پارتیی و یەکێتیی هەردووکیان بە دوو شێوەی جیاواز داعشە زیندانییەکان ئازاد دەکەن

Friday, 11.10.2017, 21:50

4443 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسیی پارتیی، لە هەولێر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا دوای شەڕی پردێ ئەمەریکا هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەمالەی بارزانی بڕیوە، بەتایبەت لەگەڵ مەسرور بارزانی، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کەوا زانیاریی بە ئەمریکا گەیشتووە گوایە بە فەرمانی مەسرور زۆربەی زیندانییە داعشەکان ئازادکراون و بە جلی کوردییەوە چەکی قورسیان پیداون و شەڕی دژی حکومەتی عێراقی پێکردوون، سەرچاوەکە دەڵێت هەرچەندە ئەمەریکا بەڵگەی تەواویی لەبەر دەستدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیستا بەردەوام بەدواداچوون لەسەر ئەم کارەی مەسرور و پارتیی دەکات، کە چۆن کارێکی وایان کردووە لەکاتێکدا بە ئاگاداری ئەمەریکا ئەو داعشانە لە زیندانەکانی پارستندا گیراون و بەشێکی زۆریان لەو داعشانەن، کە ئەنفالی شەنگالیان کردووە و دەستیدرێژیان کردۆتە سەر کچ و ژنانی کوردی یەزیدی. ئەمەریکا ئیستا دۆکۆمێنت و زانیاریی بەڵگەدار کۆدەکاتەوە، تا لە پاشەڕۆژدا  مەسرور و مەسعودی باوکی و بەرپرسەکانی دیکە بدەن بە دادگا، چونکە وەک هەواڵ گەیشتووە لە حاڵی حازردا بەشێکی زۆر لەو داعشانە چوونەتە ناو تورکیاوە، تورکیاش رەوانەی دەرەوەی کردوون، یان هەندێکیان نێردراون بۆ وڵات و ناوچەی دیکە، کە داعش لەوێدا چالاکییان هەیە.
هەروەها سەرچاوەیەکی نێو دەزگای دژە تیرۆر بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا یەکێتیش هاوشیوەی پارتیی بەشێک لە داعشە زیندانییەکانی خۆییان ئازاد کردووە، بەو مەرجەی ببن بە حەشدی شەعبی. سەرچاوەکە ئاوای بۆ کوردستانپۆست گێڕایەوە، کە یەکێتی زیاتر لە ۲۰۰ چەکداری داعشی لە زیندانەکان ئازادکردوە، چەک و تەقەمەنی پێداون و لە ناوچەی داودەی سەر بە قەزای دووزخورماتوو جێگری کردون٫ ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ حکومەتی عێراقیش ڕێککەوتووە چەند هێزێکیان هاوشێوەی حەشدی شەعبی بۆ دروست بکەن.