەڕۆبون ولێپرسینەوەیان دەگەڵ نەدەکرا! هەروەها ئەگەر کەسانێك ئەوان گومانیان لێکردبایەن بە بێ بەڵگە ودادگاییکردن، ئێعدام دەکران!هەروەها کاتی شەڕ دەگەڵ حیزبەکانی دیکەش بەوجۆرە رەفتاریان دەکرد!.چەکدارەکانی حیزبی دێمۆکڕات فێڕ بون دەچوونە شوێنی حاوانەوەی حیزبەکانی دیکە وهێرشیان بۆ دەکردن! تەنانەت ئەگەر ئەوان خۆیان رادەستیش کردبایە دەکوژران! لێرەدا ڕآپۆڕتێک لە سەر زمانی کەسێک کە بۆ خۆی شآهید بووە بە ناوی / س،م /  کە لە سەدان شەڕوئاڵۆزیدا بەشدار بووە دەگەڵ ئەوانی دیکە دەخەینە بەر چاوی خوێنەری دوورناس.

" گووتەی شآهید"
لە بەهاری ساڵی ١٩٨٢دوو فەرماندەی کۆمەڵە بە ناوەکانی رەحیم قادری وسولێمان رەحێمی (و: شەهید رەحیم قادری دۆستی سەردەمی میرمنداڵی من بوو.لە تەواوی ژیانمدا مرۆڤی ئاوادڵپاک ومێهرەبانم نەدیتبوو.هەر چەند لە ڕێبازی فکریدادوور لە یەکتر بوین، بەڵام دۆستایەیەکی خۆشمان هەبوو. من فکر ناکەم هیچکەس دڵی لەو مرۆڤە شکابێ. بە شەهید بوونی زۆر پەرۆش بووم. قەت ناتوانم فەرامۆشی بکەم. بەداخەوە ئاوا تووشی ئەو لۆمپەنانە هات.رەوانی شآد بێ). ڕۆژێک ئەوانەو چەند چەکداری دیکەی کۆمەڵە بۆ سەیران ونان خواردن دەچنە بازاڕی / قەرەداغ / لە نزیک شاری مهاباد.
لەوکاتەدا چەند چەکداری حیزبی دێمۆکڕات بە ناوەکانی یوسف گووشوارە وجەعفەر گووشوارە لە فەرماندەکانی حیزبی دێمۆکڕات بە هێزێکی زۆر کەمینیان بۆ دادەنێن. کاتێك کۆمەڵەکان دەگەنە چەند میتری ئەوان، یوسف گووشوارە تفەنگیان رووبەڕوو ڕادەگرێ ودەست بە جنێودانیان دەکا!رەحیم قادری بە نیشآنەی تەسلیم بون هەردووک دەستی بەرزدەکاتەوە وبە هاوڕێیەکانی دەڵێ: تیرئەندازی مەکەن.
لەو کاتەدایەکەمین فیشەکی جەعفەر گووشوارە بەرەو باغەڵی رەحێم دالێ دەدرێ!ئەگەر سەردەمێک گۆڕێ ئەو شەهیدە توێکاری بۆ بکرێ، شوێنی فیشەک لە ژێڕ باخەڵی وەدا دەردەکەوێ ونیشآنی دەدا کە دەستی بەرزکردۆتەوە!پاشآن سولێمان رەحیمی هەروابە هاسانی شەهید دەبێ! لەو ماوەیەدا چەکدارەکانی کۆمەڵە کە زیندووماون ودەتوانن چەکدارەکانی حیزب بە تفەنگی / کالیبر ٥٠/ کە لەحاڵی هاویشتنی فیشەک دابوو، بپێکن و بکوژن . پاشآن لە ناوچەکەدا هەڵدێن.لە درێژەی ئەو شەڕەدا لە نێوان حیزب وکۆمەڵەدا کەشوهەوای شەڕ دروستبوو. هێزەکانی کۆمەڵە لە مقەڕڕی حیزب لە گووندی / دەرمان / داگیر دەکەن و٤ کەس لە حیزبیەکان دەکوژن. هێزەکانی دێمۆکڕات چەند کەسێک لە لایەنگرەکانی بێ چەکی کۆمەڵە لە گووندێکی نزیکی مهاباد دەگرن وپاشآن دەیانبەنە زیندانی حیزب. یەکێک لەوان بە ناوی / ع،س / بۆ خاوەنی ئەو بابەتە ئاوا دەگێڕێتەوە:
کاتێك کە ڕآدەستی بەرپرسانی زیندانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان کراین،بەرپرسی زیندان لە پێشمەرگەیەکی پرسی؟ ئایا لە ناو ڕیگادا نەتانگاون! چەکدارەکە گووتی: نەخێر. بەرپرسەکە دەڵێ. قوڕتان بە سەر بۆ ئەو کارەتان نەکرد.؟ ئاخر ئێوەش بە خۆتان دەڵێن: دێمۆکڕات!

" جودایی سیاسەت لە ئەخلاق لە دەساڵ رێبەرایەتی قاسملوودا"
ئەرەستوو دەڵێ: مرۆڤ گیانلەبەرێکی باوەڕمەندە بە ئەخلاقە، بۆیە پێویستیی ئەو بە سیاسەتێكە کە لێواولێو بێ لە ئەخلاق:
بەشێک لە پرسی جودایی سیاسەت لە ئەخلاق میراتی قاسملووبوو، کە ئاوێتەی تان وپۆی بەدەنەی دێمۆکڕاتەکان بووە. ئەوە بە هەڵكەوت نییە کە دەبینین دێمۆکڕاتەکان لە جیاتی شڕۆڤە ورەخنە گرتن لە سیاسەتی حیزبەکانی دیکەی جودابیرلە خۆیان دەست دەکەنە چووک نواندن وخۆ بە زلزانی وشآنتاژ. تەنانەت کەڵكوەرگرتن لە وێنەی فتۆشآپ! ئەو کەسانەی کە لە رێبازی رەخنەی زانستی وهاوچەرخدا، دور لە راستی بێژی توانای توانای بەر بەرەکانیان نییە، ئەو مافە بە خۆیان دەدەن کە لە گۆڕەپانێکی دیکەدا کە زیاترلیی شارەزان نەیارەکانی خۆیان کش ومات بکەن!
سیاسەتی جودا لە ئەخلاق لە / ئەحمەد تۆفیق / وە دەستی پێکرد! ولە سەردەمی سیاسەتەکانی قاسملوودا کامڵ کرا!تەنانەت فورموولەش کرا!ئەو لێکدانەوەی هەڵەی درووشمی / سیاسەت هونەری مومکینە/ رێکاری جودایی لە ئەخلاقی ڕەچاوکرد!لە سێدارەدانی سەرەڕۆیانەی هێزەکانی دەوڵەتی، گرتن وئێعدام کردنە لایەنگرەکانی گرووپە سیاسیەکان وچالاکانی سیاسی لە کوردستان وهەروەها جورمی لایەنگریی جودابیرەکان، ئێعدامی دیلەکان وبریندارانی کۆمەڵە وهیندێک دەست درێژی جینسی بۆ سەر تەرمی پێشمەرگە کچەکانی کۆمەڵە لە خۆرئاوای شاری ورمێ وشآری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٥ زایینی بووە.!
لە ماوەی دە ساڵ سەردەمی رێبەرایەتی قاسملوودا ئەو رووداوانە پەیتا پەیتا دووپات دەبوونەوە!سەدان بابەتی ئاوا بە شێوەی بەڵگە ونووسراوە بونیان هەیە. زۆربەی چەکدارەکانی ئەو کاتی حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە هەروەها هەزاران کەس لە خەڵكی ناوچە شآهیدی ئەو رووداوانەی دێمۆکڕاتەکانن!بەڵام هیچ کات، هیچ کەس لە بەر خاتری ئەو جینایەتانە سزا نەدران! ئەگەر قاسملوو ئاگای لەو رووداوانە نەبووە کە هێزەکانی ژێر فەرمانی وی ئەنجامیان داوە، نیشآنەی ئەوەیە کە کەسێکی نائاگا وگێژبووە. کە نەدبوا خاوەنی ئەو پلەوپایە بێ کە هەیبووە. ئەگەریش ئاگای لەو جینایەتانە بووە، حاشآی لێکردوە! تەنانەت ئەگەر بۆ خۆی دەستوری ئەو کارانەی دابێ یان چاوپۆشی لێکردبێ، بۆیە بەرپرسایەتی ئەخلاقی وحیزبی وتەشکیلاتی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو. بە گووتەی برتولیت برشت کە دەڵێ: ئەوەی نازانێ ، نەزانە، بەڵام دەزانێ وخۆی لێ لادەدا جینایەتکارە.

" کاریگەری فەرهەنگ وئەخلاقی دەرەبەگایەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی قاسملوودا"
قاسملوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی درووشم وڕێبازی / مەبەست ئامرازەکان دەپێکێ / لە شێوە گەلی جۆراوجۆرکەڵکی وەردەگرت!دەرەبەگەکانی کوردستان لە سەردەمی ئاغاوەتیدا رەقیب وبنەماڵەکانی ژێر دەستی خۆیان دەدایە بەر تەشەری ناحەزوچوک کردنەوە! ئەو رێکارە بۆ بەردەوامیی توانای دەرەبەگەکان کاریگەری خۆی هەبوو بۆیە پێگەی دووژمنانی پێ لاوازدەبوو وژێردەستەکانیشیان بە قەبوڵکردنی ئەو تانەو تەشەرانە، بۆ خۆیان خۆیان بچووک دەدیت.تا قەت بیر لە ئەربابەکان نەکەنەوە.ئەوڕێکارە هێدی هێدی بە پێی کات وسەردەم لە نێوان ژێردەستەکاندا دەبوو بە کردەوە! ئەوانیش ناز ناوەکانی خۆیان بە پێشگرەو پاشگرەی ناوەکانیان دەلکاند!هەتا ئەوڕۆش لە نێوان تاقمێک لە بنەماڵەکاندا بوونیان هەیە وتەنانەت لە ناو ناسنامەکانیشیاندا رەنگی داوەتەوە.بۆ نموونە: زوڕنا ژەن، کیسەڵی،گوێ درێژ،مێڕووخۆر...
قاسملوو بۆ ئەوەی نەیارەکانی لە مەیدان دەربکا، فیلی یادی هیندوستانی دەکرد!ئەوەی کە لە سەردەمی منداڵیدا وگەنجیدا لە ناو بنەماڵەی باوکی وەک بیری دەرەبەگایەتی وئاغاوەتی بون دەستەواژەی / وسووقولدیوان / یان موحەمەدخانی بۆ یارمەتی خۆی بە کار دێنا. لەورێبازەدا توانی سەرکەوتووبێ. هەر بۆیە / پەیرەوانی کۆنگرەی چوار یان تاقمی ٧ کەسی / بە جاش وخایین پێناسەدەکرد. هەروەها رێبەرایەتی شۆڕشگێڕی بە / لادەر / وشێخ عێزەددینیشی جار جار بە کومونیست وجار جاریش بە ساواکی بە خەڵکی ساویلکە دەناساند. ڕێبازی فکریی پلپۆتی ودۆنکیشۆتی دەدایە کۆمەڵە.
ئەو ناووناتۆرانەی ئەدەبیاتێکی هاوچەرخ ودەوڵەمەندی نەدەدایە کورد. ئەگەر چآو لە ئاڕشیوی رادیو حیزب لە دەیەی ٦٠ بکەین وپێیدا بچێنەوە ئەو ناووناتۆرانی لە لایان قاسملووونزیکەکانی کە دژی جودا بیرەکانیان بون بە کار دەهێنرا!ئەگەر هەموویان کۆ بکرێنەوە دەبنە پێڕستێکی سرنجڕاکێش!
تێبینی: شەعبان بێ / مێشک / یان بێ موخ یەكێک لەو لۆمپەنانەی سەردەمی شای ئێڕان بووکە دارودەستەی هەبوو، ئەوانە چەقۆ کێش وپیاوکورژ بون کە شای تازە لە سەرکار بە ناوی موحەممەد رەزا شا، پشتگیری دەکردن. هەر ئەوانە بون کە دەوڵەتی / موسدیقیان / رووخاند وشآیان بە یارمەتی بیانی هێنایە سەرکار. ئەو کارە لە مێژووی ئێڕاندا بە کۆدتا ناسراوە.پاشآن شەعبان بێ مێشک دوای شۆڕشی گەلانی ئێڕان هەلاتە ئامریکاو لە وێ تۆپی.

" میراتی قاسملوو"
قاسملوونە  تەنیا بۆ پەروەردە وڕآهێنانی مرۆڤی شۆڕشگێر گرینگیی تایبەتی نەدەدا، بەڵکوم بۆ لابردن ولادانی ئەندامانی بوێروڕاستگۆ وسیاسیکار، کەش وهەوایەکی بە دڵی خۆی دەخوڵقاند! تا حیزب بکەوێتە دەست کەسانی بێ موڕآڵ وناسیاسی شآرلاتان ونزم نفس وزمان لووس وچووکەڵەی بە ناو سیاسی. لە ژێڕ ڕێبەرایەتی ١٦ ساڵەی ویدا حیزب لە ڕێبازی کومیتەی شۆڕشگێڕی وەک کەسانی: سلێمان موعینی،سامایل شەریفزادە، مەلائاوارە، قادرشەریف و...دوور بکاتەوە وراستگەرایی سووننەتی بە سەر حیزبدا زاڵ بکا.
قاسملوو نە تەنیا جێگای ئەحمەد تۆفیقی گرتەوە بەڵكوم کەسایەتی ئەوی لە خۆیدا دووبارە بونیاد نایەوە!هەرچەند لە کەش وهەوای دوای ویدا لە نێوان دێمۆکڕاتەکاندا ئاشتی روویدا، بەڵام ئەو یەکبوونە بە دروستکردنی ناوەندگەرایی نا دێمۆکڕاتیک زۆری نەخایاند کە لە ساڵی ٢٠٠٦ز جوێ بوونەوەیەکی مەزنتر داوێنی حیزبی گرتەوە!ئەولێکترازانە هیچ وێچونێکی دەگەڵ کومیتەی شۆڕشگێڕی حیزبدا نەبووە. چوون کومەتەی شٶيشگێڕی لە ئامانج وسیاسەتەکانی سووننەتی جیاوازبوو، کە تێیدا بەها سەرەتاییەکانی شۆڕشگێری بون ورزگاری میللی ودادوەری کۆمەڵگایی بە قوربانی سکتاریسم / حیزب گەرایی/ وباندبازی وهێزخوازی بۆ لای خۆی رادەکێشآ.
هیچکام لەو دوو بەشە جوێ بۆوەی حێزب توانای بەرۆژ کردن نوێ بوونەوەودابڕان لە میراتی ئەحمەد تۆفیق وقاسملوویان نەبوو.هەر چەند ئەو دوو کەسە دووژمنی یەکتر بون بەڵام لە کۆتاییدا بە پێداچوونەوە بە خۆیاندا شکڵی دروستکراوی روح وناوەڕۆکی سەردەست وحاکم بە سەر حیزبدا بەردەوامیان بە ژیانی حیزبی دەدا!هەر وەک بنە ماڵەی بارزانی بە بەکرێگرتنی سەدان قەڵەمفرۆش نەیتوانی بەرهەمێکی نوێی تێئۆری وبونیادنانی کۆمەڵگایەکی مرۆڤ دۆستانە ورزگاریی نەتەوەیی پێک بێنن!تا باشووری کوردستان لە زلکاوی دواکەتوویی وجیاخوازی ووەحشیگەری سەدەی ناوەڕاست دوورخەنەوە! دووحیزبی دێمۆکڕاتیش نەتەنیا هەنگاوێکیان لە سەر رێبازی بڵاوکردنەوەی هزری رووناکبیری وشۆڕشی فەرهەنگی نەهاویشتووە! تەنانەت بوونەتە وەدووی کەوتووی بنەماڵەی پاشکەوتووی بارزانی!
لە نووسینی: رێزدارنەوید دانش پوویان.
وەرگێڕانەوە بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی
سندوقی : کوردستانپۆست.




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4/5)