کێ شەرەفی یەکەم گروپی دژایەتی دەسەڵاتی مافیای باشوری کوردستان پێ دەبڕێ.

Saturday, 11/11/2017, 18:20

4176 بینراوە


دژایەتیکردنی دەسەلاتی یەکێتی و پارتی لە سەر ئاستی کەسی ، هەر زوو دەستیپیکرد ، لەگەڵ دورستبوونی ئەو دەسەڵاتە خەڵکی هۆشیار بێ پسانەوە دژیان وەستانەوە ، چونکە دەسەلاتێکی دژە خەڵکی و دژە دیموکراسی بوون و بەردەوامیشن لەسەر ئەم رێبازە چەپەڵە.
کوردستانپۆست وەک یەکەم کاری رێکخراوەیی و میدیای ، تاکە سەکۆیەک بوو کە لەوێوە پیلانەکان و نهێنییەکانی ئەو دەسەلاتەی کەشف دەکرد.
بەرێوەبەری ئەم ماڵپەرە گرنگە و بوێرە بە هاوڕێیەتی ستافە لە خۆبردووەکەی، زۆر شیلگیرانە وبێ منەتکردن لەسەر کەس ،هەمیشە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵک دان و، بێ پسانەوە یەکێتی وپارتیان ریسوا کردووە و ، لە بەردەم ئازادی و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان لە هەموو بڕگە زەمنییەکاندا ئەوانیان بە ئاستەنگی گەورە داناوە.
زۆر کەس و لایەن ئەو بانگەشەیە دەکەن کە گوایە ئەوان تاکە کەس و کەناڵ بوونە دژی دەسەڵاتی چەپەڵی یەکێتی وپارتی وەستاونەتەوە و بەمە دەیانەوێت راستییەکان چەواشە بکەن و، لە ئەرکی مێژوویی و گرنگی کوردستان پۆست کەم بکەنەوە.
کوردستانپۆست بوو پیرۆزی بنەماڵەی دەسەڵاتداریی ناو پارتی ویەکێتی نەهێشت و وەکو خۆی خستە بەردەم خەڵکی کوردستان کە چەندە لە ئاستیکی ریسواییدان.
لە مێژووی رۆژنامەگەریی ئۆپزسیۆنی راستەقینەدا، کوردستانپۆست ئێستاسێ لەگەڵدا بێت پێشەنگایەتی دەکات.
لەسەر لێکۆڵەرەوان و توێژەوەرانە ، وەک بابەتێکی گرنگ بە مێژووی کوردستانپۆست دابچنەوە ، لا بکەنەوە لە مێژووی پڕ بوێریی و دۆکمێنتاریی و هەڵوێستی مەردانە و خەمخۆری بۆ خەڵکی کوردستان ، بێ ئەو لاکردنەوە قسەکردن لەسەر رۆژنامەوانی ئۆپەزسیۆن هەر توێژینەوەیەک یا قسەکردنێک ، کەموکوڕییەکی گەورەی تێدەکەویت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە