به‌ هاوکاری ئاسایشی پارتی، دەزگای میت مەجید ئیبراهیمی تیرۆر کردووە


قاسملوو لە سەرووی ئەفسانەیەکدا (بەشی هەشت)

Saturday, 11.18.2017, 13:46

3672 بینراوە


پێگەی دێمۆکڕاتەکان لە روانگەی رووداوە سیاسی وفەرهەنگییەکانی کوردستان
" بەرایی"
بەشی هەشتم وکۆتایی بەشێک لە مێژووی کورد کە پڕە لە پرسیاری بێ جواب! مرۆڤ کاتیک دەنوارێتە مێژووی سەدەی سەدەی ڕآبوردووی هیندێك لەو گەلانەی کە بەرەو رزگاری وبەرەو ژیانێکی وەک هەوی هەنگاویان ناوە سەری سووڕ دەمێنی لە مێژووی سەد ساڵی رابوردووی نەتەوەی کورد. خۆ تەنیا خاکمان لەتوکوت نەکراوە.تەنیا زمانمان بریندار نەبووە. بۆخۆشمان وەک نەتەوە دادڕدادڕ بوین! هۆیەکان دووژمنن؟ ئەوان ئاوامان لێدەکەن؟ بێگومان دووژمنی ڕاستەوڕاست هەزار جار هاسانتر دەبینرێ تا دووژمنایەتی راستەوڕاستی ناوخۆیی حیزبە کوردیەکان! شەڕدەگەڵ داگیرکاری کورد زۆر هاسانە، ئەوەی کۆڵەی کوردی کوتاوە ناکۆکی وشەڕی خۆدڕێنێ ناوخۆییە. هەر کەلێن وقوژبنی ئەو خاکە سووتاوە حیزبێکی لێ هەڵتۆقیوە!ئەو حیزبانەتی کە دەبوا بۆ رزگاری کورد کێبڕکێیان بێ، کە چی زۆرینەیان دەبنە کەواسوری بەر لەشکری بیانی بۆ ئەوەی قازانجی بن ماڵە وسامانی خۆیان بپارێزن. سیاسەت لە وڵاتی ئێمەدا لەسەر بنەمای شکست لە دایک دەبێ.کاتێکیش شکست رووی تێکردین کەس لێی بە خاوەن دەرناکەوێ! ئەو قوربانیەی کورد لە سەت ساڵی رابوردوودا بۆ رزگاری داویەتی زۆر زۆر کەمترن لەو دەست کەوتەی کە دەبا لەو سەردەمەدا بە دەستی هێنابایە! خاك بەش بەش، رووناکبیرو نووسەر دواکەوتوو سەر بەهەش!زۆربەی سەرکردەش نەزان وبێ موڕاڵ وسەرکەش! سیاسەت لای ئیـمە وەک کاڵایەکی لێهاتووە کە سەرتۆپی ئەو کاڵایە لە سەرخوێنی تاکی تاکی کورد دەدرێتە بازاڕی سیاسەت و پاشآن هەمیسان لە سەرەتای خاڵی جەغزێک وەڕێدەکەوین و پاشآن گەرآنەوەیە بۆسەر هەمان خاڵ! مێژوو هاتە، بەڵام مێژووی کورد نەهاتی زیاترە لە بەرهەمی!؟ ( جەعفەرکەریمی )
--------------------
ژیانی سیاسی قاسملوو: بەشی ٨ و کۆتایی
لە ٢ دەیەی رابوردوودا دەستە بەندی وباند بازی سیاسی کوردستان بە گشتی لە ٢ هێڵی دژ بە یەک، یانی هێڵی راستی سووننەتی وچەپی مۆدڕێن شکڵی گرتووە. بۆیە حیزب وهێزەکانی کوردستان بە ڕادەی جیاوازلە ناسنامە و مەبەستەکانی خۆیان نزیک بە یەکترلە ٢ رووداودەدیتەوە.
یەک: ڕاستی سووننەتی بە ڕێبەرایەتی میراتی حیزبی کە سەر بە بنەماڵەی بارزانییە.پێگەی داخوازییەکانی ئابوری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی وسیاسی ئەو رووداوانە دەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست لە کوردستان کە بە هاتنە ئارای یەکێک لە حکومەتەکانی ناوچەیی وەک: عوسمانیەکان وسەفەویەکان بۆمافی دەستۆٶیشتوویی بە سەر بە شێک لە کوردستان کە چەنگیان بە سەر داگرتووە.دابین کردنی دەسەڵاتی ناوەندی، سەرکوتکردنی شۆڕشەکانی ناوچەیی، کۆکردنەوەی باج وخەراج / ماڵیات / ،دروستکردنی هێزی شەڕبۆ پاراستنی سنوورەکان و... ئەرکی ئەوان بووە.
بارزانی بە کەڵكوەرگرتن لە درووشمی نەتەوەگەرایی، جلی ناسیونالیزمی کوردی کردۆتە بەری خۆی ودەسەڵاتی خۆی لە ژێڕ ناوی کورد بون وکوردایەتی بە شێوەیەکی سەردەمیانە بە خەڵک دەفرۆشێتەوە! بەرژەوەندی بنەماڵەیی بۆ ئەوان لە پێشترە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی. هەر کات پێویست بکا زۆر هاسان بۆ قوربانی کردنی بەرژەوەندی نەتەوەیی وپاراستنی خۆیان هیچ گومانێکیان شک نەبردوە.
پێگەی کۆمەڵایەتی بنە ماڵەی بارزانی ئێستێ بریتیە لە:
هەر وەک دەزانین چینی باڵادەست لە کوردستان پێکهاتووە لە دەرەبەگەکان وسەرۆک عەشیرەکانی بە کرێگیراوی پێشوو، چینی سەرمایەدار، هەل پەرەست، قەڵەمفرۆش وتەوای ئەو کەسانەی کە خەریکی ساتوسەودای رێ خۆشکەرن، لە جیاتی کاروخەباتێک کە رەنج وماندووبونی پێوە بێ. ئەو جۆرە نەتەوەیی بونە وەک کاڵایەکی بازاڕی دەچێ وکۆمەڵگای کوردستانی ژێردەستە بینیوە.
ئەو ڕیبازە دژە دەگەڵ مافی مرۆڤ ومافی شآرومەندی وهزری دادوەریی کۆمەڵگایی. ستڕآتیژی ئەوان وێنەی میرنشینەکانی سەدەی ناوەرآستە کە بۆ دابینکردنی بەرژەندی وڵاتانی داگیرکاری کوردستانە! لە جیاتی ئەوەی ببنە هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی دووژمن. بۆیە ڕێبازێکی ترسناکیان گرتۆتە پێش خۆیان بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکانی رزگاریخوازی بە شەکانی دیکە لە وڵات وهاوکاریکردنە دەگەڵ دووژمن.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بۆ خۆی یەکێکە لە قوربانیانە ئەو سیاسەتە کە لە دەیەی ٦٠ زایینی ودەیەی ٨٠ دا بە سەدان کاردو هێزەکانی خۆی لە دەستداوە!ئەو سیاسەتە نوێنەری نەتەوەگەرایی چینی خوارووی کۆمەڵگای کورد کە قازانجی خۆی لە سەرووی رزگاریی نەتەوەیی دەبینێتەوە.هەروەها بە بەشداربون دەگەڵ داگیرکاران لە تاڵانی کوردستان وسەرکەوتی حیزبەکانی دیکە لە ئێران وتورکیە وعێڕاق و سوریە بە ستڕآتیژی خۆی دەزانێ کە ئەنجامی بدا، بۆیە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێ لەو شێوە سیاسەتە!
" چەپی مۆدڕێن بە ڕێبەرایەتی پاڕتی کرێکارانی کوردستان"
چەپی مۆدرێن بە ڕێبەرایەتی پاڕتی کرێکارانی کوردستان / پ،ک،ک، / بە تێپەڕبون لە ئیدۆلۆژی مارکسیستی کلاسیک ونەتەوەگەرایی دواکەوتوو وبە کارهێنانی ئاناڕشیزمێکی سەردەمیانە هەستێکی نوێی پێک هێنا وبۆ بونیادنانی تێئۆریەکی نوێگەرایانە وگونجاو لە کۆمەڵگای کوردستان هەنگاوێکی مەزنی هەڵگرتوە وتوانراوە بە کرداریش ئەو هەنگاوە درێژە پێبدابۆیە نەتەوەگەرایی ودەرەبەگایەتی بردۆتە ژێڕ پرسیار.
ئەو ڕێبازە توانای نوێکردنەوەی هەیە.توانیویەتی تازەگەری بداتە کوردەکانی تورکیە وجۆش وخرۆشێکی تازەش بداتە حەڕەکەتی نەتەوەی دێمۆکڕاتیک لە ئێڕان و عێڕآق . هەروەها توانیویەتی ئاڵگۆڕێکی بنەڕەتی فەرهەنگی سیاسی پێک بێنێ. بۆ نموونە: ژنانێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبینین کە درووشمی ستڕآتیژی،ژن،ژیان،ئازادی، دەڵێنەوە. لە حاڵێکدا / مەلا مستەفای بارزانی / وەدووی نەتەوەگەرایی ودەرەبەگایەتی عەشیرەیی دەکەوت! لە بارەی ژنیش ڕامان وفکری ئاوا فورمولە کردبوو کە دەیگووت: ژن دەبێ نانێ خۆ بکا ، شێوێ خۆ لێنێ وقاپێ خۆ بشوواو گانێ خۆ بدا!
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بە تەواوی کەوتۆتە ژێڕ ڕکێفی نەتەوەگەرایی ودەرەبەگایەتی عەشیرەی بارزانی. هەروەها لەتکەی دیکەی حیزبیش بە ڕێژەیەکی بڕێک کەمتر بۆ پاراستنی قازانجی خۆی نزیک لە جەمسەری راستی سووننەتی بارزانیە. لە بەر ئەوەی دێمۆکڕاتەکان ئەوڕۆ نوێنەری فەرهەنگی ئابوری سیاسی چینی باڵادەستی کوردستانن.پاشماوەکانی دەرەبەگەکان، سەرمایەداران، مامڵە گەرودەڵاڵ وسووننەتگەرای پاشكەوتووی راستی سوننەتی دوارۆژی رزگاریی کورد لە سەر میراتی ئەو مێژوویە بە باسێ روون نییە.
بەڵام پێشینەی حوزوری هێزەکانی چەپی دێمۆکڕاتیک وشٶڕشگێڕدیرۆکی لە ٧٠ ساڵەی حیزبیدا کە خاوەنی زۆرترین قوربانی بووە ،گەرآنەوە بووە بە نەریتەکانی خەباتی / کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / وکومیتەی شۆڕشگێری حیزبی دێمۆکڕاتە کە دەتوانێ هیوای رزگاری نەتەوەیی ودێمۆکڕاسی ودادوەری کۆمەڵگایی دابین بکا. با چآوەڕوآن بین بزانین ڕۆژگار چۆن دەزێ؟
لە نووسینی : ڕێزدار نەوید دانشپوویان.
وەرگێڕآنەوە بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی
کۆتایی وئاخربەش.
سندووقی کوردستانپۆست.




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)