کام لە بنەماڵەی دەسەڵات، خیانەتیان لە کەرکوک کرد؟!

Saturday, 18/11/2017, 15:33

4954 بینراوە


پرۆسەی رادەستکردنەوەی کەرکوک بە حکومەتی ناوەند ، پرۆسەیەک بوو، کە رۆژێک پێشتر پارتی ویەکێتی رێککەوتنیان لەسەری کردبوو.
هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار ، بێ گەڕانەوە بۆ هیچ کەس ولایەنێک لە سەرداوای ئێران و تورکیا ، کەرکوکیان رادەستی حکومەتی ناوەند کرد.
بە کوشتدانی چەندین چەکدار یەکێتی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکوک بۆ داپۆشینی ئەو پیلانە خیانەتکاریانە بوو ، بە واتایەکی تر تا ئەو پیلانە بەڕێوەبچێت بێ ئەوەی خەڵکی لێی ئاگادار بێت، دەبێت وەکو سیناریۆیەک بەرگریی و کوشتاریش هەبێت، تا خەڵکی باوەڕ بکەن کە هەردوو بنەماڵەی خیانەتکار بە ویستی خۆیان کەرکوکیان تەسلیم نەکردووە ، بەڵکو بەرگریان کردووە ، بەڵگەش ئەوەتا ئەو ٢٠٠ -٣٠٠ شەهیدەیە.
زۆرێک دەپرسن ئەی باشە خیانەتبارکردنی یەکتر لە پای چییە؟
دەکرێت وەها وەڵام بدرێتەوە ، کە خیانەتبارکردنی یەکتریش ، بەشێکی پلانەکەیە، کە لە دوای رادەستکردنەوە بۆ گۆڕینی باری سەرنجی خەڵکی لەو تاوانە گەورە کە دەرهەق بە کەرکوکییەکان ئەنجامیاندا، ئەو گومانە لەسەر خۆیان لابەرن.
راستیەک هەیە دەبێت خەڵکی کوردستان بیزانێت، هەر دوو بنەماڵەی خیانەتکاری تاڵەبانی و بارزانی  لەسەر ئەوە کۆکن، کە لە سەر پرسە گرنگەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان، ئەوەی لە میدیا دەوترێت هیچ نییە جگە لە گەوجاندنی خەڵکی.
لە حکومەت و پەرلەمان پارتیی و یەکێتیی و هەموو پارت و رێکخراوە و بزووتنەوەکانی تر، سەد لەسەد بەیەکەوەن ، یەکتر دەپارێزن ، بۆیە ئەوەی باوەڕ بە بونی ناکۆکی بکات لە نێوانیاندا ، هەڵە تێگەیشتووە و دەبێت پێداچوونەوە بە چۆنیەتی جوڵەی هەموو ئەو پارت و رێکخراوە سیاسانەی باشوور بکرێت، هیوادارم پارت و بزووتنەوەکانی باکور و رۆژئاوا لەمە تێبگەن و خۆیان نەخەنە ناو ئەو گەمە پیسانەوە، کە داگیرکەران بۆ پارتەکانی باشوور و رۆژهەڵاتیش دایدەڕێژن و دەیهۆننەوە.
تێبینی: لە خوارەوە کلیک لەسەر ئەو نامەیەی کەمال کەرکوکی بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە