ئەوپشتیوانیە نێودەوڵتیە گەورەى بەدەستمان هێنابو دەرئەنجامى عاقڵى سەرکردە کانى کوردستانى باشور نەبوو.

Sunday, 12/11/2017, 16:26

2265 بینراوە


ئێمەى میلەتى کورد بەدرێژاى سەدەى ڕابردو زۆر نشێو سەرکەوتنمان دیتوە  تاقی مان کروەتەوە هەریەکەشمان بەپێی مەوقعیەتى خۆمان پرشکى ئەو ئاگرەمان بەرکەوتوە وەبوین بەبەشێک لە قوربانى ئەم سوتماکەى هەمیشە بەرۆکى گرتوین بەبێ ویست و ئارەزوى خۆمان .
لەهەریەکە لەو وێستگانەدا کۆمەڵێک خەڵکى فێڵبازو زۆرزان سوارى شەپۆلى عاتیفەى جەماوەر بون خۆیان کردوەتە کەواسورمان بەبێ ئەوەى هیچ کامێکیان زیانى گیانى و مادى بەر کەوتبێت ئەوەى قوربانى داوە خەڵکى ڕەشو ڕوت نەگبەتى خێر لەخۆ نەدیو بوە وەکوڕو کاڵى ئەم نەتەوەیە بونەتە سوتەمەنى و ئەوانى تر هاتونەتە سەر حازر بونەتە دەسەڵات دارو خۆش ژیاون و خۆش ڕایان بواردوە بۆیە ماونەتەوەو ئێستەش جادەکەیان بۆپان بوە دەسوڕێنەوەو خەونى حوشترى دەبینن یەکێکیان حیساب بۆکەس ناکات یەکێکى دى دەستى دوژمن ئەگرێت یەکێ تر خۆى ئەفرۆشێت دونمونەى زۆر زەق کە پاشەڵى خۆیان و هێزە فشەڵە کانیانى هەڵدایەوە شەڕی شنگال بو وەشەڕی ئەودوایەى کەرکوک کە کونە مشکیان لێبویە قەیسەرى و بەناوى تاکتیکى سەربازیەوە کشانەوە کلک لەسەر شان ئەمانە هەرئەو ڕێوییانە بون کەوەختى خەباتى شاخیان لەئەشکەوتە کانەوە وەک جرجى برسی دەهاتن تەقەیان لە ئەمن و مونەزەمە ئەکردو وەک بەرزەکى بانان بۆى دەر ئەچون دواتر بەزەڕە زەڕ لەڕادیۆشکاوەکەیانەوە دەیان گوت چالاکیمان کردوە .ئاخر کام چالاکى ؟
ئەمانە لەدواى حەربی سەدامى گۆڕبەگۆڕلەگەڵ کویت جادەکەیان بۆتەخت بوو هاتن عاتیفەى ئەم خەڵکەیان جوڵاند بون بەکەواسور کاتێک ئەوان هاتن تاکو تەرا تەقە مابوو هەموى خەڵک کردى ئەمان لەکەرەجو تاران و سوریادانیشتبون خەونى حوشترانەیان دەدى ئەم وەز عەیان بۆخولقا ئێستەش دەچن کێلى سەردەشت و کاوە ئەشکێنن ڕۆژنامە نوسی نەگبەت تیرۆر دەکەن خۆیان بۆکوڕی فەقیرو هەژار عەرز ئەکەن .
نیشتمان ئەتک ئەکەن تاڵانى دزى و لاقەى دیموکراتى دەکەن ئیحترام لە بڕوانامەو مامۆستاى زانکۆو خوێندن ناگرن مامۆستا بێ موچە ئەکەن خۆبەدیوێکدا حەقیانە چونکە ئەمان دوژمن بەماریفەو زانستن دوژمن بەڕشنبیرو قەڵەمن وەستاو شاگردو بندیوارو گەوڕیان دەوێت ئاخر وەستا چۆن دەتوانێت قیادەى جەبهە بکات لە فەرهەنگى ئێمەدا وەستا دیوار دروست ئەکات نەک قیادەى شەڕو جەبهە بکات شێخ هى ناو تەکیەو زیکرە کەى ئیشى سیاسەتە  بۆیە حاڵمان جوانە لەکەرکوک وا د.عیبادى گەڕاندینیەوە بۆ 2004 لەسایەى سیاسەتى شێخ و وەستادا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە