جغسی بێرسیاڤی له‌سه‌ر چی تیروركرا ؟!

Wednesday, 11.15.2017, 13:03

29088 بینراوە


جغسی ئه‌حمه‌د سولتان ئاغا شێروانی، له‌ ماڵباتێكی شورشگێڕی گوندی بێرسیاڤی سه‌ر سنوری ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور بوو.
له‌ ساڵی 2006 له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌تی پاراستنی پارتی، كه‌ به‌ ئه‌مری مه‌سعود بارزانی له‌ گوندێكی ده‌وروبه‌ری شاری ئاكرێ، گه‌ماروو ده‌ده‌ن و دوای به‌رگریه‌كی زور تیروری ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كه‌ چی بوو؟
جغسی كه‌ كورێكی بالا به‌رزی چوارشانه‌یی یه‌، خاوه‌ن دوو ژن بوو، ژنی یه‌كه‌می كه‌ له‌ ساڵی هه‌شتاكان هاوسه‌رگیریان كردبوو، ئاموزای بووه‌، وكچێ لێده‌بێت، جغسی كه‌ له‌ ساڵی 2004 ژنی دووه‌م دێنێ كه‌ له‌ هوزی هه‌ركی بووه‌ و خه‌لكی شاری ئاكرێ بووه‌، ژنی دووه‌م لیێ ده‌كه‌وێته‌ كینه‌ ورك.
ژنی یه‌كه‌می كه‌ ئاموزایه‌تی، وه‌ك توڵه‌ له‌ جغسی، سل ده‌بێت وڕوو ده‌كاته‌ سه‌ری ره‌ش له‌ گه‌ل كچه‌ 14 سالانه‌كه‌یدا، دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ وه‌ك كاركه‌رێك خۆی وكچه‌كه‌ی له‌ دار الزیافه‌ی مه‌كته‌ب سه‌روك ده‌بن، نیهاد بارزانی برا نازداره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌ماحی كچه‌ 14 ساڵه‌كه‌ی ده‌گرێت وبه‌ بیانوی داڵده‌دانی ده‌یباته‌ مالی خۆی، دوای چه‌ند روژێك كچه‌كه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی و له‌ كچێنی ده‌دورێنێ وبه‌ حه‌مله‌ی ده‌كات ..
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ جغسی پێده‌زانێت، بریارده‌دات وه‌ك توڵه‌ ئه‌ندامێكی مالی بارزانی بكوژێت، به‌ تایبه‌ت نیهاد بارزانی یان كورێكی مه‌سعود، له‌و ماوه‌یه‌دا ترسێكی زور له‌ سه‌ر دلی مالی بارزان ده‌نیشێت، وجغسیش خۆی پر چه‌ك ده‌كات وڕوو ده‌كاته‌ شاخ به‌مه‌به‌ستی توله‌سه‌ندنه‌وه‌.
ژنه‌كه‌یشی بو ده‌رباز بوون له‌ توڕه‌یی مێرده‌كه‌ی رازی ده‌بیت به‌ پلانێكی نیهاد بارزانی كه‌ جغسی بیگرن و بیكوژن.
دوای ماوه‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌ت پارتی به‌ دوو مونیكاوه‌ جغسی له‌ گوندی بێرسیاف بانگ ده‌كه‌ن و به‌لێنی پێده‌ده‌ن هیچی پێنه‌لێن ته‌نها له‌ گه‌لیان سه‌ركه‌وێ وببرێته‌ لای سیداد بارزانی.
جغسیش به‌و مه‌رجه‌ رازی ده‌بێت كه‌ چه‌ك دانه‌نێت وله‌گه‌لیان سه‌ركه‌وت، له‌ رێگه‌ی جغسی گومان ده‌بات كه‌ بو له‌ناوبردن به‌دوایان ناردووه‌، بویه‌ كه‌ ده‌گاته‌ ده‌روازه‌ی شاری حه‌یری و باتاس، تاسێكی گه‌وره‌ی لێده‌بێت له‌وێ هه‌ردوو حه‌ره‌سی ئه‌وم لا وئه‌و لا به‌ بوكس ده‌درێت وده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ و به‌ په‌له‌ خوی ده‌كاته‌ ناو ئه‌و ره‌ز و باغه‌ چرانه‌ی له‌ باتاس هه‌ن وهه‌ر زوو خوی ده‌شارێتێه‌وه‌.
پارتی هه‌رچی هێزی مه‌كته‌ب سه‌روك پاراستن و هه‌والگیری دێنێ و حه‌ریر گه‌ماروده‌ده‌ن بویان نادوزریته‌وه‌، وجغسیش خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ماڵی كونه‌ هاوریێه‌كی له‌ حه‌ریر وله‌وێشه‌وه‌ بو سنوری سلێمانی.
تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ سنوری سلێمانی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌لام كه‌ ده‌زانێت پارتی له‌ رێگه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ پلانێكدان ده‌ستگیری بكه‌ن، ناچار ده‌بیت رووبكاته‌ گوندێكی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له‌وێش شوێنی ئاشكرا ده‌بیت، ناچار ده‌بیت به‌ره‌و قولایی پارتی بروات وله‌ ناحیه‌ی گرده‌سێنی ده‌شتی ئاكرێ ده‌گیرسێته‌وه‌ له‌ مالی كوره‌ خه‌زوری كه‌ ژنی دووه‌می لێیه‌.
دوای چه‌ند روژێك پارتی له‌ رێگه‌ی چه‌ند سیخورێكی سه‌ر به‌ پاراستن شوێنه‌كه‌ی بو ئاشكرا ده‌بیت كه‌ له‌ فلانه‌ ماله‌ و مالی خزمه‌كه‌شی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی له‌ شوێنیكی به‌رز و ته‌نیاده‌بیت، مه‌فه‌رزه‌یه‌كی تایبه‌تی پاراستن و هه‌والگیری پارتی كاتژمێر 12 شه‌و گه‌مارووی ماله‌كه‌ ده‌ده‌ن و داوا له‌ جغسی ده‌كه‌ن خۆی راده‌ستیان بكات، به‌لام جغسی بریاری به‌رخودان ده‌دات و شه‌ر ده‌كات وئاماده‌ نابیت خۆی راده‌ستیان بكات، تا دوو كاتژمێر شه‌ر و پێكدادان دوای ئه‌وه‌ی كوره‌ خه‌زوری بریندار ده‌بیت، خێزانه‌كه‌ی داوا له‌ خغسی ده‌كات بو ئه‌وه‌ی منداله‌كانیشی بریندار نه‌بن خۆی راده‌ست بكات، جغسیش بو ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری خانه‌واده‌كه‌ی نه‌بێ، رێگه‌ی مه‌رگ ومه‌ردایه‌تی هه‌لده‌بژێرێت ئاخرین ده‌ستی ده‌وه‌شێنێت و له‌ سه‌ر قاچ ره‌می مه‌فه‌رزه‌ ده‌كات و دوو تاوانباری گه‌وره‌ی پاراستن ده‌كوژێت و 4 تریش بریندار ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ گوله‌بارانده‌كریت و گیان ده‌به‌خشێت.
دوای تیروركردنی جغسی بێرسیاڤی، مالی بارزانی به‌وه‌ ناوه‌ستن، پروپاكه‌نده‌یه‌ك له‌سه‌ری به‌لاو ده‌كه‌نه‌وه‌ وبه‌ خه‌لكی ده‌لین ئه‌وه‌ كچی خۆی خراپكردووه‌ بویه‌ ئێمه‌ش كوشتمان!
له‌ كاتێكدا كچه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن نیهاد بارزانیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ری، وتیروركرنی جغسیش په‌یوه‌ندی به ترسی بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌بوو له‌ توله‌سه‌ندنه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ باوكی جغسی (ئه‌حمه‌د سولتان ئاغا بێرسیاڤی) یه‌كێك بووه‌ له‌ یاوه‌رانی مه‌لا مسته‌فا وكاتی خۆی مه‌لا مسته‌فای له‌ ماڵی خۆی شاردوته‌وه‌ له‌ ده‌ست حكومه‌تی رژێمی عراق وله‌ژێر مه‌نجه‌ل حه‌شاردرابوو، كوره‌كانی مه‌لا مسته‌فاش به‌و شێوازه‌ پاداشتی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.