مەسعود بارزانی ئەو پێشمەرگەیەی، کە شەڕی نەدیوە

Saturday, 18/11/2017, 6:13

10476 بینراوە


مەسعود بارزانی زۆر جار لە قسەکانییدا دەڵێت من پێشمەگەم، ئەمەش لەو کاتانەدایە کە هەست دەکات، وەک سەرۆکی پارتیی، وەک سەرۆکی هەرێم، وەک سەرۆکی عەشرەتی بارزان و سەرۆکی دزان، وەک سەرۆکی مافیاکان، هەموو ئەمانە کەسایەتییەکی ناشرینی بۆ دروست کردووە، ئیتر پێشمەرگەبوون دەخاتە ناو هەگبەی ئەم هەموو ناوانەوە، بە جلێکی لووسی ئوتوکراو، بەجامانەیەکی سووری لوولکراو، خۆی پێ قورس دەکات، کەسایەتییەک بۆ خۆی نمایش دەکات، گوایە کەسێکی ئازا و بەغیرەت و نەترس بووە، هەر واش بە ئازایەتی بۆ ئێستا و داهاتوو  دەمێنێتەوە.
----------------------
پێشمەرگەبوون وەک ئەرکێکی ئەخلاقی لای زۆر کەس بەتایبەتیی نەوەی شەهیدەکان بۆتە پیرۆزییەکی مێژوویی، مەسعودیش دەیەوێت لەو رێگایەوە خۆی بخاتە ناو ئەو مێژووەوە، هەموو تاوان و ناپاکیی و ناشرینییەکانی تری پێ بشارێتەوە، بەڵام چونکە کەسایەتییەکەی دەرەقەتیی گەورەیی مێژووی پێشمەرگە نایەت، ناتوانێت بە هیچ خۆی بکڕێتەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ کاریشیان لەسەر تێکشکانی کەسایەتیی پێشمەگرگە و مێژووەکەیشی کردووە پێشمەرگەبوون ناشرین بووە، بۆ خۆشی پێشمەرگە نەفرەت لەو مێژووەش دەکات، کە ئەم رۆژەی بۆ ئەمانە بەرهەم هێنا.
لەدوا پەیامیدا مەسعود ووتی: من هەر "پێشمەرگەم " داخۆ ئەم قسەیەی لە سادە بوونییدا بوو!؟ هەرچەندە سادەبوون بوێری دەوێت، ئەوەش لە مەسعودا نابینم.بەڵکو وەک وتم مەسعود وەک پڕوپاگەندە ی بۆ دەکەن و خۆی باسی خۆی دەکات لەتەمەنی ١٦ ساڵانەوە بووە بە پێشمەرگە.
 مەسعود کەسێکی دزێوە، لە قسە بێماناکانیدا کە هیچ کاتێک فکر یان بڕوابوونێک لەپشتێوە نەبووە، لەهەوڵی ئەوەدایە جوانی، خۆشەویستی، پاکی، ئارامی، ئازایەتی و بێمنەتی لە مردنمان بۆ بێنێتە سەر زمان.بەڵام هەر پاش قسە پوچەکانی کە دەیکات لە نێوان سۆرانی و بادینی و هەندێک ووشە کە بەدرێژای تەمەنی لە ئێران بەر گوێ کەوتوە قسەی پێدەکات دوای ئەوەی تەواو بوو لە قسەییدا، کە بەڕاستی زۆر کەم قسە دەکات لە چاو ئەو هەموو ڕیاکاریە کەبۆی دەکرێت.کارێکی تر دەکات کە هیچ پەیوەندی بە قسە پوچەکانییەوە نییە.
 ئێمە زۆر دوور ناکەوینەوە تەنها لە خاڵێک دەکۆڵینەوە کە لە ووشەیەک خۆی کۆ دەکاتەوە ئەویش "پێشمەرگە" یە.دەپرسین داخۆ لە کوێدا مەسعود تاکە ڕۆژێک پێشمەرگە بووە ؟ وەک یەکێک لە هزرمەندەکانی مەسعود " هێمن هەورامی" دەڵێ کاک مەسعود لە ١٦ ساڵییەوە لە چیابووە و پێشمەرگە بووە.
 لای د.جەمال نەبەز پێشمەرگە کەسێکە کە پێش بەمەرگ دەگرێت.خودی کارەکتەری پێشمەرگەش ئەو کەسە جوامێر و ئازاو خۆنەویستەیە، کە ژیانی خۆی لەپێناو خەڵکدا دەکاتە قوربانی.ئەگەر مەسعود هێندە عاشقی پێشمەرگایەتیە بۆچی ناڕوات شەوێک لە سەنگەرێکدا لە بارەگایەکدا ڕۆژبکاتەوە؟ ئەی بۆ کاتژمێرێک نابێتە پاسەوان، نۆکاوێک لێنێت و پەرداخ و قاپەکان بشوات، سفرە ئەستورە سورەکە داخات و دار بشکێنێت و کە باران باری سەربان بگێڕێت، کە بەفریش باری بەبەفر ماڵ بەفرەکە ڕاماڵێت و شێرە بەفرینەیەکی وەک خۆ یمان لە بەردەم بارەگاکەدا بۆ دروستکات.
 ئاخر دەبەنگی مەسعود لەوەدایە ئەو لە ژیانیدا ڕیزێک ئەسپێیی لە ناو گۆرەوی پوزەوانەکەیدا نەکوشتووە، جارێک جەولەیەکی نەکردوە، ئەنجومەن داینەمەزراندوە، شەوێک لە ماڵی خوا نەخەوتوە بە بەتانیەکی چڵکنی ماڵە جوتیارێک، دوو جار دەست نەنراوە بە ڕوویەوە کە پێی بڵێن پیاومان لەماڵ نییە و میوان ڕاناگرین، شەوێک بە برسێتی سەرخەوی نەشکاندوە، لە تراکتۆر نەکەوتۆتە خوارێ، بەپێ نەڕۆیشتوە، لەسەر چەمێک پشیلە شۆرێکی نەکردوە، ڕەتڵێک تۆپ بەلایەوە نەیداوە لە زەوی، دوایش لەتەمەنیدا لە کەمینێک، هێرشی سەر ڕەبایەیەکی نەکردووە، چونە ناوشارێکی بەخۆیەوە نەدیوە، ئاخر ئیتر ئەم ڕووە قایمە چییە بەم پیاوە ناپیاوەوە؟ 
مامۆستا زورار دەرگەڵی دەڵێ دوای کۆماری مەهاباد ئەرتەشی ئێران ڕێگەی پێگرتین و کەوتینەشەڕەوە شەڕەکە لە بەیانییەوە تا ئێواڕۆیەکی درەنگ درێژەی کێشا، باسی مەلامستەفای باوکی مەسعود دەکات دەڵێت لە دووری یەک دوو کیلۆمەترەوە بەشاخێکەوە بەدوربین سەیری دەکردین، ئێوارەش کە شەڕەکە تەواو بوو مەلامستەفا هاتەوە بۆلامان ووتی "سەری خێڵی بارزانتان بەرزکردۆتەوە " زرار دەڵێ خۆ ئێمە هەموومان بارزانی نەبووین.
مەسعودیش کە پێشمەرگە شەڕێکی دەکرد تێیدا سەرکەوتووبوایە وەک باوکی شانازیی پێشمەرگەکانی بۆ خۆی تۆمار دەکرد.
 جارێک "خالید ساڵح " راوێژکارە دزەکەی نێچیر بە نێچیر دەڵێت : بە مەسعودی مام و خەزورت بڵێ ئیتر ئەم جلە لەبەر نەکات ئێمە لەشار دەژین و لە دەوڵەتداین، سەردەمی چیا و چۆڵ بەسەر چووە.نێچیر دەڵی بۆچی لەبەری نەکات ؟ خالیدیش پێێ دەڵێت تۆ ئەو کاریکاتێرەی کوردستانپۆستت نەدیوە کە بە کاک مەسعود دەڵێن " دەڕنەفیزی فەحس" ئیتر نێچیر د.خالید تڕۆ دەکات ماوەیەک.
 ئێمە شانسمان هەبووە کە هەموو تایەفەی بارزان لە شەڕێکدا نەکوژراون، یان ئازایەتیەکیان لە دەست دەرنەچووە، ئەودەم دەبوو هێندەی تر قوڕ بکرایەتە سەرماندا.
 کۆمێدیا لەوەدایە هەرچی دەمی دەکەیتەوە ئەمڕۆ پێشمەرگەی گوڵان و ئەیلولە کەچی کەسیان چیرۆکی شەڕێکیان لا دەست ناکەوێت، بۆ یە هەموویان لە سەرۆکە قەشمەرەکەیان دەچن، کاتێکیش حەیدەر عەبادی زانی پێشمەرگە وەک مەسعودە بە چەقەنەیەک هەموو ناوچە داگیر کراو فرۆشراوەکانی گرتەوە و دەستی کردە جاش دروستکردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە